قورئان و فەرمودە Quran u farmuda

قورئان و فەرمودە Quran u farmuda بۆ خودا نەبێ سەر بۆ هیچ کەس دامەنوێنە

لەم پەیچدا:
ئافرەت :- ئایا نهێنى و مەتەلێکى ئالۆزە؟..یان دروستکراوێکى ناکۆک و ناچێژە؟..ئایا ئەهریمەنێکى بەنەفرەت کراوە؟..یان فریشتەیەکى میهرەبانە؟..ئایا بوونەوەرێکى لاوازە؟..یان گورز وەشێنێکى دلرەقە؟!!!

لەم پەیچدا هەول ئەدەین ژن بناسینین لەکلاو رۆژنەى فیکرى هەریەکە لە فەیلەسوف و دانا و ئەدیب و زانا و بلیمەتانى سەرۆک و هەرهەموو بیرمەندانى هاوچەرخ.. هەرەها لە روانگەى پیشینانى رۆژهەلات و رۆژئاوا و هەموو پارچەیەکى ئەم دونیایەوە ..

15/09/2024

ئامادەم هەزار ژن بگۆرم بەلام دایکم نا

جیهانی ئیسلامی لەم سەردەمەدا
31/03/2024

جیهانی ئیسلامی لەم سەردەمەدا

چۆنیەتی نوێژی جەژن💙سەرەتا جەژنی رەمەزانتان پیرۆز ان شاء الله  خوای گەورە رۆژ و تاعەتی هەموو لایەک قبول دەکاتشێوازەکەی ؛ ...
20/04/2023

چۆنیەتی نوێژی جەژن💙

سەرەتا جەژنی رەمەزانتان پیرۆز ان شاء الله خوای گەورە رۆژ و تاعەتی هەموو لایەک قبول دەکات

شێوازەکەی ؛ دوو ڕکعاتە

🌸لە ڕکعاتی یەکەم دوای تەکبیرەی ئیحرام (7)جار (اللە اکبر) دەکرێت،، پاشان سوڕەتی(الفاتحة) و (الاعلی) دەخوێندرێت.

🌸لە ڕکعاتی دووەم (5)جار (اللە اکبر)دەکرێت،
پاشان سوڕەتی (الفاتحة) و (الغاشیة) دەخوێنرێت.

تێبینی // خۆ ئەگەر لەدوای سورەتی فاتیحە سورەتێکی تری خوێند دروستەوهیچی تێدا نیە

✨کاتەکەی {20} خولەک دوای خۆرهەڵاتن دەست پێ دەکات تا چێشتەنگاو پێش نوێژی نیوەڕۆ

17/04/2023
15/04/2023

دڵ ئارامکەرەوەکان

 #زۆرکاریگەرەئەفسەرێکی عیراقی سەردەمی ئەنفال ئەلێ تا ماوم ئەم دیمەنەم لەبەرچاوە .....ئەفسەرەکە کە پلەی عەقید بوە ئەگێڕێت...
14/04/2023

#زۆرکاریگەرە
ئەفسەرێکی عیراقی سەردەمی ئەنفال ئەلێ تا ماوم ئەم دیمەنەم لەبەرچاوە .....

ئەفسەرەکە کە پلەی عەقید بوە ئەگێڕێتەوە ئەلێ :
کاتێک ژن و مندال و پیاوو گەنج و پیرە کوردەکانمان لە سەیارە عەسکەریەکان بارکردن دوای جیاکردنەوەی ژن و پیاوەکان لەیەکتر ، لە بیابان کاتێک ژن و مندالمان لەسەیارە داگرتن ، کیژۆلەیەکی جوانکیلەی تەمەن چوار سال ئەبوو دەستی لە قاچەکانم ئەداو بە کوردی قسەی ئەکرد ئاماژەی بە قاچەکانی ئەکرد کە تاکە نەعلێکی لاستیکی سوری لەپێ مابوو ئیشارەتی بەناو سەیارەی ئیڤەی عەسکەری ئەکرد کە تاکەکەی تری لەوێ جێ ماوە ، ئەو هەموو غەمەکانی تاکە نەعلەکەبوو ، دیاربوو تازە بۆیان کڕیبوو زۆر دلی پێ خۆشبوو ، منیش بە سەربازێکم گوت بڕۆ ناو سەیارە ئەو تاکە نەعلەی تری بۆ بدۆزەرەوە ، سەربازەکە سەرکەوت تاکە نەعلەکەی دۆزیەوەو دایە دەست کچەکە ، کاتێک نەعلەکەی لەبەر کرد زەردە خەنەیەکی کرد و بەچاوەکانی دیاربوو کە زۆر دلخۆش بوو ، ئیتر من و کچەکە لەیەکتر دابڕاین بەلام دوای چەند کاتژمێرێک نەعلەکانی کیژۆلەکەم بینیەوە بەجێمابون لەسەر ئەو خۆلەی کە خەندەقی زیندە بەچالی کوردەکانیا پێ داپۆشیبون ، کاتێک نەعلە سورەکانم بینین بە جێ مابون و کیژۆلە چوار سالەکەش لەگەل کەس و کاری ژێر خاک کرابون ، بەدەست خۆم نەبوو زۆر گریام ، هەتا ئێستاش لە هەر شوێنێک و بازاڕێک نەعلەی بچوکی کچانە ئەبینم ، ئەو دیمەنە ناخ هەژێنەم دێتەوە یاد .
دلنیابن لێیان دەپسرێتەوە { بِأَيِّ ذَنْبٍ قُتِلَتْ }

13/04/2023

ئەوە مامۆستا بۆ وای کرد

ئەوڕووداوەی یەزیدیە شەیتان پەرستەکان کەھەتا دنیادنیایە نابێت لەبیربکرێت و  مۆرێکی ڕەشە بەسەر دڵ و ناوچاوی یەزیدیە تیرۆری...
09/04/2023

ئەوڕووداوەی یەزیدیە شەیتان پەرستەکان کەھەتا دنیادنیایە نابێت لەبیربکرێت و مۆرێکی ڕەشە بەسەر دڵ و ناوچاوی یەزیدیە تیرۆریستەکانەوە

ساڵ ڕۆژی شەهید کردنی دۆعا بەکەرتە بلۆک و بەرد لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا شەهید کرا
دۆعا کچێکی ئێزیدی تازە موسڵمان بوو
لەسەر شەقامێکی گشتی لەشەنگال سەدان گەنجی ئێزیدی بەکەرتە بلۆک کەوتنە گیانی و خەڵتانی خوێنیان کردو شەهیدکرا
(خۆبێ دەنگی ڕێکخراوە تێکدەرەکانی مافی ژنانتان لێ دیارە!)
خۆلەگێلی دان و باس نەکردنی دەزگا اعلامیەکانی عەلمانیەکانیش بۆئەم ستەمە بێ وێنەیە ھەروەھا!

خوای گەورە لەگوناهی خۆش بێت و ئەنجام دەرانی ڕسوا بکات😭😭

خاتوونێک دەڵێ: ڕۆژێک کەسێکی ڕووخۆشی بزە لەسەر لێو هاتە داخوازیم، زۆر بەدڵم بوو ، تەنها مەرجی ئەوە بوو کاتێ ئەو له ماڵ نە...
07/04/2023

خاتوونێک دەڵێ: ڕۆژێک کەسێکی ڕووخۆشی بزە لەسەر لێو هاتە داخوازیم، زۆر بەدڵم بوو ، تەنها مەرجی ئەوە بوو کاتێ ئەو له ماڵ نەبێ ئاگاداری دایكی بم. دایكی ماوەی حەوت ساڵ بوو جەڵدە لێیدابوو !
بەکچەی گووتبوو:
دەزانم تۆ لەسەرت نیە چاودێری دایكی من بكەی، بەس ئەگەر ڕازی بیت هەتا لە دەوام دێمەوە ئاگات لێی بێت، تەنها ئەو داوایەم هەیە.
کچە دەڵێ:
زۆرم بیركردەوە
ئایا ئەو پێویستی بە منە وەك هاوسەرێك، یان خزمەتكاریم پێدەکات .
لەدوای ڕۆیشتنی کوڕەی داخوازیکار. پەنام بۆ باوكم برد بەلکو یارمەتیم بدات،
باوکم پێی گووتم:
كچەکەم ئەوە داهاتووی تۆیە، من ناچارت ناكەم ، بەڵام مادام پرست پێكردووم، با پێت بڵێم: هەرگیز چاكە لای خودا ون نابێت ، ئەو کارو خزمەتە لە زۆر بەڵاو ناخۆشی ژیانت دەتپارێزێ .
پاشان گوتی :
ئەگەر كەسێك هێندە لەسەر چاودێری دایكی سوور بێت ، دڵنیابە ئاگای لە تۆش دەبێت و ئیسراحەت دەکەی. ئەگەر خۆشیویستی ڕێزت دەگرێت ، ئەگەر خۆشینەویستی زوڵمت لێ ناكات ، تۆش خزمەتی دایکی بكە ، نەك لەبەر ئەوەی ئەو داوات لێدەكات ، بەڵكو لەبەر ئەوەی مرۆڤەو وەک دایكت وایە ، نەهێڵی هەرگیز شەیتان زەفەرت پێ ببات زوڵمی لێبكەی .. بە قسەی باوکم ڕازی بووم ئاخر باوکیشم خۆی کەسێکی ژیر بوو.
هاوسەرگیریمان كرد، یەكەم شەو پێش ژووری بوک و زاوا بردمی بۆ ژووری دایكی، سەرم سوڕما لە پاكی و جوانی ژوورو ڕەنگەكانی کە بۆی هەڵبژاردووە ، شتەکانی ژوورەكە لە هەموو ماڵەكە جیاوازتر بوو ..
لە دایكی نزیك بووەوە نوستبوو ، بە هێواشی سەری ماچ کردو دەستی خستە سەر شانی و گووتی:
دایە گیان من بە قوربانت بم ، دیاریەكی زۆر جوان و نەشمیلم بۆ هێناوی ، ئەوە هاوسەرەكەمە ، ناتەوێت بیبینی ..؟
بە هێواشی چاوەكانی كردەوە ، بەزەردەخەنەیەکەوە سەیریكردم و چاوی خستە سەر چاوم ، بزەیەکی شیرینی وەک بزەی کوڕەکەی کردو وەک گڵۆپ داگیرسا ، هەرگیز ناتوانم وەسفی ئەو هەستە بكەم! چاوەکانی پڕ لە ئازار بوون ، بەڵام ڕوخساری زۆر جوان بوو.
ئافرەتێكی ئارام و ژیر دیاربوو ، پێیگووتم:
پیرۆزی یەکتر بن و ببیەمایەی خێر بەرەکەت بۆ ئەو ماڵە. ئەزانی کچەکەم ئەمشەو لە خەومدا ئەو ڕووە شیرینەتم بینی پێش ئێستا، هەر زانیم ئەمڕۆ دێیت ، بەخوا کە کوڕەکەم سەری ماچ کردم زانیم تۆی جوانی بۆ هێناوم ، داوا لە خودای گەورە دەكەم منداڵی وەك كوڕەكەی منت پێ ببەخشێ ، بەڵام هەرگیز تۆ نەبیت بە بارگرانی بەسەریەوە وەك من .
پاشان فرمێسك لەچاوەکانی هاتە خوارەوە ، هاوسەرەکەم زۆر بە خێرایی چاوی دایکی سڕی و پێیگووت:
دایە گیان دەزانی ئەو قسانەت ئازارم دەدات .
لێی نزیك بوومەوە و دەست و سەریم ماچكردو گووتم ئامیین دایە گیان ، ئیشەڵا بەدوعای تۆدەبێت ..کچەکە دەڵێ:
ڕۆژان تێپەڕی و هەتا دەهات زیاتر سەرم سووڕدەما و ئەو دایک و کوڕەم خۆشتر دەویست ، ئەو بەدەستی خۆی پاكی دەكردەوە و بە باوەش دەیبرد و دەیشووشت ، هەموو ڕۆژ پرچی بۆ دادەهێناو ناوچاوی ماچ دەکردو بە قوربانی دەبوو ، بۆنی خۆشی لێدەداو دیلاواندەوە.
بەڕاستی میردەکەم زۆر دایكی خۆشدەویست ، لام سەیر بوو چۆن دەتوانێ بە تەنها ئەو هەموو کارانە بکات ، من تەنها یارمەتیم دەدا لە ژەمە خواردنەكان و دەرمانەكانی ، ئیتر نەیدەهێشت هیچ بکەم ، دەیوت لەزەت دەبینم لە خزمەتی دایکم وەک چۆن لەزەت لە نوێژو خواردن دەبینم ، لەبەر ئەوە لێگەڕێ بۆ خۆم .
کچە دەلێ پەیوەندی ئەوو دایكیم زۆر خۆشدەویست ، شەوان لانی كەم سێ جار هەڵدەسا تا بیخاتە سەر لاكەی تری هەتا سڕنەبێ و هەست بە ئازار نەكات ، ڕۆژانە چەندجار سەرجێگەی بۆ دەگۆڕی ، دایكیشی دەگریا و دەیگوت :
تۆ شایەنی ئەوە نیت کوڕم، داوا لە خودا دەكەم زوو ئەجەلم بهێنێ تا تۆش ڕزگارت بێت، بەڵام ئەو دەیگوت: دایە گیان من ئەوە بە هەموو دڵێكی خۆم دەكەم وەك چۆن تۆ بە منداڵی هەزاران قات و هەزاران کات زەحمەتت کێشاوەو لەگەڵ منت دەکردوە ، هەرگیز ناتوانم قەرزەکانت بدەمەوە .
ــــــــــــــــــــــــ
ئەتوانم بڵێم هەر ژنێک هاوسەرێکی وا باشی هەبوو، هەر ئەو ئەتوانێ بڵێ هاوسەرم هەیه.
خوای گەوره هەرچی کوڕی باشە بەنسیبی هەموو ئەو کچانەی بکات کە تا ئێستا بۆیان نەڕەخساوە بچنە ئەو پڕۆسەی زەواجەوە.

01/04/2023

زۆر بڵێن: ( اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي )
واتە : خودایە تۆ لێبوردەیت و لێ بوردنت زۆر پێ خۆشە ، جا پەروەردگار لێم ببورە و لەتاوانەکانم خۆشبە🥺🤲❤️
بەتایبەتی لە شەونی قەدر❤️‍🔥

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قورئان و فەرمودە Quran u farmuda posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share