17/06/2022
باشترین ڕێنماییەكان بۆ هەڵبژادن و كڕینی كەل و پەلی ناو ماڵەكەت:
١- قەبارەی شوێنەكەت بزانە:
سەرەتایی ترین شت كاتێك دەچیت كەل و پەلێكی ناوماڵ دەكڕیت زانینی قیاسی ئەو بۆشایی یان شوێنەیە كە پارچەكەی لێدادەنێیت. لێرەدا گرنگە كە قیاسی بەرزی و درێژی و قوڵی شوێنەكەت بزانیت دوو جار بپێویت بۆ دڵنیای زیاتر.
٢- بڕی پارەی تەرخانكراو:
پێویستە بزانیت چەند پارە تەرخان دەكەیت بۆ كڕینی ئەو كەل و پەلە، دڵنیابە ئێمە باشترین مۆدێل و جۆر بە پێی پارەی تەرخانكراوی ئێوە ئامادە دەكەین و ڕێنمایتان پێدەدەین لەسەر جۆر و نرخی ئەو كەل و پەلەی تۆ دەستنیشانی دەكەیت.
٣- بزانە چی لە بازاڕدا هەیە:
لەمڕۆدا جۆرەها كەل و پەل بە چەندین كوالیتی و جۆری جیاواز لە بازاڕدا هەیە، بۆیە پێش ئەوەی بازاڕی بكەیت بۆ ئەوەی كاتێكی زۆرت نەڕوات ئۆنڵاین پەیوەندیمان لەگەڵدا ببەستە تا رێنمایت بكەین و ئاشنات بكەین بە مۆدێل و جۆرەكانی ئەو كەل و پەل و پێداویستی یەی تۆ دەتەوێت.
٤- پرسیار بكە دەربارەی گەیاندن:
كاتێك تۆ ئامادەبوویت بۆ كڕین، دڵنیابە كە پێویست ناكات تۆ كات بە فیڕۆ بدەیت و ئێمە بە كەمترین ماوە و هەرزانترین نرخ كاڵاكە دەگەیەنینە ناو ماڵەكانتان.
٥- كاتێك كاڵایەك دەكڕیت پرسیار بكە لە گرێنتی و خزمەتگوزاریەكانی لەگەڵیەتی چی یە؟
كاتێك تۆ كاڵایەك لە ئێمە دەكڕیت، كارتی دڵنیایت دەدەینێ كە لە كاتی خۆیدا بگات و بۆ هەر كاڵایەكی گەورە كە پێویست بە دامەزراندن بكات لە ناو ماڵەكەت بۆت دادەمەزرێنین و گرێنتی چاككردنەوەی كاڵاكەت دەكەین بۆ كاڵایەك كە گرێنتی لەگەڵ بێت.
لایك و شەیری پەیجەكەمان بكە بۆ وەرگرتنی ڕێنمای زیاتر و ئاگاداربوون لە كاتی دەستپێكی فرۆشتنمان و وەرگرتنی داشكاندنەكان.
پێشانگای پشدەر، هەرزاترین نرخ، باشترین كوالیتی