بەشی چاککردنی کۆمپیوتەر- ئامادەی پیشەسازی سلێمانی کچان

  • Home
  • Iraq
  • Sulaymaniyah
  • بەشی چاککردنی کۆمپیوتەر- ئامادەی پیشەسازی سلێمانی کچان

بەشی چاککردنی کۆمپیوتەر- ئامادەی پیشەسازی سلێمانی کچان لاپەڕەی فەرمی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی کچان ــ بەشی ?

ئاگاداری بۆ سەرجەم خوێندکارانی دەرچووی نۆیەمی بنەڕەتی و ئەو خوێندکارانەی کە لەقۆناغەکانی دەیەم و یازدەی ئامادەیی زانستی ...
26/06/2024

ئاگاداری بۆ سەرجەم خوێندکارانی دەرچووی نۆیەمی بنەڕەتی و ئەو خوێندکارانەی کە لەقۆناغەکانی دەیەم و یازدەی ئامادەیی زانستی و وێژەیی وازیان لەخوێندن هێناوە يان ماونەتەوه لەو پۆلانە لە ناو پارێزگای سلێمانی و دەرەوەی پارێزگای سلێمانی. دەتوانن سەردانی خوێندنگە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرمی خوێندن لەخوێندنگەکەمان..
خوێندنگەکەمان بەردەوامە لە ناو نوسین بۆ وەرگرتنی خوێندکاری نوێ بۆ ساڵی خوێندنى ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ، پەلەبکە لە ناونوسین، کات زۆر نەماوە لە ئێستادا سیستەم کراوەیە، ڕۆژانی دووشەممە و پێنج شەممە خوێندنگە کراوەیە.
لە ئامادەییەکەمان پێنج بەشمان هەیە کە ئەمانەن :
( وێنەی ئەندازەیی / کارەبا / ئەلکترۆنیک و گەیاندن / دیزایین و دروومان / چاککردنی کۆمپیوتەر)
هەر خوێندکارێك ئارەزومەندە سەردانمان بکات..
ناونیشان ... سلێمانی / قالاوا/ نزیک ئاگرکوژێنەوەی چوارباخ/ نزیک مزگەوتی حسین مەلا صاڵح زرگوێزی / ژمارەی تەلەفون ۳۱۷۳٤٤۹

ئەندازیار/ شیرین عبداللە تۆفیق
بەڕێوەبەری
ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی کچان

ئادمین: نیاز صاڵح

زيـانه‌كانى   زۆر به‌كارهێنانی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان1-  ژیانی تایبەتیت بۆ هەموو کەس کراوەیە .2-  سۆشیاڵ میدیا تەنها دی...
02/12/2023

زيـانه‌كانى زۆر به‌كارهێنانی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
1- ژیانی تایبەتیت بۆ هەموو کەس کراوەیە .
2- سۆشیاڵ میدیا تەنها دیوی باشترینی خەڵکت نیشان دەدات .
3- بەردەوام لە دودڵیدا دەژیت و هەمیشە بیرت لای ئەوەیە کە چی پۆست بکەیت.
4- وات لێ دەکات ژیانی خۆت لەگەڵ خەڵکی بەراورد بکەیت.
5-پەیوەندیە راستەقینەکانت کەم دەکاتەوە.
6- خراپ بونی پەیوەندی كۆمەلایەتی.
7- ئەو هاورێیانەی لە سۆشیاڵ میدیا بنیاد دەنرێت زۆرینەی ساختەیە.
8- گرفتی كەم خەوی.
9-كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی جەستەیی‌و دەرونیش هەیە.

03/05/2023
25/04/2020

ڕێنمای : هەرکاتێک کەوتە بواری جێ بە جێ کردن.

15/02/2020

چۆن لاپتۆپ بکرین ؟
کامیان باشترن ؟

سەرەتا با تێبگەین کۆمپیوتەر چیە و پارچەکانی چین تاکو بزانین چ جۆرێک هەلبژێرین،چونکە ئەوەی جیاوازی لە نێوان لاپتۆپەکان دروست دەکات تەنها تایبەتمەندیەکەی ناویەتی نەک ئەو مارکەیەی کە دروستی دەکات

- بەشە سەرەکیەکانی کۆمپیوتەر لە ئەنجامدانی تاسک و کارو بار بریتیە لە:
پرۆسێسەر
رام
هارد
گرافیک کارد
جۆری شاشە
- بەشە لاوەکیەکان بریتین لە:
ماوس
کیبۆرد
بڵندگۆ
دیڤیدی رایتەر
دیزاین و شێوە
رەنگ

- بەشە لاوەکیەکان هەر کامێکیان بێت بۆ پرۆگرامەرێک هەمووی یەک جۆرە ئیش دەکات و هیچ جیاوازی نیە، واتا لێرە کێشەمان لەگەڵ بەشە لاوەکیەکان نیە

- با بێینە سەر بەشە سەرەکیەکان
1- رام
کاری رام ئەوەیە داتای داواکراوی ناو هارد لەخۆیدا خەزن دەکات بە شێوەیەکی کاتی
بۆ نمونە کە تۆ پرۆگرامێک دەکەیتەوە و کۆد دەنوسی، ئەو پرۆگرامە لەناو رام کار دەکات، ئەو کۆدانەی دەینوسی هەمووی لەناو رام زەخیرە کراوە بە شێوەیەکی کاتی، دوای ئەوەی کە کۆدەکانت سەیڤ دەکەی و بەرنامەکە دا دەخەی ئیدی کۆدەکان لەناو هاردەکە بە شێوەیەکی هەمیشەیی خەزن دەبن و پرۆگرامەکە و کۆدەکان لەناو رامەکە دەچنە دەرەوە.
واتا هەر پرۆگرامێک کە هەڵبێت ئەوا لەناو رام کار دەکات و هەر کاتێک پرۆگرامەکە داخرا لەناو رام نامێنێت، ئەو بەرنامانەی پێویستیان بە رام هەیە لە بەرنامەیەکەوە بۆ بەرنامەیەکەوە جیاوازە
بۆ نمونە
ڤیشوەل ستودیۆ وا باشترە رامت 8 گێیا بایت بێ، ئەگەر زیاتریش بێ باشترە
ئەندرۆید ستودیۆ وا باشترە رامت 8 بێ و زیاتر بێ باشترە
بۆ ئەدۆب پرێمەر نابێ رامت لە 8 کەمتر بێ، ئەگەر ڤیدیۆی فول ئێچ دی دروست بکەیت پێویستە رامت 16 بێ یان زیاتر، ئەگەر ڤیدیۆی فۆرکەی دروست بکەی وا باشترە 32 کەمتر نەبێ
بۆ کۆد بلۆکس و ئەوانەی سی پلەس پلەس و سی بەکاردێنن رام 8 گێگا زۆریشە
لە پرۆگرامینگدا بە گشتی 8 گێگا کێشەی نیە و بۆ
هەموو زمانەکان دەبێ و قورس نابێ
رامیش خێرایی هەیە، DDR2, DDR3, DDR4
لاپتۆپەکانی جینیرەیشن 7 و بەرەو سەرەوە زۆربەی زۆریان DDR4ن کە لە هەموویان خێراترە، رامی DDR5 هەیە بەلام لە ئێستادا تەنها لەسەر گرافیک کارد جێگیر کراوە.
ئەوە باسێکی رام بوو زۆر بە کورتی

2- پرۆسێسەر
ناوەندی چارەسەرکردنی زانیاری
ئەوە گرنگترین بەشە، ئەگەر ئەو بەشەت باش و بەهێز بێ بە گشتی زۆربەی پارچەکانیتر دەبێ باش و بەهێز بێ
بۆ کۆمپیوتەری لاپتۆپ و دێسکتۆپ دوو کۆمپانیای سەرەکی هەیە کە پرۆسێسەر دروست دەکەن
AMD & intel

باوترینیان لە کوردستان و عێراق بریتیە لە ئینتێل، کە لە رووی نرخەوە لە ئەی ئێم دی گرانترە زۆربەی کات
جۆرەکانی پرۆسێسەری ئینتێل بریتیە لە
Xeon
Core
Atom
Celeron
Pentium
Itanium
Quark
کامیان بۆ من باشە؟
لە بازاردا باوترینیان کۆر و سیلیرۆن و پێنتیۆمە
زیۆنیش زیاتر بۆ دیزاینەر و ئەو کەسانە باشە کە کاری گرافیک و ئیدیت دەکەن
سیلیرۆن تەنها بۆ ئۆفیس و کاری سادە باشە و کارەبایەکی زۆر کەمی پێویستە
ئەتۆم لە لاپتۆپی بچوکدا هەیە کە ئەویش بۆ کاری سادە باشە
پێنتیۆم بۆ کاری سادە باشە بەلام تۆزێک لە سیلیرۆن بەهێزترە، بۆ کاری پرۆگرامینگ باشە ئەگەر تەنها کۆد بنوسی بەلام ئەگەر ستودیۆیەکان بەکاربێنیت ئەوا باش نیە
باوترینیان کۆرە بە تایبەت لە رووی بازار و لە کوردستان
کۆر لە ئێستادا چوار زنجیرەی هەیە
Core i3
Core i5
Core i7
Core i9
Core X
Core M
هەر زنجیرەیەکیشیان چەند جۆرێکی هەیە
H
HQ
HK
U
MQ
M
T
QM
باوترینیشیان لە کوردستان U, H, HQ
جیاوازی ئێچ لەگەل ئێچ کیو ئەوەیە کە ئێچ کیو لە جینیرەیشنی 7 و بەرەو خوارەوەیە، لە جینیرەیشنی 8 و بەرەو سەرەوە دەبێتە ئێچ بە تەنیا، واتا تەنها ناوەکەی گۆردراوە
پرۆسێسەری جۆری U نرخیان زۆر هەرزانە و لایەنە باشیەکەیان ئەوەیە کە کارەبا کەم سەرف دەکەن، بۆ پرۆگرامەر زۆر باشە بەلام بۆ گەیمەر و دیزاینەر و ئەو کەسانەی کاری قورس دەکەن باش نیە
پرۆسێسەری جۆری H و HQ زۆر بەهێزن بەلام نرخیان گرانترە و بۆ هەموو جۆرە ئیشێک دەبن، زیاتر گەرم دەبن و کارەبایەکی زیاتر سەرف دەکەن.
چۆن بزانین پرۆسێسەرەکە جینیرەیشنی چەندە و ساڵی چەند دروستکراوە؟
هەموو پرۆسێسەرێک مۆدێل نەمبەری هەیە
بۆ نمونە پرۆسێسەری
Intel core i7-8750H
لە گووگل بنوسە
Intel core i7-8750H release date
پێت دەلێ سالی چەند دروست کراوە
بە هەمان شێوە بۆ ئەی ئێم دیش هەمان شت لە گووگل بنوسە و پێت دەڵی ساڵی چەند دروستکراوە

وە پرۆسێسەرێکی وەک intel core i5-8300H لە رووی خێراییەوە لە هەموو کۆر ئای حەوتێکی جینیرەیشن حەوت و بەرەو خوار بەهێزترە
وە تێگەیشتنێکی هەڵەش هەیە کە دەووترێ ئینتێل باشترە لە ئەی ئێم دی، بەلام لە ساڵی 2018وە تا ئێستا پێچەوانەکەی راستە

ئەوە باسی پرۆسێسەر بوو زۆر زۆر بە کورتی و بە سادەیی

3- هارد
هاردیش زۆر جۆری هەیە
کۆنەکان زۆر گرنگ نین بەلام نوێیەکان ئێستا باوترینیان دوو جۆری سەرەکین
HDD
SSD

ئێچ دی دی میکانیکیە و زۆر خاوە و بە بەربوونەوە و زەبر بەرکەوتن تێک دەچێ، ئەوەیان ئێستاش زۆر باوە چونکە نرخەکەی هەرزانە
ئێس ئێس دی باشترین جۆری هاردە و کە زۆر جۆری هەیە، باوترینیان
Sata
M.2
NVme
ئێن ڤی ئێم ئی لە ئێستادا باشترین و خێراترین و گرانترین هاردە لە لاپتۆپدا
ئەگەر لاپتۆپەکەت هاردەکەی ئێس ئێس دی بێ و کۆر ئای سێ بێ باشترە لە لاپتۆپێک کۆر ئای نۆ بێ و هاردەکەی ئێچ دی دی بێ
ئەگەر لاپتۆپەکەت بە هاردێکی ئێچ دی دی بە 50 چرکە دابگیرسێ ئەوا بە هاردێکی ئێس ئێس دی بە 10
چرکە دادەگیرسێ
هاردی ئێچ دی دیش خێرایی هەیە
5200RPM
7200RPM
10000RPM
15000RPM

بە هەمان شێوە ئێس ئێس دیش خێرایی هەیە، واتا مەرج نیە ئێچ دی دی هەموو وەک یەک بن و ئێس ئێس دی ئێن ڤی ئێم ئی هەموو وەک یەک بن

ئەوە باسی هارد بوو زۆر بە کورتی

4-گرافیک کارد
یان ناسراو بە کارت شاشە
سێ کۆمپانیای سەرەکی گرافیک کارد بۆ لاپتۆپ دروست دەکەن
Intel
AMD
Nvidia

گرافیک کاردیش دوو جۆرن
1-Integrated
ئەو جۆرە لە لایەن ئەی ئێم دی و ئینتێلەوە دروست
دەکرێ
زۆرجار پێی دەووترێ داخلی یان مُتَّصِل
کە هەموو کۆمپیوتەرێک دەبێ بە لایەنی کەم گرافیک کاردێکی داخیلی هەبێ لەناو پرۆسێسەرەکەدا.
ئەگەر تۆ گەیم و مۆنتاژ و ئیدیت و گرافیک و کاری دیزاین ناکەیت ئەوا گرافیکی داخیلی باشە بۆت
واتا بۆ پرۆگرامینگ هیچ پێویستت بە خارجی نیە
هی ئینتێل بە گشتی لە 128مێگا بایت و کەمترن
هی ئەی ئێم دی بە گشتی 512 مێگابایتن

2-Dedicated
ئەوەیان کە پێی دەووترێ مُنفَصِل یان خاریجی
واتا لە دەرەوەی پرۆسێسەر جێگیر کراوە
ئەوانەی ئەو جۆرە گرافیک کاردانە دروست دەکەن بۆ لاپتۆپ و دێسکتۆپ دوو کۆمپانیای سەرەکین
AMD
Nvidia

لێرە زیاتر نڤیدیا باوترە بەلام نرخەکەی لە ئەی ئێم دی گرانترە
جۆرە باوەکانی بریتین لە
GTX
RTX
Quadro

کوادرۆ بۆ وۆرکستەیشن و دیزاین زۆر باشە بەلام بۆ
یاری باش نیە
کوادرۆش زۆر جۆری هەیە کە هەندێکیان بە هەزارەها دۆلار دەفرۆشرێن

ئەوانەی بۆ یاری و کاری دیزاین دەبن بریتین لە GTX و RTX.
ئار تی ئێکس باشترە لە گی تی ئێکس لە رووی گرافیک و پیرفۆرمانسەوە و هەروەها پشتگیری لە کوالێتی HDR دەکات

وە هەروەها هەر گرافیک کاردێک قەبارەی هەیە، ئەو داتا و گرافیکەی کە دێتە سەر شاشەکەت سەرەتا دەبێ بە گرافیک کاردیشدا تێپەر ببێت، یاری وا هەیە کوالێتی فۆرکەی و ریسۆلیوشنی زۆر بەرزە، کە ئەو وێنانەی نیشانتی دەدات لە هەر چرکەیەک رەنگە قەبارەی هەبێ
جاری وا دەگاتە 5 گێگا لە یەک چرکەدا، ئەوکات دەبێ گرافیک کاردەکەی قەبارەی لە 6 گێگا کەمتر نەبێ، ئەگەر کەمتر بێ یاریەکە یان ئیشەکە لاگ دەکات و دەوەستێ چونکە توانای وەرگرتن و پەخش کردنی ئەو قەبارە زۆرەیەی نیە.
بەلام لە هەمان کاتدا گرافیک کاردیش خێرایی هەیە
بۆ نموونە
Nvidia GTX 1060 3GB
قەبارەکەی سێ گێگایە
بەلام خێراترە لە
Nvidia GTX 1050 4GB
ئەمەیان قەبارەکەی چوار گێگایە بەلام لە رووی نرخەوە هەرزانترە و هەروەها لە رووی خێراییەوە نزمترە لە 1060 3GB

گرافیک کارد پێویستی بە شەرحێکی زۆر زۆر هەیە
ئەوە زۆر بە کورتی باسمان لێوە کرد

5- شاشە

لە رووی قەبارەوە بە گشتی لاپتۆپی شاشە 15 ئینج باوترین و هەرزانترینن.

17 ئینج بۆ کارکردن خۆشە و چاو لەگەلی کەمتر ماندوو دەبێ لە رووی نرخەوە لە 15 ئینجەکە گرانترە

لاپتۆپی بچوک وەک 14 ئینج و 13 ئینج و بەرەو خوارەوە بۆ هەلگرتن ئاسانن و بێ کێشەترن، نرخیان هەرزانترە لە چاو 15 ئینج و 17 ئینج
بەلام ئەگەر پیرفۆرمانسی زیاتر بێ و مواسەفات بەرز بێ هەندێک جار نرخی زۆر زۆر بەرز دەبێ.

لاپتۆپیش هەیە لەمسە، بە دلنیاییەوە شاشە لەمسەکان لە رووی نرخەوە گرانترن
بۆ بزنس باشە بەلام بۆ کاری پرۆگرامینگ و گەیمینگ و دیزاین شتێکی پێویست نیە

لە رووی ریسۆلیوشنەوە باشترین شاشە فول ئێچ دیە
1080
لە پاشان ئێچ دی
720 کە لە رووی نرخەوە هەرزانترە
بۆ پرۆگرامینگ لەو دووە بەرزتر زۆر پێویست نیە چونکە نرخەکانیان زۆر گرانتر دەبن

پریسارە باوەکان
-دەستی دوو باشترە یان نوێ؟
ئەگەر نوێیەکە کوالێتی ئەمریکیە یان ئەوروپیە تەبعەن نوێ بکری باشترە لە دەستی دووەکە
- ئایا دەستی دوو هەرزانترە لە نوێ؟
هەندێک کات نەخێر، بە حوکمی ئەوەی دەستی دوو داواکاریەکی زۆرتری لەسەرە و ئینتاجی نیە هەندێکجار نرخەکەی لە نوێ گرانتر دەکەوێ.
- بۆچی دەستی دوو بکرم؟
ئەگەر لە نوێیەکە هەرزانترە و گرەنتی لەگەڵە بیکری خراپ نیە
- کام مارکە باشترە؟
وەکو مارکە هیچیان فەرقی نیە
وەک ووتمان هەموویان پارچەکانیان لەو کۆمپانیایە سەرەکیانە دەکرن کە باسمان کرد
- لاپتۆپی ئەپل بۆمن دەبێ؟
بە حوکمی ئەوەی سیستەمەکەی ماکە بۆ کەسی سەرەتا بە هیچ شێوەیەک بە کەڵک نایێ، بۆ کەسی پرۆفیشنال رەنگە باش بێ بەلام وەک نرخ لە هەموویان گرانترە و کەمترین سوود و خێراییشی هەیە لە چاو هەر مارکەیەکیتر.

وەرگیراوە لە گۆڵدن شوپ

♦♦(ڕێنماييه گشتيەكانى تاقيكردنەوه )♦♦بو خوينكاران و دايكان و باوكان-زۆربەی خوێندكاران سەرەڕای ئەوەی كوشش دەکەن و زور دەخ...
28/12/2019

♦♦(ڕێنماييه گشتيەكانى تاقيكردنەوه )
♦♦بو خوينكاران و دايكان و باوكان

-زۆربەی خوێندكاران سەرەڕای ئەوەی كوشش دەکەن و زور دەخوێنن بەڵام نمرەكانيان وەك پێویست نیەو توشى بيرچونەوە دەبن لەكاتى تاقيكردنەوەدا ئەمەش به هۆى ئەوەوەیە كه شێوازى خۆئامادەکردن و سەعیکردنیان هەڵەوە هۆکارە بۆ ئەوەی كه ئاستیان نزم بێت سەرەڕای ئەوەی كه خۆشيان ماندوو دەكەن و كوششيش دەکەن لێرەدا به وردى باس له چەندین هەنگاو دەکەین كه پێويسته خوێندكار بيگريته بەر بۆ اوەى سود ببينيت له سەعيكرن و خوێندکەی و ماندوبونەكەى به فيرۆ نەچێت ئەو هەنگاوانەش له چوارچێوەی چەند ڕێنمایەکدا كورت دەکەینەوە رێنمایەکان:-

یەکەم:-رێنماى پێش تاقیکردنەوە بەهەفتەیەک
دووەم:-ڕێنماى كاتى تاقيكرنەوەكان
اء
ٲ/ ڕێنمای چۆنیەتی سەعیکردن
ب/ڕێنمای سەعیکردن وخواردن
ج/سەعیکردن ومۆسیقاو گۆرانی
د/ سەعیکردن و خەوتن
سێ یەم:-ڕێنمای شەوی تاقیکردنەوە
چوارەم:- ڕێنمای هۆڵی تاقیکردنەوەکان
--------------------------------------
یەکەم:- ڕێنمای پێش تاقیکردنەوە بەهەفتەیەک
واته ئێستا لەم پشوە تا ٤/١/٢٠٢٠
١-دڵنیا ببەرەوە له بوونى سەرجەم كتێب و دەفتەرەکان
٢-شونێك ديارى بكه بو سەعى كردن له ماڵەوه
٣- خشتەى (جدولى) تاقيکردنەوەکان بنوسە لەشوێنی سەعکردنەکەت هەڵی بواسە
٤-پرسيار له مامۆستاكانت بكه بۆ شێوازى تاقيكردنەوە بو كەمکردنەوەی فشار و بەرچاو ڕوونى
٥-پرسیاری ۲۰ نمرەی و پرسیاری ساڵانی تر پەیدا بکە باشێوازی پرسیار بزانیت
٦-پلانی دابنێ بۆ ڕێکخستنی خەوتن و خۆراکت

دووه م:- رێنماى كاتى تاقيكردنەوه

اء// رێنماى جۆنیەتی سەعيكردن
١- سەرەتا بڕیار بدە کەتۆ دەردەچیت وئەبێت دەربچیت وه مه لى دةرناجم قورسه
٢-جێكاى سەعيكردنت با ( موبايل-tv-منداڵ-ميوان) تێدا نەبێت
٣-جێكاى سەعيكردنت با پلەی گەرمی گونجاو بێت و هەوا گۆرکێی هەبێت
٤-جێكاى سەعيكردنت ڕوو له ديوار بيت باشتره
٥-ئاكادارى تەندروستى خۆت به چونكه بەنەخۆش كەوتنت كاتى ساعيكردنت له دەست دەچێت

٦-سەرەتا بابەتەكه يەك جار به جوانى بخوێنەرەوه
وانەكەت بەش بەش بكەو بۆ هەر بەشيك کات دیاری بکە
٧-بو سەیڤ كردنى بابەتەکە سەرەتا چەند جارێک بیخوێنەرەوە پاشان بیڵێرەوا و دوبارەی بکەرەوە سةرةتا جةندجاريك پاشان بەنوسین ڕاهێنان بکە لەسەری
٨-لەکاتی سەعيكردندا بۆردو وەرەقەی تێبينى بەكار بهێنه
٩-كاتى سەعيكردنى ڕۆژانەت با جێكير بيت واته روژانه با كاتەكانى سەعيكرنت جێكير بێت
١٠-لەكاتى سەعيكردندا اكات لەم وشانه بێت چونكه لە دواى ام وشانەوه زانيارى گرنگ دێت وشەكانيش( بەڵام- بەڵكو- هەروەها-چونكه-هەرچەنده-كورتەى باسەكه-مەبەستى سەرەكى-بەمەبەستى-له كۆتايدا-به هۆى - لەبەر اوەى-له دواى اوه)
١١-لەكۆتاى سەعيكردنى هەر وانەيەكدا تاقكردنەوەى خۆت بكه گەر هەڵەت كرد هەله كةت ڕاست بكەرەوەو دوباره سەعى تێدا بكەرەوە.
١٢-گەر هەندێكجار هەستت كرد مێشكت هيچ وەرناگرێتي اوا دەست هەڵبگره و بۆ ماوە نيو سەعات پشوبده يان چالاكيەكى سوك بكه
١٣-دوركەوتنه وه له هەر جالاكيه كى وەرزشى چونكه ماندوو دەبن و پێويستان به پشوو دەبێت و لێره كاتێكى زۆرتان به فيرۆ دەروات و فرياى وانەكه ناکەويت
١٤-دوركەوتنەوه له چالاكى كومةلايةتى وەك ميوانى سەفەركردن ئاهەنگ چونكه كاتێكى زۆرت دةروات و مێشكت ئاڵۆز دەكات
١٥لەڕووى دەرونيەوه خۆت اماده بكه و هةول بده هەرچی کێشەیەکی کەسی یان دەوروبەرت هەیە پشت گوێی بخەیت بۆ دوای تاقيكردنەوەكان

ب//سەعيكردن و خواردن
١- نابێت له كاتى سەعيكردندا برسيت بێت
٢- او خواردنەوه بێويست و گرنگە بۆ سەعیکرن
٣- خۆراكى چەور كەم بكرێتەوه و سەوزەو ميوه باشتره بۆ چالاک بونی مێشک
٤- ابێت نان بخۆیت کاتێک ڕۆشتیت بۆ تاقیکردنەوە
٥- خواردنەوە وریا کەرەوکانی وەک ( چا-نيسكافه- قاوه-شيرينى) له ڕۆژددا بۆ سەعيكردن باشن بەڵام له شەواندا نابيت بخۆرێتەوە چونكه ڕێگا له پشودان دەگرن
٦- خواردن زۆر نەخورێت چونکە وا دەکات گەدە بۆ پرۆسەی هەرسکردنی خۆراک خوێنێکی زۆر بەکاربهێنێت و لێرەدا بەشێکی لەخوێنی مێشک بو كةدده دةروات و جالاكى ميشك سست ده بيت

ج// سەعيكردن و مۆسيقاو گۆرانی
١-نابێت له كاتى سەعيكردندا گوێ له گۆرانی و مۆسیقا بگیرێت چونکه زانیاریەکان بەباشی سەیڤ نابن
٢-بۆ ئەوانەی حەزیان لە گۆرانی ومۆسیقایە گەر پێش سەعیکردن گوێ لەمۆسیقا یان گۆرانی هێمن بگرن باشترە
٣- گەر شتێکت بۆ لەبەر نەکرا ئەتوانیت بیکەیت بە گۆرانی بۆ ئەوەی بیرت بێتەوە لەتاقیکردنەوە

د- سەعيكردن و خەوتن
١- تەمەنی ١٢-١٦ ساڵ پێويستى به (٨-١٠) كاتژمير خەوتن هەيه
٢- پێويسته شەوان زوو بخەون و بەيانيان زوو هەستن بۆ سەعيكردن
٣-كەم خەووتن هۆكاره بۆ له بيرچونەوەی زانيايەكان
٤- شەوان پاش سەعيكردن راستەوخۆ بخەوه چالاكى تر مەكه چونكه زانياريەكان تێكەڵ ابن دواتر بيرت نايەتەوه ئەوەی خويندووته
٥- له تاقيكردنەوه هاتيتەوه گە (١) کاتژمێر بخەويت زۆر باشه
٦- ئەوانەی کە خەویان تێکچوە لەسەر جێگا دەمێننەوەو خەویان لێناکەوێت با ئەم ڕاهێنانانە ئەنجام بدەن خەویان لێدەکەوێت
-(سەرەتابڕیار بده كاتى پشوو خەوتنت ريك بخەيت )
- (١. تا ١٠٠٠ بژميره)
- (چاوت دابخەو بۆ ماوەى ١٠ خولەك مەجولى)
- (١٠٠ زيكر )
- (سيناريۆ دورستبكه خۆت بكه به پاڵەوان)
- (بپلەی گەررمى ژورەکەت با (١٨-٢٣ )بيت)
- (خۆ خاوكردنەوه بكه جةنجاريك به قولى هةناسه هةل مزه به خاوى بيده رةوه)
- (نان مەخو پێش خەوتن گەر برسيت بو ١ سەعات پێش خەوتن ماست يان شير يان نيو موز بخۆ).
-----------------------------------------
سێ یەم:- شەوى تاقيكردنەوه
١- تا درەنگ مەمێنەرەوە بۆ سەعيكردن و لەكاتى پێويستدا بخەوەو بەيانى زوو هەسته بۆ سەعيكردن
٢-خواردنى چەور زۆر مەخۆ لەشەودا چونکە چالاکی مێشک سست دەکات ڕێگە لە پشوی باش دەگرێت
٣-خواردنەوەكانى وەك ( چا - قاوه- نيسكافه- بيبسي- شيرينى - وزبەخشەكان ) مخۆرەوه چونكه ڕێگەلەپشوو دانت دەگرن
٤- كه سەعيكردنت تەواو كرد ڕاستەوخۆ بخەوه چالاكى تر مەكه بۆ ئەوەى سەعيكردنەكەت به باشى سەیڤ
--------------------------------------
چوارەم:- ڕێنمایی هۆڵی تاقيكردنەوه
١- له كاتى پێويستدا بچۆبۆقوتابخانه
٢- دڵنيابه له پێبونی سةرجەم پێداويستيەكانى تاقيكردنةوه وةك ( قەڵەم-لاستيك- هتد)
٣-له قوتابخانه هةولمەده لەو كاته كەمەدا به يەکجار هەرجيت خوێندەوە پێداچونەوەی بۆبکەیت
٤-خۆت به دورگرەلەقسەی هاوڕێکانت كه دەڵێن کامە ھاتۆتەوەو کامەنەیەتەوە كامه گرنگەكامه گرنگ نييه
٥-ڕۆشتيته هۆڵی تاقيكردنەو و دانيشتيت سةير پێش خۆت بكه با تەركيزت نەپچڕێت
٦-پرسیارەکانت وەرگرە دواى ٣٠چرکە هەڵی بدەرەوە با ئەو تۆزە دڵەڕاوکێیەی ھەتە نەمێنێت
٧- سەرەتا دوعايەک بخوينه گەر پێت باش بوو
٨- يةك جار به هێواشى سەرجەم پرسیارەکان بخوێنەوە
٩-دەستت كرد به وەڵامدانەوە له پرسیارە سوكەکانەوە دەست پێبکەیت باشتره
١٠-سەيرى ئەوخوێندکارانە مەکە كه به پەلەپەل وەڵامدەدەنەوەخۆتيان پێوەسەرقاڵ مەکە وابزانيت ئەوان دەزانن و تۆنازانيت
١١- به هيج شێوەیەک پشت به غەش و يارمەتيدانى ئەوانی تر مەبەستە چونكه توشى بيرچونەوەت دەکات
١٢-هيچ تێک مەچۆكاتێک دەبينيت خوێندکارەکان به خێرایى دەچنە دەرەوە و تۆش هێشتا زۆرت ماوه كێ دەڵێت ئەوانە وەڵامەکانیان ڕاستن
١٣- كاتيك تەواو دەبیت زياتر له جاريك پێداچونەوه بكه به وەڵامەكانتدا
١٤-كاتێک چويته دەرەوە زۆرخۆت سەرقاڵ مەکە بەوەوە كه ج هەڵەیەکت كردوه و بۆ وات كرد ،بۆ ئەوەی بێ هيوا نەبيت و بۆ تاقيكردنەوەی ڕۆژی دواتر متمانه به خۆت له دەست نەدەیت
به هيواى سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران

ئامادەکردنی--- ئارازخليل ابراهيم
ڕێنماییکاری پەروەردەییي

چالاكی / ئەم نشرة ئاڵوگۆڕی داتا لە نێوان پارچەكانی كۆمپیوتەر  لە ڕێگەی system bus  ڕوون دەكاتەوە .
07/12/2019

چالاكی / ئەم نشرة ئاڵوگۆڕی داتا لە نێوان پارچەكانی كۆمپیوتەر لە ڕێگەی system bus ڕوون دەكاتەوە .

چالاكی / نشرة - جۆرەكانی هێڵی گەیاندنی             power supply    بە پێی ڕەنگەكان  و وزەی پێویست بۆ ئیش پێكردنیان .
07/12/2019

چالاكی / نشرة - جۆرەكانی هێڵی گەیاندنی power supply بە پێی ڕەنگەكان و وزەی پێویست بۆ ئیش پێكردنیان .

Address

Sulaymaniyah
009647740880409

Telephone

+9647740880409

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەشی چاککردنی کۆمپیوتەر- ئامادەی پیشەسازی سلێمانی کچان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to بەشی چاککردنی کۆمپیوتەر- ئامادەی پیشەسازی سلێمانی کچان:

Share