04/06/2023
.
ئایا تۆ ئامادەی کەسێک سیخوڕیت بەسەرەوە بکات ( گوێت لێ بگرێت و هەموو کات بزانێت لە کوێ و سەیرت بکات ) بە بیانوی ئەوەی کە لە ڕێگەیەوە یارمەتیت بدات بەوەی پۆست یان ڕیکلامی بەدڵی تۆ بێتە سەر شاشەی موبایلەکەت ؟
بە دڵنیایەوە وەڵامی زۆربەمان نەخێرە
بەڵام ڕۆژانە موبایلەکەت لە چەندین ڕێگای جیاوازەوە دەست دەبات بۆ زانیاری تایبەتی تۆو ٢٤ کاتژمێر موبایلەکەت گوێت لێ ئەگرێت چ دەڵێیت و باسی چی ئەکەیت بەم شێوازە کۆمپانیا گەورەکان بازرگانی بە زانیاریەکانتەوە دەکەن . ئەمەش بە بیانوی ئەوەی کە وا بکەن ئەو بۆستانەی دێنە سەر شاشەی موبایلەکەت لە گەڵ حەزی تۆ بگونجێن ، بە نمونە کاتێک تۆ لەگەڵ هاوڕێکەت باسی سەیارە ئەکەیت دوای ئەوە کە ئینستاگرام ئەکەیە بە دڵنیایەوە چەند پۆستێکی سەیارەت پشان ئەیات.
ئەم بابەتە بە پۆستێک تەواو نابێت بەڵام بۆ بەرچاو ڕونیەک ئەتوانن سەیری فیلمی ( Snowden 2016 ) بکەن کە لە چیرۆکێکی ڕاستیەوە وەر گیراوە ❤️