Agora Vision ئاگۆرا ڤیژن

Agora Vision ئاگۆرا ڤیژن دامەبڕێ لە دەوڵەمەندی کتێبخانەی کوردی؛ ئاگۆرا ڤیژن بناسە

شوێنی ئاگۆرا ڤیژن لە گەورەترین ڕووداوی تەکنەلۆژیی عێراق “ “ بدۆزەرەوە!📍 شوێن: پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر. کۆشکی ژمارە R...
30/09/2026

شوێنی ئاگۆرا ڤیژن لە گەورەترین ڕووداوی تەکنەلۆژیی عێراق “ “ بدۆزەرەوە!

📍 شوێن: پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر. کۆشکی ژمارە R01.
📅 بەروار: ٦ بۆ ٩ی ئۆكتۆبەر

ئاگۆرا ڤیژن بەهیوای دیدارتانە!
#هایتێکس #هەولێر

27/09/2026

لە سەکۆیەکی بچووکەوە بۆ گەورەترین ڕووداوی تەکنەلۆژی! 🚀
د. هێمن شێخ عومەر، دامەزرێنەری ئاگۆرا ڤیژن، باس لە چیرۆکی بەشداریکردنیان لە پێشانگای HITEX دەکات لە ساڵانی ڕابردوودا؛ کە چۆن وەک ستارتئەپێکی بچووک و پڕ وزە دەستیان پێکرد و ئەو بەشداریکردنە بووە سەرەتای وەرچەرخانێک.
ئەمڕۆ وەک دامەزراوەیەک کە تەکنەلۆژیا و کلتوور و ئەدەب بەیەکەوە دەبەستێتەوە، خۆشحاڵین کە ڕایدەگەیەنین ئەمساڵیش بە ئاست و کارنامەیەکی جیاوازترەوە بەشدارین لە HITEX 2026! ✨
#هایتێکس #تەکنەلۆژیا #کوردستان

26/09/2026

پردێک لە نێوان ئەفسانە کۆنەکان و بەرخۆدان ✨
لە جیهانێکدا داستانی کۆن و سەختییەکان تێکەڵ بەیەك دەبن، ڕۆمانی “شەڕڤانەکەی جەزیرە” وێنەیەکی قووڵ و ئەفسوناوی لە ژیانی تاکی کورد و ئازایەتیی شەڕڤانان دەکێشێت.
ئەم بەرهەمە سەفەرێکە بە نێو گێژاوی یادگارییەکانی جان و نووباری؛ دوو شەڕڤان کە دەبنە هێمای زیندووی بەرخۆدان و کۆڵنەدان. ڕۆمانەکە بە هاوسەنگییەکی بێوێنە، ڕەهەندەکانی ژیانی کورد پیشان دەدات — لە سەختیی نێو سەنگەرەکانەوە تا دەگاتە ئارامی و جوانیی گوندەکانی کوردستان.
✍️ نووسینی: ئامانج شێروانی
🎙️ بە دەنگی: میر محەمەد
#کوردستان

24/09/2026

🎭 نووسەر و شانۆکار فرمێسک موستەفا
هونەر بەهێزترین ئامرازە بۆ زیندووكردنەوەی ناخ و دەربڕینی ئەو هەستانەی لە قووڵاییدا شاراونەتەوە. لەم کورتە ڤیدیۆیەدا، نووسەر و شانۆکار فرمێسک موستەفا تیشک دەخاتە سەر گرنگیی ڕۆڵی ژن لە دونیای نووسین و شانۆ.
نووسەر ژن هێندە بە پیرۆز دەبینێت کە ڕاستەوخۆ بە پیرۆزیی “خاک”ەوە دەیبەستێتەوە. هەروەها باس لە ئەزموونی نوێی هاوکاریی خۆی لەگەڵ ئاگۆرا ڤیژن دەکات؛ لە ئیمزاکردنی گرێبەستەوە تا تۆمارکردن و خوێندنەوەی دەقە وەرگێڕاوەکەی خۆی بە دەنگ و هەستی خۆی.
#کوردستان

22/09/2026

ڕۆژەکەت بەرلەوەی دەست پێبکات، تەواو دەبێت؟ ⌛
هەموومان ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک یان زیاتر لە چاوەڕوانیدا بەفیڕۆ دەدەین. بەڵام چی ڕوودەدات ئەگەر ئەو کاتانە بکەیتە بەنرخترین بەشی ڕۆژەكەت؟
لە ڕێگەی ئاگۆرا دەنگ:
🔹 کاتە بەفیڕۆچووەکانت دەکەیتە هەلی فێربوون
🔹 لە هەر شوێنێک بیت دەتوانیت گوێ بیستی کتێبە دەنگییەکان بیت
🔹 ئاستی دنیا بینینمان فراوانتر بكەین
🎧 بۆ چارەسەری ئەمانە هەموو!
📥 ئێستا ئەپڵیکەیشنی ئاگۆرا دەنگ دابەزێنەو ئاوێتەبە بە جیهانێکی نوێ.
لینکی داونلۆد بۆ ئاپ ستۆر و پلەی ستۆر لە بایۆیە 👇
#کوردستان

19/09/2026
ئاگۆرا ڤیژن لە گەورەترین ڕووداوی تەکنەلۆژیی عێراق “ “ بەشدارە!تەکنەلۆژیا لە خزمەت کتێبخانەی کوردیدا؛ لەگەڵ ئێمە کتێبخانە...
17/09/2026

ئاگۆرا ڤیژن لە گەورەترین ڕووداوی تەکنەلۆژیی عێراق “ “ بەشدارە!
تەکنەلۆژیا لە خزمەت کتێبخانەی کوردیدا؛ لەگەڵ ئێمە کتێبخانەی کوردی هیچ سنوورێک نازانێت. ئێمە لە ئاگۆرا ڤیژن خۆشحاڵین کە بە زیاتر لە ٢٠٠ تایتڵی جیاواز بە شێوازی کتێبی دەنگیی و زیاتر لە ٤٨ چاپی دیجیتاڵی, هەروەها کارکردن لەسەر چەندین کتێبی کوردی و وەرگێڕانیان بۆ زمانی ئینگلیزی .
بەشدارین لە پێشانگای ئەمساڵی HITEX.
📍 شوێن: پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر -2026 HITEX
📅 بەروار: ٦ تا ٩ی ئۆكتۆبەر
وەرن و لە نزیکەوە سەردانمان بکەن !
#هایتێکس #هەولێر

دنیایەکی نوێ بۆ منداڵەکانتان، بە شێوەی دەنگیی! 🎧📚چوار کتێبی پەروەردەیی نایاب بۆ منداڵان ئێستا لەسەر “ئاگۆرا دەنگ” بەردەس...
14/09/2026

دنیایەکی نوێ بۆ منداڵەکانتان، بە شێوەی دەنگیی! 🎧📚
چوار کتێبی پەروەردەیی نایاب بۆ منداڵان ئێستا لەسەر “ئاگۆرا دەنگ” بەردەستە:
📖 مەهاتما گاندی — چیرۆکی منداڵێک کە جیهانی بە ئاشتی گۆڕی.
🌟 ئاکارەکانی ڕەوشتبەرزی — فێربوونی ئاکارە بەرزەکان لە ڕێگەی چیرۆکەوە.
🏔️ هاوینەکەی هێرمان — گەشتێکی پڕ لە سەرکێشی؛ هاوینێک کە هێرمانی کردە پاڵەوانێکی ڕاستەقینە.
🌙☀️ نازلێی مانگ و شازادەی خۆر — یەکەم ڕۆمانی کوردیی تایبەت بە منداڵان.
با لەگەڵ هەر چیرۆکێکدا منداڵەكانمان وانەیەکی نوێی ژیان فێر ببن! 💛

ئێستا دەتوانن گوێبیستی تەواوی کتێبەکان بن لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاگۆرا دەنگ 🎧
لینکی داونلۆدی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ ئاپ ستۆر و پلەی ستۆر لە بایۆیە 👇
#منداڵان #کوردی

11/09/2026

📖✨ جەهەننەمی بچووک... جەهەننەمێک کە هەر یەکێکمان لە ناو ناخماندا هەڵیدەگرین.
کتێبێک دەربارەی ململانێی ناوەوەی مرۆڤ، کاتێک تاک لەبەردەم بێدەنگی و سنووردارکردنی ئازادییەکاندا هەوڵ دەدات ڕزگاری بێت، بەڵام بەردەوام ڕووبەڕووی سنوورە بێبەزەییەکانی دەوروبەری دەبێتەوە.
✍️ نووسینی: غەمگین بۆڵی
🎙️ بە دەنگی: بێژەن ئاوات

ئێستا دەتوانن گوێبیستی تەواوی کتێبەکە بن لەسەر ئەپلیکەیشنی ئاگۆرا دەنگ 🎧
📲 ئاپەکە دابەزێنە و گوێ بیستی ئەم کتێبە وچەندین کتێبی دەنگیی جیاوازبە...
لینکی داونلۆدی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ ئاپ ستۆر و پلەی ستۆر لە بایۆیە 👇
#کورد

09/09/2026

نووسەران بۆ دەنوسن؟
دەیانەوێت چی پەیامێك بگەیەنن؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە، با پێكەوە گوێ لە کورتەیەک لە بایۆگرافیای نووسەران ”ڕێبوار سیوەیلی وبەیان سەلمان ومەریوان وریا قانع” بگرین
لە دیدی ئەوانەوە دونیای نووسین ببینین.
تەواوی بایۆگرافی ئەم نووسەرانەو چەندین نووسەری تر بە بێ بەرامبەر لە ئاپی ئاگۆرا دەنگ بەردەستە
#نووسەر #کورد

Address

Heeran Building, Next To Azadi Mall
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Agora Vision ئاگۆرا ڤیژن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Agora Vision ئاگۆرا ڤیژن:

Shortcuts

Share