06/05/2025
لە دنیای ئەمڕۆدا....
بوونی مینیۆی دیجیتاڵ بووەتە پێویستییەک بۆ سەرجەم کافێ و ڕێستۆرانتەکان.
ئەم تەکنەلۆژیایە دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنێت کە خزمەتگوزاری بە چەندین زمانی جیاواز پێشکەش بکرێت،
کە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕاکێشانی گەشتیاران و خەڵکی جیاواز کە سەردانی کافێ و چێشتخانەکەت بکەن.
مینیۆی دیجیتاڵ واتە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان (تابلێت، مۆبایل، کیۆسک) بۆ پیشاندانی لیستی خواردنەکان، وێنەکانیان، نرخەکانیان، و بەکارهێنانی بۆ داواکردن، بەبێ پێویستی بە مینیۆی کاغەزی.
سوودەکانی زۆرن، وەک:
پیشاندانی مینیۆ بە چەندین زمانی جیاواز (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و هتد)
پیشاندانی وێنەی ڕەنگاوڕەنگ و ڕوونی خواردنەکان
ئاسانکاری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت (گەورەکردنی فۆنت، خوێندنەوەی دەق)
کەمکردنەوەی کات بۆ داواکردن و خزمەتکردن
کەمکردنەوەی هەڵە لە داواکردن
گۆڕین و تازەکردنەوەی نرخ و خواردنەکان بەبێ چاپکردنەوەی مینیۆی نوێ …
ئێستا بۆ بەردەست خستنی مینیۆی تایبەت بە چێشتخانەکەت ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکە