زانستی نوێ

زانستی نوێ ئـــــاینی...زانســـتی......مێژوویی.......هەمووبوارێک کەسو?

30/08/2017

دەتەوێت گوناهی دوو ساڵت بڕوات
دەتەوێت گوناهی ساڵێک پێشو ترو ساڵێێک دواترت بڕوات
دەتەوێت ڕزگارت بێت لەئاگاری دۆزەخ
تاوانێکی گەورەت کردوەو لێخۆش بونت دەوێ
دەتەوێ دوعاکانت گیرا بێت
ئەوا سبەی ڕۆژی العرەفەیە خودای گەورە دێتە ئاسمانی یەکەم لەو ڕۆژەدا دوعای باش بکە دوعا ڕەت بونەوەی نیە لەو ڕۆژەدا ئەو ڕۆژە هەر العرەفە نیە ئەو ڕۆژە هەم العرەفە و هەم پێنج شەمە کە کردەوەکان لە پێنج شەمەدا بەرزدەبنەوە

تەنها بە نزیکەی 15 سەعات بەڕۆژوو بوون ئەو پاداشتە بەدەست دێنی

سبەی ڕۆژی العرفەیە ئەو خێرە لەدەست مەدەو بەڕۆژوو بە

بەڵام تەنهاخۆت برسی و تینومەکە هەموو ئەندامەکان با ئەو 15 سەعاتە بەڕوژوو بن زیکر و دوعا زۆر بکەن

- بەڕۆژوبوونی ڕۆژی عەرەفە پاداشتەكەی سڕینەوەی گوناهی دوو ساڵە، پەیامبەری خۆشەویستمان صلی الله علیە وسلم پرسیاری لێكرا دەربارەی بەڕۆژوبوونی ڕۆژوی ڕۆژی عەرەفە؟ فەرموی: (یكفر السنة الماضیة والباقیة) [رواە مسلم].

ــ خێرترین دوعای ڕۆژی عەرەفە ئەم دوعایە كە دوعای هەموو پەیامبەران بووە -علیهم الصلاة والسلام-: (لا إلە إلاَّ الله وحدە لا شریك لە، لە الملك ولە الحمد، وهو علی كل شيءٍ قدير).

کۆتا قسە .... بەیانی بەڕۆژووبە ، زیکر بکە ، دوعا بکە با ئاواتەکانت بێنە دی گەر مرۆڤێکی ژیر بیت ئەو خیرە لەدەست خۆت نادەی

اللهم بلغنا یوم العرفە 💜

15/02/2017

درەختەكانی بەهەشت:‏

‏پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏)فەرموویەتی:”

ما مِن شَجَرَةٍ في الجنةِ إلا وساقُها مِن ذَهَب (صَحيحُ الجَامِع: 5647).

واتە: لە بەهەشتدا هیچ درەختێك نیە ئیللا قەدەكەی لە ئاڵتونە.‏

14/02/2017
20/01/2017

پەیامی
مارێک؟؟؟؟

بیابانی سعودیا  یەک لەنیشانەکانی قیامەت
30/11/2016

بیابانی سعودیا
یەک لەنیشانەکانی قیامەت

22/11/2016

ئەگەر ئەتەوێ بەختەوەر بیت

سەیری ئەم کورتە ڤیدیۆیە بکە.

08/11/2016

هیچ شەوێک سورەی الملک ت بیر نەچێت

07/11/2016
05/11/2016

خونچەی نوێ

ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-13
دواترین سه‌ردان: 2014-12-20
په‌یامه‌كان: 32
خۆی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: لە تەمەنی لاویدا بووم، وامدەزانی ژیان تەنها بریتییە لە ماڵ و سامانی زۆر و ڕاخەری جوان و ڕەنگین، ئۆتۆمبیلی نایاب و ڕازاوە، ڕۆژی هەینی بوو، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێکانمدا لە کەناری دەرییا دانیشتبووین، ئەوان کەسانێکی سادەی دڵ بێ ئاگا بوون، گوێم لە بانگی (حی علی الێلاە، حی علی الفلاح) بوو، بە درێژایی ژیانم گوێبیستی بانگ بووم، بەڵام سوێند بە خودا ڕۆژێک لە ڕۆژان لە واتا و مانی (الفلاح) تێنەگەیشتووم، شەیتان بە شێوەیەک مۆری نابوو بەسەر دڵمەوە، وەک ئەوەی بانگ بە زمانێک دەدرێت من تێناگەم، خەڵکی دەوروبەرمان دەستیانکرد بە ڕاخستنی بەرماڵەکانیان و کۆبوونەوە بۆ نوێژکردن، ئێمەش لەولاوە خۆمان بۆ گەشتێکی ناو دەریا ئامادە دەکرد، دەستمان کرد بە ئامادەکردنی کەلوپەلی مەلەوانی، وەک ژێر ئاوگەڕ و بتڵی هەوایی، دواتر پۆشاکی مەلەوانیمان لەبەرکرد و چوینە ناو دەریا، لە کەنارەکە دوورکەوتینەوە تا وایلێهات چووینە ناو قوڵایی دەریاوە، هەموو شتێک ئاسایی بوو، گەشتێکی خۆش، لەوپەڕی لەزەت و خۆشیدا، لە ناکاو ئەو پارچە (مەتاتییەی) کە غەواسەکان دەیکەنە ناودەمیانەوە و بەدان و لێوەکانیان دەیگرن بۆ ئەوەی ڕێگری چوونە ناوەوەی ئاو بکات و لە بۆرییە هەواییەکانەوە هەوا بگوزانەوە، لە کاتی چوونە ژوورەوەی هەوا بۆ ناو سییەکانم پچڕا، لە پڕ چەند دڵۆپە ئاوێکی سوێر ڕێڕەوی هەناسەدانی گرتم و خەریک بو ئەمردم، سییەکانم هاواریان لێ هەستا و داوای هەوایان دەکرد، شیرازەم لێکپچڕا و تێکچووم، نێو دەریا تاریک و ئەنگوستە چاوبوو، هاوڕێکانم لێمە و دووربوون، وردە وردە هەستم بە مەترسی بارودۆخەکە دەکرد، کە ئیتر دەمرم، دەستم کرد بە هاوار و واوەیلا، شریتی ژیانم بە بەرچاوم تێدەپەڕی، لەگەڵ یەکەمین هاواریشدا بۆم دەرکەوت کە چەندێک لاواز و بێدەسەڵاتم، خودا چەند دڵۆپە ئاوێکی سوێری زاڵ کرد بە سەرمدا، تا پێشانم بدات کە تەنها ئەو بەهێز و دەسەڵاتدارە، باوەڕم هێنا بەوەی هیچ پەناو حەشارگەیەک نییە بۆ رزگاربوون تەنها خودا خۆی نەبێت، هەوڵمدا زۆر بە خێرایی لە ئاوەکە بێمە دەرەوە، بەڵام لە ناو قوڵاییەکی زۆردا بووم، گرفت و کێشە ئەوەنەبوو کە دەمرم، بەڵکو کێشەکە لەوەدا بوو چۆن دەچمەوە لای پەروەدگار؟ کاتێک پرسیاری کردەوەکانمی لێکردم، لە وەڵامدا چی بڵێم؟ ئەوەی لەسەری لێپرسینەوە دەکرێم نوێژە، ئەویشم ئەنجامنەداوە و فەوتاندوومە، دەستبەجێ شایەتومانم بیر هاتەوە، ویستم کۆتایی ژیانم بە وتنی شایەتومان بێت، وتم "اشهدوا".. قوڕگم گیرا، وەک ئەوەی کەسێکی نادیار دەست بنێتە بینەقاقام و نەهێڵێت شایەتومان بێنم و بەزمان دەریببڕم، زۆرم هەوڵدا، "اشه .. اشه .." بەڵام بۆم نەوترا، لەناخی دڵمەوە هاوارم کرد "خودایە بمگێڕەرەوە، سەعاتێک، خولەکێک، ساتێک، بەڵام رزگاربوونم زۆر دوور بوو، وردە وردە هەستم بەرانبەر هەموو شتەکان لەدەستدەدا، تاریکاییەکی نامۆ باڵی بەسەردا کێشام، ئەوە کۆتا شت بوو کە بیرم بێت، بەڵام ڕەحمەت و بەزەیی خوا زۆر فراوانتر و زیاترە، لە پڕ هەوا جارێکی تر گەیشتەوە سنگم، تاریکاییەکە ڕەوییەوە، چاوم کردەوە دەبینم یەکێک لە هاوەڵەکانم بۆری هەواکە دەکات بە دەممدا و هەوڵدەدات دڵم ببوژێنێتەوە، تا ئەو ساتەش ئێمە هەر لە ناو قوڵایی دەریادا بووین، زەردەخەنەم بە دەموچاوی هاوڕێکەمەوە بینی، تێگەیشتم کە حاڵم باشە، لەو ساتە وەختەدا دڵم و زمانم و هەموو خانەکانی لاشەم هاواریان کرد "اشهدوا ان لا إله الا الله، اشهدوا ان محمدا رسول الله.." سوپاس بۆ خودا دواتر لە ئاوەکە هاتمە دەرەوە و بووم بە کەسێکی تر، تێڕوانینم بۆ ژیان گۆڕا و ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەروەدرگار نزیکتر دەبومەوە، لە نهێنی بوونم لە ژیاندا تێگەیشتم و حاڵی بووم، فەرموودەی خوام بیرکەوتەوە کە دەفەرموێت "وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالانسَ إِلا لِيَعْبُدُون" زۆر ڕاستە، ئێمە بە گاڵتە و بەبێ مەبەست دروست نەکراوین.
ڕۆژان هات و ڕۆیشت، ئەو ڕووداوەم وەبیرهاتەوە، ڕۆیشتم بۆ سەر دەریا و پۆشاکی مەلەوانیم پۆشی، پاشان ڕوومکردە ئاوەکە، بە تەنها خۆم بووم، ڕوومکردە هەمان شوێن لە ناو قوڵایی دەریاکەدا و سوجدەیەکم بۆ خوای گەورە برد، کە وانازانم لە ژیانمدا سوجدەی وەهام بردبێت، لە شوێنێکدا سوجدەم برد باوەڕناکەم هیچ ئادەمیزادیک پێش من سوجدەی تێدا بردبێت بۆ خودا، ئومێدەوارم ئەو شوێنە لە ڕۆژی قیامەتدا شایەتیم بۆ بدات و خوای گەورەش بە هۆی ئەو سەجدەیەوە کە لە ناو قوڵایی دەریادا بردومە، ڕەحمم پێبکات و بەزەیی پێمدابێتەوە و لێم خۆش بێت.

وەرگیراوە لە یانەی کورد لیک

Address

Slemani
964

Telephone

9640750

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زانستی نوێ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share