HOST HD

HOST HD TV channels

سڵاو و ڕێز بۆ هاوشاریان و دۆستانی خۆشەویستم..​ماوەیەکە بەهۆی وەستانی پەخشی کەناڵە وەرزشیە ناوخۆییەکانەوە، ڕۆژانە دەیان ت...
20/05/2026

سڵاو و ڕێز بۆ هاوشاریان و دۆستانی خۆشەویستم..

​ماوەیەکە بەهۆی وەستانی پەخشی کەناڵە وەرزشیە ناوخۆییەکانەوە، ڕۆژانە دەیان تەلەفۆن و نامەم پێدەگات و پرسیاری هۆکاری وەستانەکەم لێدەکەن. بە پێویستی دەزانم لێرەوە واقیع و ڕاستییەکان بۆ ئێوەی ئازیز ڕوون بکەمەوە:
​لە ساڵی 2018وە کاتێک ئەم پڕۆژەیەم دەستپێکرد، ئامانجم تەنها خزمەتکردنی گەنجان و ماڵە هەژار و کەمدەرامەتەکانی شارەکەم بوو، بۆ ئەوەی بە خۆڕایی و بێ بەرامبەر بینەری یاری و فیلمەکان بن. لەو پێناوەشدا، بۆ ماوەی چەندین ساڵ هەموو تێچووەکانم لەسەر شانی خۆم گرت؛ لە سەرەتادا مانگانە تەنها 1000 دۆلار کرێی بینام دەدا، جگە لە تێچووی گەورەی کارەبا، و هەموو شەش مانگێک بڕی 1000 دۆلارم بۆ ئشتراکی کەناڵەکان خەرج دەکرد. دوو کارمەندی خۆم بەردەوام لەوێ بوون و ڕۆژانە خەریکی چاککردنی عەتەڵ و صیانەی ئامێرەکان بوون.
​دواتر بۆ ئەوەی پڕۆژەکە نەوەستێت، شوێنەکەم گۆڕی بۆ شوێنێکی هەرزانتر کە کرێیەکەی 750,000 دینار بوو، بەڵام کێشەی نەبوونی کارەبای بەردەوام و تەقین و سووتانی بەردەوامی باتری و عاکیسەکانی شەحن، تێچوویەکی زۆر زیاتری بۆ دروستکردم.
​ئێستا، بەهۆی لاوازبوونی کار و کاسبی تایبەتی خۆمەوە، بەداخەوە ئیتر بە هیچ شێوەیەک لە توانای مادیی مندا نەماوە بەرگەی ئەم هەموو مەسروفاتە گەورەیە بگرم و بە تەنها پڕۆژەکە بەڕێوەببەم. پێم خۆش بوو تا تەمەنم مابێت بەردەوام بم، بەڵام بارودۆخەکە لە توانای من دەرچوو.
​مژدەیەک بۆ هاووڵاتیان:
لە ئێستادا کۆمەڵێک لە هاووڵاتیان و گەنجانی دڵسۆزی شارەکە، خەریکی ئامادەکردنی داواکارییەکن بۆ لایەنێکی حزبی و بۆردی وەرزشی، بۆ ئەوەی ئەوان لەمەودوا تێچووی مانگانە و کرێی شوێنەکە بگرنە ئەستۆ. لێرەوە ڕایدەگەیەنم: ئەگەر ئەم هەوڵەی ئەو گەنجانە سەرکەوتوو بێت و لایەنێکی بەرپرس هاوکاری مادیی پڕۆژەکە بکات، من بە شانازییەوە ڕاستەوخۆ دەگەڕێمەوە بۆ خزمەتکردنی ئێوە و بەبێ یەک دینار قازانج، ئامێرەکان و پەخشەکە دەخەمەوە گەڕ.
​داوای لێبووردن لە گشت لایەک دەکەم و سوپاسی دڵسۆزیتان دەکەم.

Address

Kalar

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when HOST HD posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share