16/06/2022
بیرگەی SSD چیە ؟ لایەنە باشیەکان و خراپیەکانی چیە؟
(solid-state drive)
بریتیه له جۆرێك له بیرگه ، لە SSD دا هەموو زانیارییەکان لە بازنەی یەکگرتوودا هەڵدەگیرێن.كه ئه‌مه‌ش واده‌كات جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ جۆریHDD هه‌بێت بە تایبەت لە قەبارە و کاراییدا. بەبێ ئەوەی پێویستی بە دیسک خولاندنەوە هه‌بێت، SSD قه‌باره‌یان ڕۆژ به رؤژ به‌ره‌و بچوكتربوونه‌وه دەچێت هاوشێوه‌ی SSD M2كه ئه‌مه‌ش واده‌كات لاپتۆپه‌كان و ئه‌و ئامێرانه‌ی ئه‌و جۆره بیرگه‌یه هه‌ڵده‌گرن ته‌نكتر و كێشیان كه‌متربێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و لاپ‌تۆپ و ئامێرانه‌ی كه هه‌ڵگری HDDین ،هەروه‌ها ئه‌و ئامێر و لاپتۆپانه‌ی هه‌ڵگری هاردی SSD ین خێراتر و چلاكترن به به‌راورد به جۆره‌كانی تری بیرگه چونكه به‌كارهێنه‌ر پێویست ناكا چاوه‌ڕی خولانه‌وه‌ی په‌پكه‌كان بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی داتاكان.
سوودی سەرەکی SSDەکان ئەوەیە کە چیپی بیرگەی بچووک (NAND Flash Memory) بەکاردەهێنن. SSDەکان هێزێکی کەمتر بەکاردەهێنن ,ئەمەش وایکردووە گونجاو بێت بۆ بەکارهێنان لەسەر لاپ‌تۆپ و ئامێرە كان کە خێراتره و له كاتی هه‌ڵگرتن كێشیان سووكترو گونجاوترن.
جگە لەوەش، SSD بە تەواوی ئەلیکترۆنین بەهۆی نەبوونی پێکهاتەیەکی میکانیکی جووڵاو بۆ هەڵگرتنی زانیارییەکان. ئەم تایبەتمەندییە (بێ جوڵەی پارچەی میکانیکی) مەترسی تێکچوونی کەمدەکاتەوە یان کێشەی خوێندنەوە و نووسینی زانیاریەکان لەکاتی جوڵەدا.
⚠️تێڕوانینێکی هەڵە سەبارەت بە SSD
زۆرێک لە بەکارهێنەرانی SSD پێیان وایە کە هاردی SSD سەلامەتترە لە جۆری هاردەکانی تر چونکە نەبوونی پارچەی جوڵاو وایان لێدەکات کە زیانیان پێ نەگات، بەداخەوە ئەمە تێڕوانینێکی هەڵەیە.
راستە کە SSD خێراتره له گواستنەوەی زانیاری و کاراترە و باشتره لە HDD ی، بەڵام ئەم تەکنەلۆژیایە کەموکوڕیشی هەیە. تەمەنی بیرگه‌یه‌كی SSD نزیکەی هەمان تەمەنی بیرگه‌یه‌كی HDD یە. بە واتایەکی تر، سەرەڕای سوودە زۆرەکانیان،هاردی SSD یه‌كان هێشتا ڕووبه‌ڕووی زیان ده‌بنه‌وه . بیرگەی بە تێپەڕبوونی کات لەدەست دەچێت، لە کاتێکدا پاوه‌ر و چیپی کۆنترۆڵ وا لە SSD دەکەن تووشی له‌كاركه‌وتنی ئه‌لكترونی ببن.
هەر لەبەر ئەم هۆکارە گرنگە به‌كارهێنه‌رانی SSD بزانن كه ئه‌وجۆره هارده وه‌ك هه‌موو جۆره‌كانی تری هارد ئه‌گه‌ری تێك چوون و لەکارکەوتن و له ده‌ستدانی زانیاری هه‌یه و بەکارهێنەر پێویستە خۆیان ئامادە بکەن و ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ دوورکەوتنەوە لە لەدەستدانی زانیارییەکان. کۆتا خاڵ ئەوەیە کە تێكچوون و لەکارکەوتنی SSD لە هەندێک حاڵەتدا پێشبینی نەکراوە و خۆپارێزی لێناکرێت، بۆیە باشتر وایە ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگیرێتەبەر و زانیارییەکانی SSD بە باشی وەربگریتەوە پێش ئەوەی کارەساتێک ڕووبدات.
🟡*ئایا داتای SSD ەکان دەتوانرێت بگەڕێندرێنەوە؟
وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا دەتوانرێت داتای SSD بگه‌رێته‌وه یان نا کەمێک ئاڵۆزە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەتوانرێت SSD ی تێکچوو بە ئەنجامدانی تەکنیکێکی دروستی گەڕانەوە دووبارە چاكبكرێته‌وه ، بەڵام لەوانەیە دووبارە بەکارنەهێنرێتەوە.
جگە لەوەش تەنانەت ئەگەر SSD ی تێکچوو چاک بکرێتەوە، هیچ گەرەنتییەک نییە کە داتاکانی پاشەکەوت بکرێن. هەر بۆیە پێویستە بزانین چۆن SSD بپارێزین پێش ئەوەی خراپترین سیناریۆ ڕووبدات، بۆیە گرنگە میکانیزمەکان و زانیارییەکان لە شکستەکانی SSD بزانین.
🔴چۆن بزانین SSD تێكچووه یان نا؟
بەداخەوە شکستی SSD ئەستەمە دەستنیشان بکرێت. بە پێچەوانەی HDDەکانەوە، SSD ئەگەر بسووتێت له ڕووی فیزیكیه‌وه گوێت له كرته كرتو هتد نابێت، بە پێچەوانەی هاردەکانی ترەوە. لەم جۆرە هاردانەدا لەناکاو له كاركردن ده‌وه‌ستن و بە پێچەوانەی جۆرەکانی ترەوە هیچ نیشانەیەکیان دەرناکەوێت.