10/09/2026
وردەکاریی تایبەتی ژیانی مایڵز مۆرالێس ..! 🕷️🎒
📸 لە کایەی Marvel's Spider-Man 2 و لە چەندین شوێنی جیاوازی نەخشەکەدا، دەتوانیت وێنە، تێبینی و کەرەستەی تایبەت بە ژیانی خوێندن و قوتابخانەی "مایڵز" بدۆزیتەوە؛ ئەمەش دەیسەلمێنێت کایەکە هەموو ساتێک لە بیریەتی کە مایڵز پێش ئەوەی سپایدەرمان بێت، گەنجێکی ئاساییە و خەمی خوێندنەکەیەتی.
🌆 ئەم تێکەڵکردنە وردەی نێوان ژیانی ڕۆژانەی ئاسایی و جیهانی سوپەرهیرۆ، ئەو نهێنییە سەرەکییەیە کە وایکردووە شاری نیویۆرک لە کایەکەدا هێندە زیندوو، هەستپێکراو و واقیعی دەربکەوێت.
💬 ئایا لە کاتی گەڕان بەناو شاردا سەرنجت بەم وردەکارییە شاردراوانەی ژیانی مایڵز کەوتبوو؟