31/08/2026
کۆشکی ئاخیرەت لێرەیە،ئەوەی ئێستا دەیبینیت بە چاو بە سەیرکردنی دڵە کزەت بۆ دروست دەکات،ئەی ببینیت بە کفن لەشەت دابپۆشن و بە داویش بیبەستن و بتخەنە ناو ئەو گۆڕە کە بە ئەندازەی دوو مەتر سەرەوتر قووڵ بێت وە خاکت بکەن بەسەردا،ڕووناکی و گەرمی و خۆراک و ئاوت کۆتایی پێدێت دەچیت بۆ جیهانێکی تر،سەروەت و کەسایەتی و خزم و دۆست یەک تۆسقاڵ سودیان بۆت نیە،غەریبی و بێ کەسیت لێرەوە دەست پێدەکات،ئیتر تووێشوو زەخیرە بۆ ئێرە کۆ بکەوە بە هەر شتێک کەوا خوای گەورە پێی خۆشە و پێغەمبەرەکەی ﷺ داخوازی کردنی پێ کردوویت،ئومێدت درێژ نەبێت بەوەی گەنجیت جارێ بە بەرتەوە ماوە،لە گۆڕەکان نەنوسراوە مردن تەنها بۆ پیر و بەساڵا چووانە،هەمیشە لەو ساتەدا بژی کەوا هەست دەکەیت ساتی گەڕانەوەتە بۆ ئێرە!