General Mechanic - میکانیکی گشتی

General Mechanic - میکانیکی گشتی ئەم پەیجە لەلایەن گروپێک خوێندکاری کۆلێژی ئەندازیاری ?

28/03/2025

هایبرێد سیستەم
ئەندازیار/ یوسف عبدالرحمن

28/08/2024

General Mechanic - میکانیکی گشتی


26/07/2024

تۆیۆتا پرادۆی مۆدێل 2024

24/07/2024
بڕوا ئەکەیت یان نا، ئۆتۆمبێلی تێسلاش فلتەری ڕۆنی هەیە و دەبێت لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بگۆڕدرێت! A Model Y teardown by M...
24/07/2024

بڕوا ئەکەیت یان نا، ئۆتۆمبێلی تێسلاش فلتەری ڕۆنی هەیە و دەبێت لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بگۆڕدرێت!

A Model Y teardown by Munro & Associates showed that the all-electric Tesla vehicles do have an oil filter – but not in its usual spot with traditional motors. As it turns out, Teslas have a gearbox oil filter. Munro explains that it's not precisely a transmission system but more like a gearbox that uses oil.

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێتهەموو کاتێکتان پڕ خۆشی و شادی بێت
16/06/2024

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت
هەموو کاتێکتان پڕ خۆشی و شادی بێت

دەستخۆشی و ڕێز بۆ ڕێکخراوی (bim space)
15/11/2023

دەستخۆشی و ڕێز بۆ ڕێکخراوی (bim space)

🔷 کۆرسی بێبەرامبەری پڕۆگرامی ڕێڤیت . . .
🔶 ئەندازیار یا خوێندکاریت و نازانیت لە کوێوە دەست بکەیت بە پڕۆگرامی ڕێڤیت ؟
کۆرسێکی کورت و پوخت، کە وەک سەرەتایەک دەتوانن ئاشنا ببن بە شێوازی کارکردنی پڕۆگرامی ڕێڤیت و دروستکردن و دەستکاریکردنی پلانێک، وە دواتر شێوازی گۆڕینی بۆ ئۆتۆکاد و PDF.
✉️ بۆ دەسکەوتنی کۆرسەکە خاڵێک لە کۆمێنت دابنێ . . .

پلاک(Spark plug) چییە و چ کارێک دەکات و کێشەکانی چین؟پلاک یەکێکە لە گرینگترین پارچەکانی ئۆتۆمبێلکە کاریگەری ڕاستەوخۆی هە...
01/09/2023

پلاک(Spark plug) چییە و چ کارێک دەکات و کێشەکانی چین؟

پلاک یەکێکە لە گرینگترین پارچەکانی ئۆتۆمبێل
کە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر هێز و توانای ئۆتۆمبێل ئەگەر توشی لاواز بوون و خراپ بوون بێتەوە.

پلاک ڕاستەوخۆ دەکەوێتە ژوری سوتان(بەشی سەرەوەی سلندەر) لە بزوێنەری بەنزینی ئۆتۆمبێلدا.

ئەرکی سەرەکی پلاک بریتیە لە پڕیشک و ئاگر خستنە سەر پستۆنەکان تاوەکو تێکەڵەی هەواو و بەنزینی هاتوو گڕبگرێ و سەرئەنجام گۆڕینی وزەی گەرمی بۆ جووڵەوزەی میکانیکی ڕووبدات لەناو بزوێنەری ئۆتۆمبێل.

٭ کاتی ڕوودانی پریشک و ئاگری پلاک لەلایەن ئەقڵی ئۆتۆمبێلەوە ڕێک دەخرێ ئەویش بەگوێرەی وەرگرتنی زانیاری لە حاسەکانی وەکو کام شەفت(Camshaft) و کرانک شەفت (Crankshaft) بۆ زانینی شوێنی پستۆن و وەلفەکان.

پێویستە لەکاتی گۆرینی پلاکدا زۆر ئاگاداری جۆر و کوالێتی پلاک بین بەشێوەیەک کە هەمان کۆدی خۆی دابنرێتەوە تاوەکو کاریگەری خراپی نەبێت لەسەر بزوێنەر چوونکە ئەگەر جۆری جیاواز ببەسترێت زۆرجار ئەبێتە هۆی تێر نەکردنی ئاگر(فڕێنەدانی ئاگر بە ئەندازەی پێویست) و کەم بوونەوەی کێشی ئۆتۆمبێل.

بەگشتی ٢ جۆری سەرەکی پلاک هەیە :

1. پلاکی لێزەر :ئەم جۆرەیان تەمەنی دێژە و لە زۆرێک لە سەیارە مۆدێرنەکان بەکاردێت کە دەتوانی ١٠٠بۆ ١٢٠ هەزار کیلۆمەتر لەسەری بڕۆیت

2. پلاکی فەحمە :بەشێوەیەکی گشتی تەمەنی ئەم جۆرەیان کورتە و دەتوانی ٣٠بۆ٦٠هەزار کیلۆمەتر لەسەری بڕۆیت.
-لە وێنەکان و کاپشنی وێنەکان ئاماژە بە جیاوازیان کراوە بۆ ناسینەوەیان ئەگەر لە شوێنێک بینیت.

بەشێوەیەکی گشتی کۆمپانیاکانی دروستکەری ئۆتۆمبێل گرێبەستیان هەیە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کە پلاک دروست دەکەن وەکو :

1. تۆیۆتا لەگەڵ دینسۆ (DENSO)
2. نیسان لەگەڵ ئێن جی کەی (NGK)
3. کیا و هیوندای لەگەڵ چامپیۆن و ئین جی کەی (Champion & NGK).
4. فۆرد لەگەڵ مۆتۆرکرافت (Motorcraft).

هەریەکێک لەو براندانە دەتوانرێ بۆ جۆرەکانی تریش بەکاربێ بەڵام بەمەرجێک هەمان کۆدی پلاکی خۆی دابنرێتەوە، هەروەها بە هیچ شێوەیەک نابێ پلاکی لێزەر لە فەحمە یاخود بەپێچەوانەوە ببەسترێ. چونکە ئەبێتە هۆی کۆیل سووتان و دروست بوونی گرفت بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێل وەکو کەم بوونەوەی کێشی ئۆتۆمبێل و زیاد سەرف کردنی بەنزین هتد..

کۆیل چیە و ئەرکی چییە کە لە سەرەووە باسم کردووە؟

-ئەرکی کۆیل بریتیە لە بەرزکردنەوەی تەزووی باتری لە ١٢ ڤۆڵتەوە بۆ ڤۆڵتیەکی زۆربەرز کە بەزۆری لە ئۆتۆمبێلی نوێدا لە نێوان ٢٥،٠٠٠ هەزار بۆ ٣٠،٠٠٠ ڤۆڵت دەبێت، پاشان ئەم تەزوو کارەبایی ڤۆڵت بەرزەش لە ڕێگای پلاکەوە دەگۆڕدرێ بۆ پریشکە ئاگری کارەبایی و سەرئەنجام ئەبێتە هۆی سووتانی تێکەڵەی پەستێنراوی هەوا و بەنزین لەناو ژووری سووتانی بزوێنەری ئۆتۆمبێل (سلندەرەکان).

نیشانەکانی داخوران و لاوازبوونی پلاکەکان چیە:

1- گران هەڵبوونی بزوێنەر یاخود ئیش نەکردنی.
2- لەرزین و تاک ئیش کردنی بزوێنەر بەتایبەت لەکاتی وەستان.
3- هەندێک جار لەکاتی ڕۆیشتن دەیبڕێت.
4- مت بوون و کەم بوونەوەی کێشی ئۆتۆمبێل.
5- ئاگردزین و فڕێدانی ئاگر لە صالنصاوە.
6- ناجێگیری ئۆتۆمبێل لەحاڵەتی سلۆری.
7- زیاد سەرف کردنی بەنزین.
8- هەڵبوونی گڵۆپی بزوێنەر لەسەر داشبۆرد.

نوسین و ئامادەکردن: دیاری حەکیم، خوێندکاری ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی، قۆناغی سێیەم.

چۆن نەوتی خاو پاڵاوتە دەکرێتە بەرهەمە نەوتییەکانی   پاڵاوگەکانی نەوت نەوتی خاو دەگۆڕن (پاڵاوتە) بۆ بەرهەمی نەوت بۆ بەکار...
27/08/2023

چۆن نەوتی خاو پاڵاوتە دەکرێتە بەرهەمە نەوتییەکانی
پاڵاوگەکانی نەوت نەوتی خاو دەگۆڕن (پاڵاوتە) بۆ بەرهەمی نەوت بۆ بەکارهێنان وەک سووتەمەنی بۆ گواستنەوە و گەرمکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگاوبانەکان و بەرهەمهێنانی کارەبا و وەکو سەرچاوەی سەرەکی بۆ دروستکردنی ماددە کیمیاییەکان.

پاڵاوتن نەوتی خاو دەشکێنێت بۆ پێکهاتە جیاوازەکانی، کە دواتر بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو ڕێکدەخرێنەوە بۆ بەرهەمی نوێ. پاڵاوگەکانی نەوت دامەزراوەی پیشەسازی ئاڵۆز و گرانبەهان. هەموو پاڵاوگەکان سێ هەنگاوی بنەڕەتییان هەیە:-

(Separation)جیابوونەوە
(Conversion)گۆڕانکاری
(Treatment)چارەسەر


1.(separation)جیابوونەوە

جیاکردنەوەی مۆدێرن بریتییە لەگواستنەوەی نەوتی خاو بۆ فڕنە گەرمەکان.شلە و هەڵمەکانی دەرچوو دەخرێنە ناو( distillation units) هەموو پاڵاوگەکان (atmospheric distillation units )هەیە، بەڵام پاڵاوگە ئاڵۆزترەکان ڕەنگە (vacuum distillation units)هەبێت. لەناو(distillation units )شلەمەنی و هەڵمەکان بەپێی (boiling points) جیا دەبنەوە بۆ petroleum components کە پێیان دەوترێت fractions. بەشە قورسەکان لە خوارەوە و بەشە سووکەکان لە سەرەوەن.

سووکترین بەشەکان، لەوانەش بەنزین و (liquefied refinery gases)بەهەڵم دەبن و بەرز دەبنەوە بۆ سەرەوەی (distillation tower)لەوێدا چڕ دەبنەوە بۆ شلە.

Medium weight liquids:-
نەوتی سپی وجیاکراوەکان، لە ناوەڕاستی (distillation tower)دەمێننەوە.

شلە قورسەکان کە پێیان دەوترێت gas oils، لە خوارەوەی (distillation tower) جیا دەبنەوە و قورسترین بەشەکان کە بەرزترین(boiling points)هەیە لە بنی تاوەرەکەدا جێگیر دەبن.

2.(Conversion)گۆرانکاری

دوای(distillation)، دەتوانرێت بەشە قورس و بەهاکانی (distillation) زیاتر پرۆسێس بکرێت بۆ بەرهەمی سووکتر و بەهای بەرزتر وەک بەنزین. لەم خاڵەی پرۆسەکەدا، بەشەکانی distillation units دەگۆڕدرێن بۆ stream(intermediate components) کە لە کۆتاییدا دەبنە بەرهەمی تەواو.

زۆرترین شێوازی گۆڕینی بەکارهێنراو پێی دەوترێت (cracking)چونکە گەرمی و پەستان و کاتالیست و هەندێکجار هایدرۆجین بەکاردەهێنێت بۆ درزکردنی مۆلیکولە قورسەکانی هایدرۆکاربۆن بۆ ئەوەی سووکتر بێت. یەکەی crack پێکدێت لە یەک یان چەند ڕیاکتۆرێکی بەرز و دیواری ئەستوور و شێوەی موشەک و تۆڕێک لە کورە و گەرماگۆڕەکان و دەفری دیکە. پاڵاوگە ئاڵۆزەکان لەوانەیە یەک یان چەند جۆرێک لە کراکەریان هەبێت، لەوانە fluid catalytic cracking units and hydrocracking/hydrocracker unit

Cracking:-
تاکە جۆری گۆڕینی نەوتی خاو نییە. پرۆسەکانی تری پاڵاوگە مۆلیکولەکان ڕێکدەخەنەوە نەک مۆلیکولەکان دابەش بکەن بۆ زیادکردنی بەها.

Alkylation:-
پێکهاتەی بەنزین دروست دەکات بە تێکەڵکردنی هەندێک لە بەرهەمە لاوەکییە گازییەکانی cracking. پرۆسەکە کە لە بنەڕەتدا بە پێچەوانەوە(cracking) دەکات، لە زنجیرەیەک پرۆسیسی گەورە بەناو بۆریی ئاسۆیی و تاوەری بەرزدا ڕوودەدات.

Reforming:-
گەرمی و پەستانی مامناوەند
و کاتالیست بەکاردەهێنێت بۆ گۆڕینی (naphtha)کە (ligth وlow-value)بۆ پێکهێنانی بەنزینی ئۆکتانی بەرز.

3. (Treatment)چارەسەر

کۆتاییەکان لە کاتی چارەسەری کۆتاییدا ڕوودەدەن. بۆ دروستکردنی بەنزین، refinery technicians بە وریاییەوە جۆرەها(streams)تێکەڵ دەکەن. بەهەژمارکردنی ئاستی ئۆکتان، رێژەی پەستانی هەڵم و ڕەچاوکردنی تایبەتەکانی تر تێکەڵەی بەنزین ئامادە دەکەن.

4.Storage(هەڵگرتن)

هەردوو نەوتی خاو و بەرهەمە کۆتاییەکانی بە شێوەیەکی کاتی لە تانکی گەورەدا لە تانکی لە نزیک پاڵاوگەکە هەڵدەگیرێن. بۆری و شەمەندەفەر و بارهەڵگرەکان بەرهەمی کۆتایی لە تانکی هەڵگرتنەوە
دەگوازنەوە بۆ شوێنەکانی سەرتاسەری وڵات.

prepared by: Muhammad bahadin
Chemical Engineering

سیستەمی ئاگرکوژێنەوە چیە؟"سیستەمی ئاگرکوژێنەوە" دەتوانێت ئاماژە بە شت گەلێکی جۆراوجۆر بکات کە پەیوەندییان بە سەلامەتی ئا...
23/08/2023

سیستەمی ئاگرکوژێنەوە چیە؟

"سیستەمی ئاگرکوژێنەوە" دەتوانێت ئاماژە بە شت گەلێکی جۆراوجۆر بکات کە پەیوەندییان بە سەلامەتی ئاگر و خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوە هەیە، لێرەدا چەند لێکدانەوەیەکی سەرەکی دەخەینەڕوو:-

1. سیستەمی ئاگرکوژێنەوە {Fire Fighting System}:

ئەمەش ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک ئامێر و ڕێوشوێن کە بۆ دۆزینەوە و سەرکوتکردنی ئاگرەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی داڕێژراون.
نموونەی ئەمانە بریتین لە:
1- سیستەمی ئاگر پڕژێنەر.
2- سیستەمی سەرکوتکردن لەسەر بنەمای کەف.
3- سیستەمی سەرکوتکردنی گازی.

ئەم سیستەمانە بە شێوەیەکی گشتی لە(بیناکان، یەکاکانی نیشتەجێبوون، فەرمانگەکان، ژووری سێرڤەر، گەراج) وە شوێنەکانی تردا دادەنرێت کە مەترسی ئاگرکەوتنەوەیان تێدا ڕووبدات.

2. سیستەمی زەنگی ئاگر { Alarm System }:-

سیستەمی ئاگادارکردنەوەی ئاگر بۆ دیاریکردنی نیشانەکانی ئاگرکەوتنەوە، وەک دوکەڵ یان گەرما، و ئاگادارکردنەوەی دانیشتوانی بینایەک بۆ چۆڵکردن یان گرتنەبەری ڕێکاری گونجاو.
ئەم سیستەمانە دەتوانن بریتیبن لە
ئامێری دۆزەرەوەی دوکەڵ Smok Detector.
ئامێری دیاریکردنی گەرمی Heat Detector.
ئامێری ئاگادارکردنەوەی فریاگوزاری Emergency Break Glass

3. سیستەمی پاراستن لە ئاگر:-

ئەم زاراوەیە گشتگیرترە و کۆمەڵێک ئامێر و ڕێوشوێنی فراوانتر لەخۆدەگرێت بۆ پاراستن لە مەترسییەکانی ئاگر، دەتوانێت ئاگرکوژێنەرەوە Fire Extinguisher، کەرەستەی بەرگری ئاگر، تەکنیکەکانی ئاگرکوژێنەوە و پرۆتۆکۆڵی سەلامەتی ئاگر لەخۆبگرێت.

4. ئامێر و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە:-

زاراوەی "سیستەمی ئاگرکوژێنەوە" دەتوانێت ئاماژە بەو ئامێر و ئۆتۆمبێلانەش بکات کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوە و کوژاندنەوەی ئاگر بەکاریان دەهێنن، ئەمەش بریتییە لە ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، هۆز، پەمپ ئاو، ئامێری هەناسەدان و ئامرازەکانی تری ئاگرکوژێنەوە.

5. کۆد و ستانداردەکانی سەلامەتی ئاگر:-

لە هەندێک چوارچێوەدا، "سیستەمی ئاگرکوژێنەوە" لەوانەیە ئاماژەیە بۆ کۆمەڵە گشتی ڕێسا و کۆد و ستانداردەکانی سەلامەتی ئاگر کە بینا و دامەزراوەکان دەبێت پابەندبن پێیانەوە. زۆرجار ئەم کۆدانە پێداویستییەکانی دانان و چاککردنەوە بۆ سیستەمی پاراستن و سەرکوتکردنی ئاگر دیاری دەکەن.

نوسین و ئامادەکردن: عەبدووڵا محەمەد، خوێندکاری بەشی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی، قۆناغی سێیەم.

26/05/2023

ئەگەر هاتوو تووشی گەرم بوونی بزوێنەر بوویت چی دەکەیت
وەلامت دەدەینەوە بەشێوازێکی زانستی
لەلایەن قوتابی کۆلێژی ئەندازیاری
یوسف رحمان

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when General Mechanic - میکانیکی گشتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to General Mechanic - میکانیکی گشتی:

Share