Knowledge For Life KFL

Knowledge For Life KFL گە‌ورە‌تین كۆمە‌ڵگای پە‌روە‌ردە‌ی بۆ ھە‌موو ئاستە

««كێشە ‌باوە‌كانی دە‌موچاو و چارە‌سە‌ركردنیان»»وۆڕکشۆپێکی تایبەت لە لایەن 👩‍⚕️د.ئەشکین حەبیب الله کە  شارەزای بەرهەمەکان...
06/02/2024

««كێشە ‌باوە‌كانی دە‌موچاو و چارە‌سە‌ركردنیان»»

وۆڕکشۆپێکی تایبەت لە لایەن 👩‍⚕️د.ئەشکین حەبیب الله کە شارەزای بەرهەمەکانی گرنگیدان بە پێست و جوانکاری و کێشەکانی پێستن وەک پزیشکێکی دەرمانساز و ئەزموونی ٥ ساڵ لەو بوارەدا

ئەم ۆورکشۆپە كێ دە‌توانێت سودمە‌ندبێت لێی :
- دەرمانساز
- یاریدەدەری دەرمانساز
- پەرستار
- ئەوکەسانەی کە خاوەنی
- ستۆریێکی جوانکارین یان کاردەکەن


✅ بروانامە‌ی برواپێكراو لە‌ لایە‌ن سە‌ندیكای كارمە‌ندانی تە‌ندروستی دە‌درێت بە‌ بە‌ژداربوان .

📅 بەروار: 14-2-2024
⏰ کات: ١- ٥ دوانیوەڕۆ
📍 شوێن:سلێمانی ـ جادە‌ی پیرە‌مێرد
ھۆڵی سە‌ندیكای كارمە‌ندانی تە‌ندروستی كوردستان

📱 ئێستا ناوت تۆمار بکە لە
07704733001

بە‌ژداری كردن سنوردارە

07/08/2022
هاوسەرگیری لەگەڵ خێزانی قەرەباڵغ باشترە، یان خێزانێک کە قەرەباڵغ نەبن؟🦯ئیدریس نوری .هەرگیز بیرت لەوە کردووەتەوە، ئایا ها...
07/01/2022

هاوسەرگیری لەگەڵ خێزانی قەرەباڵغ باشترە، یان خێزانێک کە قەرەباڵغ نەبن؟
🦯ئیدریس نوری .
هەرگیز بیرت لەوە کردووەتەوە، ئایا هاوسەرگیری لەگەڵ ماڵێکی قەرەباڵغ باشتربێت، یان بەپێچەوانەوە؟
ئەگەرچی بەداخەوە، ئەمڕۆ لەهەموو سەردەمەکانی ڕابردوو پەیوندییە کۆمەڵایەتییەکان کاڵترە، بەڵام خێزانێک کە ڕێژەی ئەندامانی زۆر تربێت، یان کەمتر، بێگوومان کاریگەری خۆی دەبێت.
کەم نیین ئەوانەی کە پێیان باشە لەگەڵ خانوادەیەک هاوسەرگیری بکەن کەژمارەیان زۆر بێت، بێگومان قەرەباڵغی ماڵی کوڕ، یان کچ، لە ئاییندەدا کاریگەری ئەرێنی یان نەرێنی خۆی هەیە.
کاتێک تۆ لەگەڵ ماڵێکدا کەڕێژەی ئەندامانی خێزانەکەی زۆرە، تێکەڵ وخزمایەتی درووست دەکەیت، لەڕاستیدا هەر ئەوەنییە کە تۆ ئاشنابیت و تەواو!
بێگومان لە ڕوانگەیەکی ترەوە کەس و کاری تۆش بەهۆی تۆ وە ئاوێتە دەبن، بەڕەچاو کردنی لایەنی سۆزداری و ئاستی کۆمەڵایەتی و ئابوری ...هتد.
لەڕاستییدا هاوسەرگیری پەیوەندی تەنها دووکەس نییە!
بەڵکو فەلسەفەی هاوسەرگیری بەوەوە ناوەستێت شۆڕدەبێتەوە، بەهەموو ئەندامەکانی هەردوو خێزانەکەوە،
کەم نین ئەو هاوسەرانەی کە بەهۆی زۆری کەس و کاری هاوسەرەکەیەوە زۆرێک لە کێشەیان بۆ درووست بووە، ئەگەرچی بەپێچەوانەوە زۆرێک بەهۆی ئەوەی خەسڵەتی کۆمەڵایەتیان زاڵە، خێزانی قەرەباڵغ بووە بەدەرفەتێک بۆ بەهێزبوونی کەسایەتی و چارەسەرکردنی بەشێکی زۆری کێشەکانی.
لێرەوە دەتوانین بڵێین ئەو کەسەی دەیەوێت، هاوسەرگیری بکات لەگەڵ خانەوادەیەک کەژمارەی ئەندامانی زۆربن، ئەم لایەنە خراپ و باشانەی هەیە:

- لایەنە باشەکان :
۱. ئەگەر تۆ بەنیازی هاوسەرگیری بکەیت، لەگەڵ بەرامبەر، پێش ئەوەی بیر لەوە بکەیتەوە بزانیت کەسەکە کێیە، بزانە خۆت کێیت؟ ئایا کەسێکی کۆمەڵایەتییت؟ یان کەسێکی گۆشەگیر و حەزبەتێکەڵاوی زۆرێک ناکەیت!
بێگومان ئەو خێزانانەی کە قەرەباڵغن، بۆ کەسێک کە زۆر کۆمەڵایەتییە، زۆر گونجاوە، چونکە کەسی کۆمەڵاییەتی، هەمیشە حەز بەوەدەکات چواردەووری زۆربن.

۲.یەکێکی تر لەلایەنە باشەکانی خێزانی قەرەباڵغ، ئەوەیە کەدەبێتە هۆی فرە ڕەهەندی، واتە ئەم هاوسەرە، پێشتر لەم جۆرە قەرباڵغییەی نەدیوە، کەڵکی زۆر لەلایەنی ئەزموون و شێوازی ژیان فێردەبێت.
۳.لەڕوانگەیەکی ترەوە، بۆ ئاییندەی منداڵانی هەردوولا بەسودە، لەو ڕێگەوە پەیوەندی بەهێزی هەردوو لا درووست دەبێت.
٤.یەکێکی تر لەلایەنە باشەکانی خێزانێک کە لەڕووی ژمارەی ئەندامانی خێزانەکەوە زۆربن، ئەوەیە کەلەکاتی هەبوونی هەر تەنگ و چەڵەمەیەک، بەهەموویانەوە ئاوڕدانێکی جدی و سود بەخش لەم خێزانە دەکەنەوە، بەمەرجێک خودی هەردوو لا لەڕووی شیرازەی خێزانییەوە بەهێزبن.

- لایەنە خراپەکانی:
١.یەکێک لەخاڵە خراپەکانی خێزانێک کەقەرەباڵغ بێت، دەبێتە هۆی کێشەی ئابوری، چونکە بەهۆی ئەوەی ماڵی خەزووران زۆرن، ئەگەری بەریەکەوتن و زۆر و بانگهێشت و ئاهەنگ و سەردانی کردنی یەکتر، پۆیلانە و سەفەرکردن،کەهەموو ئەمانە پێویستی بەلایەنی مادییە.

٢.یەکێکی تر لەلایەنە خراپەکان، لێ سەندنەوەی کاتی پێویستە، لەتۆی بووک، یان زاوا، بەهۆی ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەی لەنێوان ئەندامانێکی زۆری کەس و کاری بەرامبەر لەگەڵ تۆدا درووست بووە، هەلی کاتی پێویستت بەجۆرێک ناڕەخسێنێت، تا بتوانیت بەباشی سوود لەکاتەکانت وەربگریت.

٣.بەهۆی زۆری کەس و کاری هاسەرەکەتەوە، ڕەنگە هەندێ جار (تەداخولات )ڕووبدات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دەرهاویشتەی خراپ لەپەیوەندی هاوسەرداریتان ڕەنگ بداتەوە، کەبەداخەوە هەندێ جار بەجیابوونەوە کۆتایی دێت.

٤.ئیرادەی بەهێزی دەوێت، لەگەڵ زۆرێک لەم لێکەوتانەدا هاوسەنگی ڕابگریت، چونکە ئەکرێت بەهۆی ئەو زۆرییەوە، هەمووان وەک یەک بیرنەکەنەوە، بۆیە دەبێت ووزە و توانای باشت هەبێت، تابتوانیت مەهارەتی خۆ گونجان بەکاربهێنیت.

٥.لەڕوانگەی پەروەردەوە، هەندێ جار کاریگەری نەرێنی درووست دەکات، ڕەنگە تۆی ژن و مێرد خاوەنی منداڵ بن و بەشێوازێکی جوان بتانەوێت پەروەردەی باشی منداڵەکەتان بکەن، کەچی کەسێکی هاوسەرەکەت خاوەنی منداڵێکە میتۆدی پەروەردەیی باش نەبێت، لەم کاتەدا ئەگەر ڕێگە نەدرێت هاتووچۆتان بکات، ڕەنگە بێتە هۆی کێشە، یان قبوڵ نەکردنی هاوسەرەکەت، ئەگەر بەپێچەوانەوە هاتوچۆ درووست ببێت،ڕەنگە بێتە هۆی لادان و بەلاڕێدابردنی منداڵەکەتان.

پوختەی باس:
دوایی ئەوەی بۆت دەرکەووت، سود وزیانی خێزانی قەرەباڵغ چییە، بۆیە ئەوە خوودی خۆتیت، کە ئایا لەخۆت پرسیوە لەگەڵ کام لەو خێزانانە سەرکەوتوو ترو بەختەوەرتریت؟

خاڵێکی گرنگ ئەوەیە کە کاتێک تۆ دەچیتە ناو خێزانێکی قەرەباڵغ و دەبیتە خزم، هەووڵ مەدە تەواوی کەس وکاری هاوسەره کەت( مۆنۆپۆڵ) بکەیت، واتە خۆت واببینیتەوە کە هەمووان دەتوانیت لەخۆت ڕازی بکەیت، وە لەژێر کۆنترۆڵی تۆدابن، ئەگەرچی ڕەنگە تۆ جێگەی ڕەزامەندی و دڵخۆشی گەورەی هاوسەرەکەت بیت، بەڵام ڕەنگە بەدڵی کەسێکی هاوسەرەکەت نەبیت، بۆیە هوشیاری و ئاگایی و لۆژیکی خۆت بکە بەسێکوچکەی ژیانت، لەهەربارودۆخێکدا هەبوویت.
ئەوەمان لەبیرنەچێت، پرۆسەی هاوسەرگیری، پرۆسەیەکی گرنگە بۆیە هەڵبژاردنی کەسی شیاو لەپێش هەموو ئەگەرەکانی ترەوەیە، بەو پێیەی ناسینی خودی خۆت و خانوادەی خۆت و بەئەوان بەراوردبکە، چونکە سەر ئەنجام هاوسەرەکەت بەتەنها مووڵکی تۆ نابێت، هەرچۆن تۆش موڵکی ڕاستەقینەی ئەو نیت، بۆیە هەرچەند بەئاگای و هۆشیارانە لە هەڵبژاردنی هاوسەرەکەت هەنگاو بنێیت، هێندە ئاییندەتان گەشاوە و بەختەوەریتان بۆزیاتر فەراهەم دەکات.

ئیدریس نوری (دەروونناس)

‎( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ)سوپاس بۆخودا توانیمان لە‌ كۆرسی ( لە‌بە‌ركردنی سورەتی الملك) لە‌ماوە‌ی ١٠ رۆ...
21/12/2021

‎( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ)

سوپاس بۆخودا توانیمان لە‌ كۆرسی ( لە‌بە‌ركردنی سورەتی الملك) لە‌ماوە‌ی ١٠ رۆژ كۆتای پێبیە‌نین . توانیمان بە‌سە‌ركە‌وی ٧٥ فێرخواز پێبگە‌یە‌ن بە‌ شێوازی ئۆنلاین .

دە‌ست خۆشی لە‌م بە‌رێزانە‌ دە‌كە‌ین توانیان لە‌ سێ یە‌كە‌مە‌كە‌بن ھە‌میشە‌ پایە‌داربن .

یەكەم: سەحەر سعید فتاح

دووەم : سارا اسماعیل حسن

سێیە‌م : ئە‌حمە‌د كە‌ریم عدۆ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە‌ سە‌رپە‌رشتی ستافی نۆلج

تا ئێستا روی نەداوە لە تەئریخی میللەتاقەڵغانی گولە سنگی کچان بێ لە هەڵمەتاشەق وەشاندن و تێهەڵدانی خوێندکارێک کە داوای ما...
22/11/2021

تا ئێستا روی نەداوە لە تەئریخی میللەتا
قەڵغانی گولە سنگی کچان بێ لە هەڵمەتا

شەق وەشاندن و تێهەڵدانی خوێندکارێک کە داوای مافی خۆی دەکات، مانای .......... حوکومڕانییە.
لەوەش هەزەلی تر، درووستکردنی سیناریۆی بێ مانایە بۆیان!

لە پەروەدگار دەخوازم برینداران زوو چاک ببنەوە و داوای خوێندکارانیش دەرئەنجامێکی ئەرێنی هەبێت.

ئێرە‌ كوردستانە‌ !!!سە‌رم سورمامە‌وە‌ كە‌ ئێرە‌ كوردستانە‌ !سالانی رابردوو مە‌لایە‌ك دە‌چوە‌ ھە‌ر لادیە‌ك بۆ پێشنوێژی خە...
15/11/2021

ئێرە‌ كوردستانە‌ !!!

سە‌رم سورمامە‌وە‌ كە‌ ئێرە‌ كوردستانە‌ !
سالانی رابردوو مە‌لایە‌ك دە‌چوە‌ ھە‌ر لادیە‌ك بۆ پێشنوێژی خە‌ڵكی لادێ بە‌ باشترین شێوە‌ خزمە‌تیان دە‌كرد ،چونكە پیاوی زانیایان خۆشدە‌ویست و قە‌دریان دە‌زانی و ھە‌موو كێشە‌كانیان دە‌بردە‌ لای ئە‌و ریش سپییە‌ .
ئە‌مە‌ كوردستانە‌ .‌

بە‌لام بۆ چی ئێستا خە‌ڵك زاناكانی كوردستانیان خۆشناوێت ؟
بۆچی رێزی ناگرین ؟
بۆچی بە‌قسە‌ی ناكە‌ن ؟

ئایە تە‌نھا بۆ زاناكان وان ؟
لە‌م كاتە‌ بە‌داخە‌وە‌ ، چونكە‌ خە‌لك دوای حە‌ز و ئارە‌زوو كە‌وتوە‌ . چۆن ؟ بە‌شێوازێك بە‌رنامە‌یە‌ك لە‌ تیڤی پە‌خش دە‌كرێت لە‌ كۆی ٥٠ كە‌ناڵ لە‌ كۆی ٢٤ كاتژمێر لە‌پە‌خش تە‌نھا ١ یە‌ك كاتژمێر نابینیت تایبە‌ت بێت بە‌ زانایە‌كی كورد. لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا بە‌ ھە‌زاران ھە‌وداری ئە‌و كە‌سانە‌ پە‌یدابووە‌ كە‌ ھە‌واداری ئە‌و كە‌سانە‌ن كە‌ خۆیان بە‌مۆدێل دە‌ناسێن بە‌خە‌ل ئە‌گە‌ر خە‌لكی ئە‌م ولاتە‌ نە‌بیت وادە‌زانیت كوردستان پریە‌تی لە‌ كۆمپانیای مایكە‌پ و جل و بە‌رگ .

وێنە‌كە‌ش مە‌بە‌ستمە‌ دە‌لێم بە‌خێر بێیتە‌وە‌ مامۆستا دانا گیان
دە‌بوایە‌ دە‌وڵتە‌ لە‌ پێشوازی بە‌رێزتا بوایە‌ لە‌ فرۆكە‌خانە‌ .

لە‌گە‌ڵ گە‌ورە‌ترین ستاف فۆرمی  #زانكۆلاین پڕبكە‌وە‌ , باشترین ڕیزبە‌ندی بكە‌ .🔹  ستافی نۆڵج بە‌سیستە‌مێكی نوێ فۆرمی  #ز...
25/09/2021

لە‌گە‌ڵ گە‌ورە‌ترین ستاف فۆرمی #زانكۆلاین پڕبكە‌وە‌ , باشترین ڕیزبە‌ندی بكە‌ .

🔹 ستافی نۆڵج بە‌سیستە‌مێكی نوێ فۆرمی #زانكۆلاین پردە‌كاتە‌وە‌

🔸 دەتەوێت باشترین ڕیزبەندیت بۆ بکرێت و بێ هەڵە فۆڕمی زانکۆلاینت بۆ پڕبکرێتەوە

🔹 ئێستا گە‌ورە‌ترین ستاف لە‌ فۆرم پردە‌كاتە‌وە‌


✅ بە‌سە‌رپە‌رشتی كۆمە‌لی كە‌سی بە‌ئە‌زموون لە‌ئاستی دكتۆر و مامۆستای زانكۆ

لە ڕێی ستافێکی شارەزا و ئەزمووندار بە ئەزموونی چەند ساڵە لە بواری زانکۆلاین
هەلدەسێت بە پڕکڕدنەوەی فۆرمی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ ئامادەیی لە ماوەی کارابوونی زانکۆلایندا

خوێندکار لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلایندا زانیاری تەواو وەردەگرێت لەسەر سیستەمە جیاوازەکانی وەرگرتن و پێدانی ڕوونکردنەوەی تەواو لەسەر بەشەکان و ڕیزبەندی کردن لەسەر خواست و ویستی خوێندکار بە جۆرێک کە خواستی خوێندکار و ئاستی پێشنیاریکراوی ریزبەندێکەی هاوتا بێت بۆ ناو هاتنەوەی لە بەشێکی دیاریکراو
هاوکاریکردنی خوێندکارانمان تاوەکو وەرگیرانی تەواوەتیان لە زانکۆ و دەستپێکی دەوامیان

♦️ تاكە‌ ستافە‌ كە‌ زانیاری لە‌سە‌ر زانكۆ و پە‌یمانگا تایبە‌تیە‌كان دە‌دات بە‌ خوێندكار .

ئێمە‌ خە‌مخۆری خوێندكاران بوین سایتی خوێندكارانمان دروست كرد . دە‌توان سە‌ردانی بكە‌ن .
http://www.xwendkaran.org

ھە‌رئێمە‌ بووین لە‌سە‌رجە‌م كە‌ناڵە‌كان بانگێشت 🖥 كراین
دە‌توان بینە‌ربن
https://youtu.be/EaCzqnVg-LM

لە‌ كە‌شێكی ئارام ، بە‌دڵنیای ، فۆرمی زانكۆلاین پربكە‌وە‌

پە‌لە‌بكە‌ ناوت تۆماربكە‌ 📌

بۆ زانیاری زیاتر و ناونوسین پەیوەندی بکەن
07708101079

ناونیشان : سلێمانی فاملی مۆڵ ـ نھۆمی سێیە‌م

04/09/2021

ئێستا نمرە‌ی سالی پاری سە‌رجە‌م بە‌شە‌كانی زانكۆ بڵاو بووە‌ .
زانكۆلاین ـ كریدیت ـ پارالێل ـ ئێواران

یە‌كە‌م كۆمێنت

بەڕێوەچونی ئیڤێنتی تەندروستی ئیڤێنتی میدیکاڵ نۆڵج ئیڤێنتێک تایبەت بە کۆرۆنا ئەم ئیڤێنتە بەڕێگەی ئۆنڵاین بەڕێوە چوو...
24/08/2021

بەڕێوەچونی ئیڤێنتی تەندروستی
ئیڤێنتی میدیکاڵ نۆڵج
ئیڤێنتێک تایبەت بە کۆرۆنا

ئەم ئیڤێنتە بەڕێگەی ئۆنڵاین بەڕێوە چوو لە پێناو پاراستینی تەندروستی هاوڵاتیان لە ڕێگەی zoom meeting پێشکەشی زانست دۆستان کرا
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس فۆڕمی ئیڤێنتەکەیان پڕکردۆتەوە کە نزیکەی ٥٠٠ کەس لە بواری تەندروستی بەشداربوون لە ئیڤێنتەکە ، کە سپۆنسەری تەواوەتی ئیڤێنتکە نۆڵج سەنتەر بوو

بەڕێوەچوونی ئیڤێنتەکە بەم شێوەیە بوو:

١-مامۆستا کۆژیر کەریم عبداللە
بەکالۆریۆس لە زانستی تاقیگەی پزیشکی
خوێندکاری ماستەر لە بواری microbiology
بابەت:
كۆرۆنا ڤایرۆس چیە‌ ؟
خێزانی كۆرۆنا ڤایرۆس كامانان ؟

٢-دکتۆر نەوشیروان سدیق موحەمەد
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و تاقیگە
بابەت:
نیشانە‌كانی كۆرۆنا ڤایرۆس چیە‌ ؟
ئەو پشکنینانەی چین کە پێویستە بکرێت بۆ کۆرۆنا ڤایرۆس ؟

٣-دکتۆر عبداللە ئەحمەد حەمە
پسپۆڕی یاریدەدەر
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە وردبینی و وردەزانی و مشەخۆرزانیدا
سەرۆکی گروپی توێژینەوەی بایۆمیدیکەڵ لە زانکۆی پۆلیتکنیکی سلێمانی
وانەبێژ لە زانکۆکانی سلێمانی و گەشەپێدانی مرۆیی و کۆمار
ئێستا توێژەری بواری پزیشکییە زیاتر لە ٣٠ توێژینەوەی بڵاوکراوەی هەیە
بابەت:
کوتان و کاریگەریەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا

٤-دکتۆر ڕاژان موحەمەد قادر
پزیشکی پایە بڵندی هەناوی
بابەت:
‏To do and not to do during covid infection

ئەندامانی ستافی نۆلیج و ڕێکخەرانی ئیڤێنت:

١-ئەنەس مەریوان
بەڕێوبەری گشتی ستافی نۆلیج

٢-شانیا سەروەر
جێگری بەڕێوبەر

٣-کاڵێ ستار
جێگری بەڕێوبەری بەشی تەندروستی

٤-خەڵات خە‌لیل
جێگری بەڕێوبەری بەشی ئایتی

٥-موئمین قدوس
ئەندامی ستافی نۆلج

٦-بانە سیامند
ئەندامی ستافی نۆڵج

لە‌ ئایندە‌ی نزیك چاوە‌روانی كاری ناوازە‌تربن .

ستافی نۆڵج ھە‌ڵدە‌ستێك بە‌راگە‌یاندنی كۆرسێكی ١٠ رۆژە‌ی . بۆ لە‌بە‌ركردنی سورة الملك ناونوسین دە‌ستی پێكرد بۆ گروپی یە‌ك...
21/08/2021

ستافی نۆڵج ھە‌ڵدە‌ستێك بە‌راگە‌یاندنی كۆرسێكی ١٠ رۆژە‌ی . بۆ لە‌بە‌ركردنی سورة الملك

ناونوسین دە‌ستی پێكرد بۆ گروپی یە‌كە‌م

ئە‌م كۆرسە‌ ڕۆژی سێشە‌مە‌ دە‌ست پێكات
بە‌رواری ٢٤-٨-٢٠٢١
تە‌نھا ١٥ فێرخواز وە‌ردە‌گیرێت .

لە‌ كۆتای كۆرسە‌كە‌ خە‌لاتی فێرخوازە‌ ئاست بە‌رزە‌كان دە‌كە‌ین یە‌كە‌م و دووە‌م و سێیە‌م .
بۆ ناونوسین پە‌یوە‌ندی بكە‌ن بە‌ پە‌یجی ستافی نۆڵج ئە‌كادیمیا .

بە‌سە‌رپە‌رشتی مامۆستا سومە‌یا عوسمان كۆرسە‌كە‌ دە‌وترێتە‌وە‌

تە‌مە‌نی بە‌ژداربوان دە‌بێت لە‌ ١٣ ساڵ زیاتر بێت

كۆرسە‌كە‌ بە‌رێگای ئۆنلاین دە‌وترێتە‌وە‌ لە‌رێگای تێلیگرام

تۆش دە‌تە‌وێت یە‌كێك بیت لە‌ بە‌ژداربوانی گروپە‌كە‌ پە‌یوە‌ندی بكە‌

https://www.facebook.com/knowledge.training

20/08/2021

لە‌ ڕۆژانی ئایندە‌ كۆرسێكی نوێ ڕادە‌گە‌یە‌ن ؟
پێشنیارتان چیە‌ ؟

تە‌نھا دوو رۆژی ماوە‌ ئیڤێنتی Medical Knowledge ، گەورەترین ئیڤێنتی ئۆنڵاینە‌ لە‌ تە‌واوی كوردستان كە یە‌كە‌م جارە‌ دە‌ك...
13/08/2021

تە‌نھا دوو رۆژی ماوە‌

ئیڤێنتی Medical Knowledge ، گەورەترین ئیڤێنتی ئۆنڵاینە‌ لە‌ تە‌واوی كوردستان كە یە‌كە‌م جارە‌ دە‌كرێتە‌وە‌ ، قسە‌كە‌ری ئیڤێنتە‌كە‌ ٤پزیشكی و مامۆستا زانكۆ بە‌ژدار دە‌بن . بابە‌تی ئیڤێنتە‌كە‌ COVID-19
ئیڤێنتی Medical Knowledge لە ڕێکەوتی 15/8/2021بۆ 16/8/2021 بۆ ماوەی ٢ رۆژ بەردەوام دەبێت، بە‌شێوازی ئۆنلاین.
هاتن بۆ هەمووانە و بەبێ بەرامبەرە.

لێرە‌ بە‌ژداربە‌

https://invite.viber.com/?g2=AQBLBn5wWwSiJk3Gy%2FukByePda%2BG5%2FzDrvgSSsU7GThBczx4EuN3w5R28t6gqKDY

حدث Medical Knowledge،أکبر حدث اونلاين في كردستان و للمرة الاولى ، متحدثين الحدث هم ٤ أطباء و مدرسين جامعة ، و محتوى الحدث COVID-19
و يبدا حدث Medical Knowledge في تاريخ
١٥/٨/٢٠٢١ إلى ١٦/٨/٢٠٢١ و يستمر لمدة يومين بشكل اونلاين .
الحضور للجميع و بلا مقابل .

The Medical Knowledge Event the largest online event in all Kurdistan will be done for the first time,
The event will be attended by 4 doctors and university professors
The event is called COVID-19
The Medical Knowledge Event will continue for two days from 15/8/2021 to 16/8/2021 online

Coming to all and for free

لێرە‌ بە‌ژداربە‌

https://invite.viber.com/?g2=AQBLBn5wWwSiJk3Gy%2FukByePda%2BG5%2FzDrvgSSsU7GThBczx4EuN3w5R28t6gqKDY


Address

Mamakulan
46001

Telephone

+9647501890747

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Knowledge For Life KFL posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Knowledge For Life KFL:

Share