06/30/2017
'' خـۆشەویـستی نێوان دوو هاوسەری ئیماندار....!! ''
'' سەرنجڕاکێشترین کورتە چیرۆکە''
ـ
ـ
پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م شه‌ونوێژمان ته‌واو كرد بوو به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر به‌رماڵه‌كه دانیشتبووین، ئه‌و به‌رماڵه‌ی كه شاهدی خۆشه‌ویستیمانه بۆ خوای په‌روه‌ردگار وه زیاد بوونی خۆشه‌ویستی نێوان من و هاوسه‌ره‌كه‌م ....
سه‌یرم كرد و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كم بۆ كرد، درێژه‌م به سه‌یركردنه‌كه‌م دا بێ ئه‌وه‌ی هیچ وشه‌یه‌كـ له زارم بێته ده‌ره‌وه ..
ـ ئه‌ویش لێی پرسیم : ئه‌وه چیته خۆشه‌ویسته‌كه‌م؟
وتم: بیرم له‌سه‌رده‌می پێش هاوسه‌رگیریم ده‌كه‌مه‌وه... كاتێكـ به ته‌نیا شه‌ونوێژم ده‌كرد و بێ ئه‌وه بتناسم و بتبینم دوعای خێرم بۆ ده‌كردی...!! له خوای گه‌وره داوای هاوسه‌رێكی باش و له خواترسم ده‌كرد ، كاتێكـ هه‌ستم به ته‌مه‌ڵی یان سستی بكردایه بۆ شه‌ونوێژ وام بیر ده‌كرده‌وه‌و به خۆم ده‌وت : چۆن به‌و جۆره ده‌بیته هاوسه‌رێكی باش؟
چۆن هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆ شه‌و نوێژ خه‌به‌ر ده‌كه‌یته‌وه ؟
چۆن به‌ره‌و به‌هه‌شتێكـ ده‌ستی ده‌گریت كه پانتایی ئاسمانه‌كان و زه‌وی یه..؟
باشه چۆن به ته‌نیا ده‌خه‌وی و واز له‌و ده‌هێنی؟!
ئه‌وه هانی ده‌دام به خێرایی هه‌ستم و شه‌ونوێژی زیاتر بكه‌م و زیاتر بپاڕێمه‌وه كه خوای گه‌وره كۆمان كاته‌وه له ژێر ره‌حمه‌تی خۆی ...
ـ سه‌یرێكی كردم و به گاڵته پێكردنه‌وه وتی: ده‌ته‌وێت ئه‌وه‌م پێ بڵێیت كه خوای گه‌وره وه‌ڵامی دوعاكانی یاویته‌وه؟
ـ وتم: ئه‌ی بۆ نا ، ئه‌وه نیه خوای گه‌وره هاوسه‌رێكی ساڵـح و له خواترسی پێ به‌خشیوم؟
سه‌یرێكی كردم و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد، چاوه‌كانی پڕبوون له فرمێسكـ پاشان كڕنوشی برد‌و ده‌یوت :
''خوایه گیان سوپاس بۆ تۆ هاوسه‌رێكی باشت پێ به‌خشیوم كه ڕێنماییم ده‌كات بۆ په‌رستنی تۆ، خوایه گیان هه‌رگیز له‌منی جیا نه‌كه‌یته‌وه و له الفردوس الاعلی پێكه‌وه بین ...'' منیش ئامینم بۆ دوعاكانی ده‌كرد ...
ـ
الله چه‌ند هه‌ستێكی خۆشه ...
خوایه گیان خۆزگه هه‌مووان تێ ده‌گه‌یشتن نزیك بوونه‌وه له تۆ چ ئارامی و چێژێكـ به ده‌روون ده‌به‌خشیت ....
ئه‌وه گومانی منه به خوای گه‌وره‌و پاشان هاوسه‌ره‌كه‌م ...
وه هه‌ر ئافره‌تێكـ ده‌یه‌وێ یوسفێكـ ببێته هاوسه‌ری پێویسته خۆی مه‌ریه‌م بێت له ڕه‌وشت و ئیمان و ره‌فتاردا ..
ـ وەرگیراوە بەسپاسەوە