The world of science-جيهانى زانست

The world of science-جيهانى زانست Your perspective is always limited by how much you know. Expand your knowledge and you will transform

عيد المبارك اتمنا لكم الخير
24/05/2020

عيد المبارك اتمنا لكم الخير

بەسەرهاتی ئانیشتاینەکانئەنشتاین لە ساڵی (١٩٢٢)، لەسەروبەندی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیا، سەردانی یابانی كرد، لەو ئ...
17/05/2020

بەسەرهاتی ئانیشتاینەکان
ئەنشتاین لە ساڵی (١٩٢٢)، لەسەروبەندی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیا، سەردانی یابانی كرد، لەو ئوتێلەی كە تێیدا مایەوە، پارەی نەبوو بیداتە ئەو خزمەتگوزارەی چایەكی بۆ هێنابوو!

لە كاغەزێكدا ڕستەیەكی بۆ نوسی و پاش واژۆكردنی ئامۆژگاری كرد بیپارێزێت.

دوای ٩٥ ساڵ، لە ڕۆژی (٢٠١٧/١٠/٢٤)، برازایەكی ئەو خزمەتگوزارە، بۆ فرۆشتنی ئەو پارچە نوسینەی ئەنشتاین، پەیوەندی بە مەزادخانەیەكەوە دەكات.

یەكەم كڕیار بەهای (٢٠٠٠) دۆلار لەسەر نوسینەكەی ئەنشتاین دادەنێت، پاش چارەكە سەعاتێك نرخەكەی، لە یەك ملێون و سێسەد هەزار دۆلار دەوەستێت.

بەڵام بابزانین ئەنشتاین لە نێو ئەو كاغەزەدا چی نوسیبوو؟

ژیانێكی ئارام و سادە، شادومانهێنترە، تا ژیانێك كە پڕبێ لە كۆشش و ماندوبوونی بەردەوام، بۆ گەیشتن بە سەركەوتن.

با بێین بۆ جیهانی عەرەبی
لە ساڵی (١٩٥٨) پرۆفیسۆر عەبدولجەبار عەبدوڵا یەكێك بوو لە خوێندكارەكانی ئەنشتاین، لە پەیمانگای ماساشۆستس لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

كاتێك كودەتا بەسەر دەسەڵاتەكەی عەبدولكەریم قاسم دا كرا، لە ساڵی (١٩٦٣)، ئەم پرۆفیسۆرە كە خوێندكاری ئەنشتاین و یەكێك بوو لە فیزیكناسەكانی ئەو كاتەی عێراق، هاوڕێ لەگەڵ چەندین سیاسیی و ئەفسەر و مامۆستای تردا دەستبەسەركران و خرانە زیندان.

كاتێك پرۆفیسۆر ئازادكرا، سەری خۆی هەڵگرت و چوو بۆ ئەمریكا، لەوێ لە هەمان پەیمانگای ماساشۆستس بوو بە ئوستاد، سەرۆكی ئەو كاتەی ئەمریكا، میدالی زانای پێبەخشی، كە بەرزترین میدالە لەو وڵاتە.

یەكێك لەوانەی لە زینداندا لە گەڵ ئەم پرۆفیسۆرە بوو كە بە باشی دەیناسی دەڵێت: دەمبینی پرۆفیسۆر عەبدولجەبار لە تێڕاماندا نوقم دەبوو، هەندێجاریش فرمێسكەكانیشی شۆڕدەبوونەوە. ڕۆژێك پرسیارم لێكرد بۆ دەگریت؟

وتی: كاتێك حەرەسی قەومی هاتن بۆ گرتنم یەكێكیان بەلێدانێك تەختی زەوی كردم و گیرفانەكانمی پشكنی، هەرچی تیا بوو بردی، لەوانە قەڵەمێك، كە ئەنشتاین لە ڕۆژی وەرگرتنی دوكتۆراكەم دا بەدیاری پێیدابووم، هەمان قەڵەمیش بوو ،كە واژۆی دكتۆراكەمی پێكردبوو، قەڵەمێكی جوان بوو لە یاقوتی سوور، قەڵەمێك بوو تەنها بۆ ئیمزاكردنی بڕوانامەی خوێندكارەكانم بەكارم دەهێنا لە زانكۆی بەغداد.

ئەم زانایە كەمێك بێدەنگ بوو و وتی:
نە لێدانەكە و نە شێوازی شەرمهێنی گرتنەكە ئازاریان نەدام، ئەوەی زیاتر ئازاریدام، ئەوەی كە لێیدام خوێندكاری خۆم بوو!!! ئەنشتاین دەڵێ:
٢% خەڵكی بیردەكەنەوە.
٣% خەڵكی پێیانوایە بیردەكەنەوە.
٩٥% ی دیكەی مردنیان پێباشترە تا بیربكەنەوە!

خزمەتگوزارە یابانییەكە، ڕێزی لە ئەنشتاین گرت و كاغەزەكەی
بۆ نەوەكانی پاراست، لە كاتێكدا دەسەڵاتدارانی ئێرە ئەنشتاینەكەی عێراقیان شەرمەزاركرد، قەڵەمەكەی ئەنشتاین یشیان شكاند،
‎نەك تەنها لە عێراقدا، بگرە لە تەواوی نیشتمانی عەرەبیدا، زانست و زانا و فێركردنیان وێرانكرد، نەوەیەكیان پێگەیاند، لە داڕوخان زیاتر هیچ بەرهەمێكیتری نەبێت!!! ‎بە iسوپاسەوە وەرگیراو

 #کۆمەڵێک زانیاری .!😱👇۱.حوشتر تاکە ئاژەڵە کە شەرم دەکات لەبەرچاوی مرۆڤ جوت ببێ .۲.مێرولە تەنیا بەلای  #ڕاستی لەشیدا وەرد...
15/05/2020

#کۆمەڵێک زانیاری .!
😱👇
۱.حوشتر تاکە ئاژەڵە کە شەرم دەکات لەبەرچاوی مرۆڤ جوت ببێ .
۲.مێرولە تەنیا بەلای #ڕاستی لەشیدا وەردەگەڕێت .
۳.ڕۆن و ئاو ئەگەر #سابونیان تێبکەی تێکەڵ دەبن .
٤.دڵی مێشوله لە دەقیقەیەک هەزار جار لێدەدات .
٥.مشک زیاتر لە وشتر بەرگەی بێ ئاوی دەگرێت .
٦.یەکەم کەس کە لەناو #کەعبە لە دایک بوە (علی کوڕی ئەبی تالب )بوو .
۷.یەکەم کەس کە زانستی کیمیایی داهێنا (جابری #کوری حیان )بوو .
٨.یەکەم شت کە خودای گەورە دروستی کرد پێنوس بوو .
۹.لە جیهاندا ۱٨ شار هەیە کە ناویان قاهیرەیە .
۱۰.دڵی مرۆڤ لە #ساڵێکدا چل ملیۆن جار لێدەدات .
۱۱.زۆربەی باڵندەکان هەستی بۆن کردنیان نیە .
۱۲.بڵاوترین خواردنەوە لە جیهاندا کۆکا کۆلایە .
۱۳.پارە لە لۆکە دروست دەکرێت نەک کاغەز .
۱٤.فیل تاکە ئاژەڵە کە #چوار ئەژنۆی هەیە .
۱٥.بەراز ناتوانێت سەیری ئاسمان بکات .۱٦.یەکەم کەس کە بە زمانی عەرەبی
قسەی کردوە (ئیسماعیل) پێغەمبەر بوو .
۱۷.توانای بینینی کونە پەپو ٨۲ ئەوەندەی توانای مرۆڤە 😍.

کە هەموویت خوێندەوە، حەزت ئەکرد زیاتربا، ئاشنای وشەگەلێکی زیڕینی م. شەماڵ موفتی بە١-کاتت بە فیڕۆ مەدە لەگەڵ کەسانێک کە د...
14/05/2020

کە هەموویت خوێندەوە، حەزت ئەکرد زیاتربا،
ئاشنای وشەگەلێکی زیڕینی م. شەماڵ موفتی بە

١-کاتت بە فیڕۆ مەدە لەگەڵ کەسانێک کە دڵسۆزت نین.

٢-ڕامەکە لە کێشەکانت ، فێربە بەرەوڕویان بیتەوە.

٣-درۆ مەکە لەگەڵ خۆتا و بە گوێرەی تواناكانت مامەڵە بکە و ھەنگاو بنێ.

٤-بەسیه تی قوربانیکردنی بەختەوەریت بۆ خەڵکی ناشایستە.

٥-زۆر پیرۆزە (خۆویست نەبیت) بەڵام واش نا خۆتت بیرچێتەوە

٦-ھەمیشە ھەوڵبدە بە پێچەوانەی ناخت نەبیت.

٧- لە ھەڵەکردن مەتۆقێ ( واتا ناکرێ ھیچ کارێک نەکەیت لە ترسی ئەگەری ھەڵەکردن).

٨- دوای تەوبەی دروست خۆت سەرزەنشت و ئازار مەدە

٩- بەختەوەری کاڵایەکی گرانبەھا نییە, زۆرینەی ئەسبابەکانی پارەیان تێ ناچی!َ وەک: خۆشەویستی , پێکەنین, کارکردن بە دڵسۆزییەوە,...

١٠- ناکرێ لەبەر ھەڵەیەکی بچوک واز لە ھاورێکانت بھێنی و ھیچ بایەخێک نەدەیت بە جوانی و پاکی ڕابوردویان لەگەڵت.

١١-واز بھێنە لە تەمەڵی و ژیرانە بارودۆخ ھەڵسەنگێنە و بڕیاری دروست بدە.

١٢-ئەوە دەرکە لە مێشکت کە ھەمیشە ئامادە نیت

١٣- مرج نییە ھەمیشە ڕەفیقت ھەبێ, بەتەنیا بیت باشترە لەوەی ڕەفیقی نەگونجاوت ھەبێ.

١٤- ھەر لەبەر ئەوەی ڕەفیقی پێشوت دڵسۆزت نەبوو نابێ ڕەفیقایەتی نوێ رەفز بکەیت.

١٥-سەرکەوتن پێشبڕکێیە لە نێوان خۆت و ناخت نەوەک خۆت و خەڵک , واتا ھەرگیز مونافەسەی خەڵک مەکە.

١٦-واز لە ئیرەیی (حەسودی) بھێنە. جگە لەوەی چاکە و حەسەناتت بەتاڵ ئەکاتەوە, ھەمو دەرگاکانی کامەرانیت لێ دا ئەخا.

١٧- بۆ (لەدەست دەرچو) خەفەت مەخۆ , وە حاڵی خۆشیش واجباتت لەبیرنەباتەوە

١٨- بوغز و کینە ئەتتوێنێتەوە و دەیان نەخۆشیت بۆ دروست ئەکا

١٩- ئەگەر ئاستی (ڕۆشنبیری و بیرکردنەوە و ھەڵسوکەو ت)ت بەرزتربو لە دەوروبەرت ھەردەم خزمەتی خەلکی پێ بکەن کەسێکی سادە بە .

٢٠- کاتت بە فیڕۆ مەدە ھەر باسی خۆت بکەیت بۆ خەڵک.

٢١- چرکە چاکەکانی مێژووت لەبیر خۆتی مەبەرەوە, ئەو ساتە [بێ ناوانە] دەکرێ ببنە پاڵنەر بەرەو سەربەرزی و کامەرانی( فرمێسکێ نیوەشەو, چاکەیەکی نھێنی, لێبوردنێک...)
[ من عمل صالحا من ذكر أو أنثى و هو مؤمن فلنحيينه حياة طيبة..]

٢٢- ئەوە لە مێشکت دەرکە کە ھەمو شتێکت ئەبێ بێ عەیب و بێ کەموکوڕی بێت (کەمال بۆ خوایە)

٢٣- نابێ پشوو نەدەیت, (لەشت, دەرونت, ....) مافیان ھەیە بەسەرتەوە و دەبێ ھەقیان بدەیتێ. واتا جار جار پێویستە لە (خۆت) و ( شوێنگەکەت) دورکەویتەوە و لەدورەوە تەماشایانکەیت بە مەبەستی نرخاندن.

٢٤- مەرج نییە ھەمیشە ڕێگەی ئاسان بگریتە بەر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت, ھەندێ جار زۆر پێویستە ڕێگەی سەخت بگریتەبەر چونکە ڕێگەی تر نییە لەو قۆناغانەدا.

٢٥- دروستە خۆت بە کەسێکی بەھێز و ئەعساب سارد دەرخەیت, بەڵام کاتی سۆز با فرمێسک بێتە خوارێ ئەوە ھیــچ لاوازی نییە, بەڵکو ھەستی ناخە و ھەڵدەقوڵێ.

٢٦-واز لە پاساوھێنانەوە و لۆمەی ئەم و ئەو بھێنە. چی تیایە بڵێت ھەڵە بوم؟

٢٧- مەراقکردن بۆ شتی گرنگ پێویستە بەڵام نەوەک بۆ ھەمو شتێک, ئەوسا وزەت پێ نامێنێ بۆ خەیر و چاکە.

٢٨- مەبە بە مامە خەمە, رەحمەت و یارمەتیدان زۆر بەھایەکی گرنگە بەڵام مامە خەمەیی بێ سیستەمییە.

٢٩-ئەو شتەی ناتەوێ ڕوو بدا یان (لای خوا نوسراوە) و ھەر ڕوو ئەدا و یان (لای خوا نەنوسراوە) و ڕوو نادا, ولە ھەردو حاڵەتدا ھەرگیز خۆتی پێوە سەرقاڵ مەکە.

٣٠-نەکەی ناشکور بیت. بە قەناعەتکردن میشک و دەرون و لەشت ئەپارێزی و دەتوانی بەرەو باشتر و چاکتریش ھەوڵ بدەیت.بەڵام بە ناشکوری ئەزێتی ناخت ئەدەیت و دەرونت بریندار ئەکەیت..

🌸مامۆستا شەماڵ موفتی

هەنجیر جگە لەوەی کە تامێکی شیرین و خۆشی هەەیە، چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەکی باشی بە...
14/05/2020

هەنجیر جگە لەوەی کە تامێکی شیرین و خۆشی هەەیە، چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەکی باشی بەدەستهینانی کالسیۆم، ڤیتامین A، C، K، مەگنسیۆم، زینک، و ئاسنە، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، سودەکان بۆ تەندروستی بریتین لە.

یەکەم: ھەنجیر دەشێت له‌ توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات، مه‌مک و قۆڵۆن بتپارێزێت.

دوەم: کۆلیسترۆڵی خراپ ده‌هێنێته‌ خواره‌وه‌. سێیەم: به‌ هۆی بونی پۆتاسیۆم و ئۆمێگا 3 و 6 له‌ هه‌نجیردا، یارمه‌تیده‌ری دابه‌زاندنی فشاری سه‌ر دڵە.

چوارەم: ڕۆژانە 3 هه‌نجیر بخۆ، ماندوێتیت ناهێڵێت و توانای مشێکت به‌هێز ده‌کات و کێشه‌ی که‌م خوێنیش چاره‌سه‌ر ده‌کات.

پێنجەم: چاره‌سه‌ری قه‌بزبونی به‌رده‌وام ده‌کات، ئه‌گه‌ر به‌یانی و ئێواران ته‌نیا دو دانه‌ هه‌نجیر بخۆیت، ئه‌و کێشه‌یه‌ش بونی نامێنێت.

شەشەم: هه‌نجیری هاڕاو به‌ پاککه‌ره‌وه‌ی نایابی پێست داده‌نرێت و باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ زیپکه‌ی تایبه‌تی لاوان.

حەوتەم: ھەنجیر دەتوانێت چارەسەری لاوازی سێكسی لەھەردو ڕەگەزدا بکات.

هەشتەم: بەهۆی ئەو ڤیتامینانەی لە پێکهاتەیدا هەیە، دەبێتەهۆی شێدارکدنەوەو بەهێزبونی قژ، رێگرە لە هەڵوەرینی قژ.

نۆیەم: هەندێک کەس پییان وایە هەنجیر کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، بەڵام بەپێی توێژنەوەیەک کە لە ساڵی 2016 کراوە هەنجیر بەسودە بۆ ئەو کەسانەی توشبوی شەکرەن.

دەیەم: تویژینەوەیەک لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەمریکا ئەنجامدرا ئەوەی سەلماند کە خواردنی هەنجیر دەبێتە هۆی دابەزینی کێش.

یانزەیەم: بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، دەبێتە هۆی بەهێزبونی ئێسک

نموونەیەکی جوان لە ژینگە پارێزی لە وولاتی سوێد مندالانی   باخچەی ساوایان فێر دەکرێن کە چۆن ژینگەی خۆیان خۆش بوێیت ئەمەش ...
14/05/2020

نموونەیەکی جوان لە ژینگە پارێزی

لە وولاتی سوێد مندالانی باخچەی ساوایان فێر دەکرێن کە چۆن ژینگەی خۆیان خۆش بوێیت ئەمەش لەرێگەی چەندین چالاکی جۆراو جۆر

بۆ نموونە ئەمە یەکێک لە باخچەی ساوایانە لە شاری ھیلسنبۆرگ کە ھەستاون بە ئەنجامدانی کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەی پلاستیک کە دەتوانرێیت بفرۆشرێیتەوە ...

دوای کۆکردنەوەی برێکی پێوست لەرێگەی سوپەرمارکێیتەکانەوە فرۆشتویانەتەوەو پاشان بە پارەکەی منداکەکانیان بردۆتە سینەما ..

بەم رێگەیە ھەم منداکە چێژ لە پاکردنەوەی ژینگەکەی دەبینێت وە ھەم چێژ لە بەسەر بردنی کاتێکی خۆش دەبینێت لە سینەمادا

بۆیە ژینگە پارێزی بە قسەی باق و بریق و دانانی دوو ئینجانە لە ناو مال و نەخواردنەوەی ئاو لە ناو دەبەی پلاستیک نابێیت

ژینگە دۆستی شۆرشێکی ئەوێیت کە سەرەتاکەی دەبێیت لە باخچەی ساوایانەوە دەست پێ بکات

سبحان اللە زانیاری دەربارەی ژێر پێیەکانمان !  #سوودی شێلانی ژێر  #پێيەکان بۆ تەندروستی گشتی:1-ئەگەر پشت ئێشەت هەیە2-ئەگە...
13/05/2020

سبحان اللە
زانیاری دەربارەی ژێر پێیەکانمان !

#سوودی شێلانی ژێر #پێيەکان بۆ تەندروستی گشتی:

1-ئەگەر پشت ئێشەت هەیە
2-ئەگەر پەستانی خوێنت بەرزە
3-ئەگەر دلت خێرا لێدەدات
4-ئەگەر رانەکانت ئێشی هەیە
5-ئەگەر زمانت رەنگی گۆراوە
6-ئەگەر گورچیلەکانت ئێشی هەیە
7-ئەگەر خەوت کەم بۆتەوە
8-ئەگەر خەوت خۆش نییە
9-ئەگەر تورەو دەمارگیری
10ئەگەر دەستت یان شوێنێکت سر دەبێت
11-ئەگەر ئیشتیهات بۆ خواردن نییە
هەر ئازارێکی کاتی لە لەشتدا هەیە
ئەگەر...
بە شێلانی ژێر پێ لە هەر ئانوساتێکی ماندووبون یاخود هەست کردن بە ئازار یاخود وەستان لەسەر پێیەکان بۆ ماوەی درێژ .
ئەوا ژێر پێکانتان شێلانی بۆ بکەن .بەلام بەرێگەی دروست .
واتە کەسی پێویست دەبێت لەسەر پشت راکشێت پێکانی بە گۆشەی ۲۵ تا ۳۵ بەرز بکاتەوە .وە ئەو کەسەی پێی دەشێلێت دەبێت سەرەتا لە خواروی ژێر پێ دەست پێبکات هێواش هێواش بیشێلێت تا پەنجەکانی پێ ئەگەر لە کاتی شێلان زەیتی زەیتون بەکار بهێندرێت ئەوا سودی کاریگەری زیاترە.
تێبینی:
جگە لەشێلان دەتوانرێ بەپارچە تەختەیەک
لەبنی پێیەکانت بدەی هەتا سڕدەبێ و ئەوکات
بەتەواوەتی هەست بەئارامی دەکەی.
بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆهەموولایەک

وڵاتی کەنەدا بناسە! 🇨🇦بۆ عاشقانی کەنەدا چەند ڕاستیەک لەسەر  #کەنەدا1_کەنەدا بە یەکێک لە گرنگترین و وڵاتەکان دادەنرێت لە ...
13/05/2020

وڵاتی کەنەدا بناسە! 🇨🇦
بۆ عاشقانی کەنەدا چەند ڕاستیەک لەسەر #کەنەدا

1_کەنەدا بە یەکێک لە گرنگترین و وڵاتەکان دادەنرێت لە جیهاندا کە دەکەوێتە ئەمەریکای باکور ڕوبەرەکەی بە نزیکەی 9،984،670 کم دە خەمڵێنرێت
بە یەکێک لە وڵاتانی سەر بە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا دادەنرێت کە شاژنە ئیلیزابیثی دووەم بە سەرکردەی ڕۆحیان دادەنرێت.

2_ کەنەدا لە ساڵی 1876 دامەزراوە و لە کاتی داڕشتنی یاسای (ویستمنستەر) کەوتوە ژێر چوارچێوەی شانشینی بەریتانیا. بەڵام وڵات سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی خۆی هەیە و تەواو سەربەخۆیە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 38 ملیۆن کەسە و پایتەختەکەشی شاری ئۆواتاوایە.

3_ کەنەدا لە 10 بەشی سەرەکی و 3 هەرێم پێکدێت، زمانی فەرمی لە کەنەدا ئینگلیزی و فەڕەنسیە. وە بنچینەی ناوی کەنەدا لە ئەسڵدا لە (کەنەتا) وە هاتوە کە وشەیەکی ئیڕۆگواسیە لە سانت لۆرانس وە بە مانای گوند یان کەمپ دێت.

4_مێژوو نوسان دەڵێن کە مرۆڤ 26 هەزار ساڵ لەمەوبەر کەنەدای دۆزیوەتەوە وتێیدا نیشتەجێ بووە وە دانیشتوانە ڕەسەنەکان یەکەم جار هیندە سورەکان بوون بەڵام دوای داگیرکاری ئەوروپا لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی زۆربەی ئەوروپیەکانن.

5_ کەنەدا لە ڕووی ڕوبەری زەویەوە بە دووەم گەورەترین وڵات دادەنرێت لە جیهاندا لە دوای ڕوسیا، وە هەروەها بە خاوەن زۆرترین دەریاچە دادەنرێت لە جیهاندا و زۆرترین ئاوی خواردنەوەی هەیە لە نێو هەموو وڵاتاندا.

6_ چەندان کلتوری جیا جیا هەیە لە کەنەدا کلتوری ئەوروپی و هیندە سورەکان و خەڵکانی تری بێگانە وڵاتێکە کە جیاوازی کلتوری بە یاسا چەسپێنراوە و پارێزگاری لە کلتورە جیاکان دەکرێت.

7_ کەمترین پلەی گەرمی سروشتی لەسەر زەوی تاوەکوو ئێستا لە کەنەدا تۆمار کراوە کە لە ساڵی 1947 لە هەندێ ناوچە پلەی گەرمی گەیشتە 81 پلە ژێر سفر.

8_ دووەم گەورەترین یاریگای جیهان لە کەنەدایە و بە یاریگای مۆنتریاڵ دەناسرێت.

9_ خەڵکی کەنەدا زۆر جار وایە دەرگای ئۆتۆمبێلەکانیان بە کراوەی جێ دەهێڵن! بە دیاریکراوی لە ناوچەکانی باکوری کەنەدا چونکە هێرشی ورچ زۆرە لەو ناوچەیە خەڵکی دەرگاکان بە کراوەی جێ دەهێڵن بۆ ئەوەی بتوانن بە خێرای ڕابکەن.

10_ زیاد لە 50% لە خاکی کەنەدا دارستانی گەورەیە و بە نزیکەی 10% هەموو دارستانەکانی جیهان پێکدێنن وە 20% لە ناوچە کێویەکانی جیهان پێکدێنن.

11_دارستانەکانی کەنەدا ئەوەندە گەورەن کە ڕوبەرەکانیان زیاتر لە ڕوبەری یابان و ئیتاڵیا و ئۆرۆگوای و کامیڕۆن و سوید و فەڕەنسا و غانا و بەریتانیا هەر هەموویان پێکەوە.

12_ درێژترین شەقام لە جیهاندا لە کەنەدایە کە درێژیەکەی 1090 کیلۆمەترە!

13_ بۆ ماوەی 9 ساڵ لە ساڵی 1994 بۆ ساڵی 2002 کەنەدا وەک یەکێ لە سێ باشترین وڵاتەکانی جیهان هەژمار کرا بۆ ژیان لەبەر ئەوەی خوێندنی بەشێوەیەکی یەکسان بۆ هەموو خەڵکی دابین دەکرد و چاودێری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان هەبوو و کەمترین ڕێژەی تاوان تۆمار دەکرا.

14_ کەنەدا یەکێکە لە وڵاتانی خاوەن بەهێزترین ئابوری لە جیهاندا وە خەڵکەکەی بەوە جیا دەکرێتەوە کە زۆر لێبوردەن بۆیە بە قیبلەی خەڵکانی ڕەوەند دادەنرێ لە جیهاندا.

15ـ خەڵکی کەنەدا لە هەموو خەڵکی جیهان زیاتر وشەی ببورە بەکار دەهێنن.

16_ لە کەنداوی هیدسۆن هێزی کێشکردنی زەوی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات و دەتوانیت زۆر بە ئاسانی بازدانی گەورە ئەنجام بدەیت.

17_ زۆرترین ئاسکە کێوی لە دورگەی نیوفاوندلاند دەژیەت و لەسەر ڕێگاکانی ئەم دورگەیە ساڵانە زیاد لە 500 بۆ 600 ڕوداوی هاتوچۆ بەهۆی ئەو گیاندارە ڕوو دەدات.

18_ کەنەدا بە پێنجەم وڵاتی دەوڵەمەندی دونیا دادەنرێت لە ڕووی یەدەگی نەوتەوە.

19_ گەڵای داری ئیسفەندانی بە ڕەمزێکی نیشتمانی دادەنرێت وە هەروەها ئاژەڵی گۆڕهەڵکەنەش بە ڕەمزێکی نیشتمانی دادەنرێت کە تەعبیر لە ئیشکردنی سەخت و زۆر دەکات.

20_ زیاد لە 50% لە دانیشتوانی کەنەدا خاوەن بڕوانامەی زۆر بەرزن وە هەروەها 45% دانیشتوان مەسیحی کاثۆلیکین و وە 35% مەسیحی پڕۆتستانتن وە 20% لە ئاینەکانی تر و بێ بڕواکانن.

تکایە لایک و کۆمێنت لەبیر مەکەن کۆمێنتی تۆ بەردەوامی ئێمەیە ❤

خواردنی گۆشتی « قاز »چی له‌ جه‌سته‌ت ده‌كاتخوێنەربن ئەم بابەتە زۆر بەسودە بۆئێمەی کورد گۆشتی قاز كه‌ به‌زۆری له‌ رۆژه‌ س...
13/05/2020

خواردنی گۆشتی « قاز »چی له‌ جه‌سته‌ت ده‌كات

خوێنەربن ئەم بابەتە زۆر بەسودە بۆئێمەی کورد

گۆشتی قاز كه‌ به‌زۆری له‌ رۆژه‌ سارده‌كاندا ده‌خورێت له‌ گۆشتی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره‌كانی تر باشتره‌ و سوودی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گۆشتی قاز بڕێكی به‌رچاو ڤیتامین و كانزای تێدایه‌ له‌وانه‌ش ڤیتامینه‌كانی B و A و E و هه‌روه‌ها كانزاكانی وه‌ك پۆتاسیۆم و فسفۆر و مه‌گنسیۆم و ئاسن و زینك كه‌ یارمه‌تی كرداره‌كانی له‌ش ده‌ده‌ن.

چه‌وریی قاز یه‌كێكه‌ له‌ ته‌ندروستترین چه‌ورییه‌ خۆراكییه‌كان و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و ئازاری جومگه‌كان، هه‌وكردن به‌ گشتی و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چاكبوونه‌وه‌ی برین.
هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و ترشه‌ چه‌ورییانه‌ی له‌ قازدا هه‌ن هه‌مان ترشه‌ چه‌ورییه‌كانی ناو رۆنی زه‌یتونن و ئه‌وه‌نده‌ ته‌ندروستن.
بۆ وه‌رگرتنی زۆرترین سوودی ته‌ندروستی، باشتر وایه‌ گۆشتی قازی تازه‌ و به‌خێوكراو به‌ ماده‌ی ئۆرگانی بخۆیت...!!

ئێوەش ھندێک ھاوکاربن تابابەتەکە بەھەموان بگات

کەمی ڤیتامینەکان  ئەبیتە هۆی چی لەلەشدا؟كەمى ڤيتامين A : دەبێتە ھۆى شەو كوێرى .كەمى ڤيتامين B1 : بە نەخۆشى بێرى بێرى ناس...
12/05/2020

کەمی ڤیتامینەکان ئەبیتە هۆی چی لەلەشدا؟

كەمى ڤيتامين A : دەبێتە ھۆى شەو كوێرى .

كەمى ڤيتامين B1 : بە نەخۆشى بێرى بێرى ناسراوە ، وە دەبێتە ھۆى لاوازى مێشك ، خراپى ھەرس كردن ، وە دڵ ئەستور دەكات و دووچارى خێرا لێدانى دڵت دەكات ، ماسوولكەكان دەپووكێنێتەوە و لاوازيان دەكات ، وە تووشى خەو زرانت دەكات ، ئەم نەخۆشى يە لەو ناوچانە زۆرە كە بە بەرھەمھێنانى برنج بەناوبانگن .

كەمى ڤيتامين B2 : دەبێتە ھۆى تووش بوونت بە كێشەكانى دەم ، وەكو ھەوكردنى زمان و لێوەكان ، وە زاويەكانى دەم دووچارى برينداربوون دەكات .

كەمى ڤيتامين B3 : دەبێتە ھۆى ھەوكردنى پێست و پەردەى چلمى لەش ، وە بارى دەروونى تێكدەدات و دووچارى خەمۆكيت دەكات ، وە دەبێتە ھۆى سگچوون و ڕشانەوە ، وە كەمبوونەوەى ئارەزووى خواردن .

كەمى ڤيتامين B5 : دەبێتە ھۆى ھەست كردن بە سووتانەوە ، وە ھەستكردن بەوەى كە شتيك لە پێستت دەخشێت وەك مێروولە بەڵام لە ڕاستيدا ھيچ شتێك بوونى نى يە ، چونكە زيان بە دەمارە خانەىان دەگەيەنێت .

كەمى ڤيتامين B6 : دەبێتە ھۆى كەم خوێنى .

كەمى ڤيتامين B7 : دەبێتە ھۆى ھەوكردنى پێست ، ھەوكردنى ڕيخۆڵە .

كەمى ڤيتامين B9 + B12 : دەبێتە ھۆى كەم خوێنى ، ئەم حالەتە زياتر پەيوەنديدارە بە مۆخى ئێسك كە خانەكانى نيوترۆفيل بەشێوەيەكى ئاسايى دروست نابن ، وە يان پەيوەندى بە گەدەوە ھەيە كە ناتوانێت ڤيتامين B12 لە گەدە بمژيت .

كەمى ڤيتامين C : ناسراوە بە نەخۆشى ئەسكەربووت ، وە دەبێتە ھۆى ئەستوربوون و خوێن ھاتنى پووك ، لاوازى سيستەمى بەرگرى لەش ، خوران و ووشك بوونى پيست .

كەمى ڤيتامين D : دەبێتە ھۆى ئێسكەنەرمە و داخورانى ئێسك .

كەمى ڤيتامين E : دەبێتە ھۆى نەزۆكى و لاوازى بەرگرى لەش .

كەمى ڤيتامين k : دەبێتە ھۆى نە مەياندنى خوێن كاتێك دووچارى خوێن بەربوون دەبيت .

Important Shortcut Keys SystemCTRL+A. . . . . . . . . . . . . . . . . Select AllCTRL+C. . . . . . . . . . . . . . . . . ...
12/05/2020

Important Shortcut Keys System

CTRL+A. . . . . . . . . . . . . . . . . Select All
CTRL+C. . . . . . . . . . . . . . . . . Copy
CTRL+X. . . . . . . . . . . . . . . . . Cut
CTRL+V. . . . . . . . . . . . . . . . . Paste
CTRL+Z. . . . . . . . . . . . . . . . . Undo
CTRL+B. . . . . . . . . . . . . . . . . Bold
CTRL+U. . . . . . . . . . . . . . . . . Underline
CTRL+I . . . . . . . . . . . . . . . . . Italic
F1 . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . Help
F2 . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . Rename selected object
F3 . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . Find all files
F4 . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . Opens file list drop-down in dialogs
F5 . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . Refresh current window
F6 . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . Shifts focus in Windows Explorer
F10 . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . Activates menu bar options
ALT+TAB . . . . . . . . . . . . . . . . Cycles between open applications
ALT+F4 . . . . . . . . . . . . . . . . . Quit program, close current window
ALT+F6 . . . . . . . . . . . . . . . . . Switch between current program windows
ALT+ENTER. . . . . . . . . . . . . . Opens properties dialog
ALT+SPACE . . . . . . . . . . . . . . System menu for current window
ALT+¢ . . . . . . . . . . . . . . . . . . opens drop-down lists in dialog boxes
BACKSPACE . . . . . . . . . . . . . Switch to parent folder
CTRL+ESC . . . . . . . . . . . . . . Opens Start menu
CTRL+ALT+DEL . . . . . . . . . . Opens task manager, reboots the computer
CTRL+TAB . . . . . . . . . . . . . . Move through property tabs
CTRL+SHIFT+DRAG . . . . . . . Create shortcut (also right-click, drag)
CTRL+DRAG . . . . . . . . . . . . . Copy File
ESC . . . . . . . . . . . . . . . . . . . Cancel last function
SHIFT . . . . . . . . . . . . . . . . . . Press/hold SHIFT, insert CD-ROM to bypass auto-play
SHIFT+DRAG . . . . . . . . . . . . Move file
SHIFT+F10. . . . . . . . . . . . . . . Opens context menu (same as right-click)
SHIFT+DELETE . . . . . . . . . . . Full wipe delete (bypasses Recycle Bin)
ALT+underlined letter . . . . Opens the corresponding menu
PC Keyboard Shortcuts
Document Cursor Controls
HOME . . . . . . . . . . . . . . to beginning of line or far left of field or screen
END . . . . . . . . . . . . . . . . to end of line, or far right of field or screen
CTRL+HOME . . . . . . . . to the top
CTRL+END . . . . . . . . . . to the bottom
PAGE UP . . . . . . . . . . . . moves document or dialog box up one page
PAGE DOWN . . . . . . . . moves document or dialog down one page
ARROW KEYS . . . . . . . move focus in documents, dialogs, etc.
CTRL+ > . . . . . . . . . . . . next word
CTRL+SHIFT+ > . . . . . . selects word
Windows Explorer Tree Control
Numeric Keypad * . . . Expand all under current selection
Numeric Keypad + . . . Expands current selection
Numeric Keypad – . . . Collapses current selection
¦ . . . . . . . . . . . . . . . . . . Expand current selection or go to first child
‰ . . . . . . . . . . . . . . . . . . Collapse current selection or go to parent
Special Characters
‘ Opening single quote . . . alt 0145
’ Closing single quote . . . . alt 0146
“ Opening double quote . . . alt 0147
“ Closing double quote. . . . alt 0148
– En dash. . . . . . . . . . . . . . . alt 0150
— Em dash . . . . . . . . . . . . . . alt 0151
… Ellipsis. . . . . . . . . . . . . . . . alt 0133
• Bullet . . . . . . . . . . . . . . . . alt 0149
® Registration Mark . . . . . . . alt 0174
© Copyright . . . . . . . . . . . . . alt 0169
™ Trademark . . . . . . . . . . . . alt 0153
° Degree symbol. . . . . . . . . alt 0176
¢ Cent sign . . . . . . . . . . . . . alt 0162
1⁄4 . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . alt 0188
1⁄2 . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . alt 0189
3⁄4 . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . alt 0190
PC Keyboard Shortcuts
Creating unique images in a uniform world! Creating unique images in a uniform world!
é . . . . . . . . . . . . . . . alt 0233
É . . . . . . . . . . . . . . . alt 0201
ñ . . . . . . . . . . . . . . . alt 0241
÷ . . . . . . . . . . . . . . . alt 0247
File menu options in current program
Alt + E Edit options in current program
F1 Universal help (for all programs)
Ctrl + A Select all text
Ctrl + X Cut selected item
Shift + Del Cut selected item
Ctrl + C Copy selected item
Ctrl + Ins Copy selected item
Ctrl + V Paste
Shift + Ins Paste
Home Go to beginning of current line
Ctrl + Home Go to beginning of document
End Go to end of current line
Ctrl + End Go to end of document
Shift + Home Highlight from current position to beginning of line
Shift + End Highlight from current position to end of line
Ctrl + f Move one word to the left at a time
Ctrl + g Move one word to the right at a time
MICROSOFT® WINDOWS® SHORTCUT KEYS
Alt + Tab Switch between open applications
Alt +
Shift + Tab
Switch backwards between open
applications
Alt + Print
Screen
Create screen shot for current program
Ctrl + Alt + Del Reboot/Windows® task manager
Ctrl + Esc Bring up start menu
Alt + Esc Switch between applications on taskbar
F2 Rename selected icon
F3 Start find from desktop
F4 Open the drive selection when browsing
F5 Refresh contents
Alt + F4 Close current open program
Ctrl + F4 Close window in program
Ctrl + Plus
Key
Automatically adjust widths of all columns
in Windows Explorer
Alt + Enter Open properties window of selected icon
or program
Shift + F10 Simulate right-click on selected item
Shift + Del Delete programs/files permanently
Holding Shift
During Bootup
Boot safe mode or bypass system files
Holding Shift
During Bootup
When putting in an audio CD, will prevent
CD Player from playing
WINKEY SHORTCUTS
WINKEY + D Bring desktop to the top of other windows
WINKEY + M Minimize all windows
WINKEY +
SHIFT + M
Undo the minimize done by WINKEY + M
and WINKEY + D
WINKEY + E Open Microsoft Explorer
WINKEY + Tab Cycle through open programs on taskbar
WINKEY + F Display the Windows® Search/Find feature
WINKEY +
CTRL + F
Display the search for computers window
WINKEY + F1 Display the Microsoft® Windows® help
WINKEY + R Open the run window
WINKEY +
Pause /Break
Open the system properties window
WINKEY + U Open utility manager
WINKEY + L Lock the computer (Windows XP® & later)
OUTLOOK® SHORTCUT KEYS
Alt + S Send the email
Ctrl + C Copy selected text
Ctrl + X Cut selected text
Ctrl + P Open print dialog box
Ctrl + K Complete name/email typed in address bar
Ctrl + B Bold highlighted selection
Ctrl + I Italicize highlighted selection
Ctrl + U Underline highlighted selection
Ctrl + R Reply to an email
Ctrl + F Forward an email
Ctrl + N Create a new email
Ctrl + Shift + A Create a new appointment to your calendar
Ctrl + Shift + O Open the outbox
Ctrl + Shift + I Open the inbox
Ctrl + Shift + K Add a new task
Ctrl + Shift + C Create a new contact
Ctrl + Shift+ J Create a new journal entry
WORD® SHORTCUT KEYS
Ctrl + A Select all contents of the page
Ctrl + B Bold highlighted selection
Ctrl + C Copy selected text
Ctrl + X Cut selected text
Ctrl + N Open new/blank document
Ctrl + O Open options
Ctrl + P Open the print window
Ctrl + F Open find box
Ctrl + I Italicize highlighted selection
Ctrl + K Insert link
Ctrl + U Underline highlighted selection
Ctrl + V Paste
Ctrl + Y Redo the last action performed
Ctrl + Z Undo last action
Ctrl + G Find and replace options
Ctrl + H Find and replace options
Ctrl + J Justify paragraph alignment
Ctrl + L Align selected text or line to the left
Ctrl + Q Align selected paragraph to the left
Ctrl + E Align selected
best_of_luck






زۆرگرنگە بۆ مناڵەكانتان .. بەوردی بیخوێننەوە پەروەردەيە و ئامۆژگاریشە:ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــئەگەر من...
11/05/2020

زۆرگرنگە بۆ مناڵەكانتان .. بەوردی بیخوێننەوە
پەروەردەيە و ئامۆژگاریشە:
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر مناڵەکەت گریا هەوڵی لەگەڵ مەدە بێدەنگ بێت.
تەنها ئاماژە بکە بۆ ئاسمان یان بۆ کۆترێک لەئاسمان بۆئەوِەی سەیری بکات ئیتر بێدەنگ دەبێت....فیسێۆلۆجی گریان وایە هەتا چاو نزم بکەیتەوە زیاتر دەگریت.
ئەگەر ویستت مناڵەکانت لە مەلەوانگەیەک بێنە دەر ...
یەکسەر مەڵێ وەرنەدەر..... بەڵکۆ بڵێ هەتا پێنج خولەکی تر مەلە بکەن ودواتر وەرەوە بڵێ دوو خولەکتان ماوە دواتر بڵێ ئێستا وەرنە دەر ...بەدڵنیایەوە دێنە دەر.
ئەگەر ویستت دەنگە دەنگی کۆمەڵێک مناڵ بێدەنگ بکەیت مەڵێ بێدەنگ بن.
بەڵکو بڵێ کێ گوێم لێئەگرێت بادەست بەرز بکاتەوە.
یەکێک دەست بەرز بکاتەوە هەمووی بەدوایدا دەستی بەرز دەکاتەوە و بەم شێوەیە بێدەنگیش دەبن.
بەمناڵەکانتان بڵێن: بنوون هەتا بەیانی بۆ نوێژ خەبەرمان بێتەوە نەک بڵی هەتا دوانەکەویت بۆ خوێندنگە.
باگرنگیەکانی پێشتر فێربن.

هاوڕێکانم:
چێژ لەمناڵەکانتان ببینن هەتا مناڵن ژیان، زوو تێدەپەڕێت یاریان لەگەڵ بکەن .پێبکەنن .. بڕۆنەدەرەوە لەگەڵیان ..وەک مناڵ بە لەگەڵیان لەگەڵ یاریكردندا فێری ڕەوشتیان بکە...ئەرێ لەگەڵ تۆمە دەکەمێک ئەو مۆبایلە دانێ بێزەحمەت .. دەنگی تەلەفزیونیش نزم بکە پۆزش بۆ هاوڕێکانیشت بێنەوە بڵێ بم بوورن من بە مناڵەکانمەوە سەرقاڵم.
لەسەروی هەموویانەوە دەبێت هەموو کات بپاڕێنەوە بۆیان کە سەرکەوتووبن لە هەردوو دنیا.

کێشە و چارەسەر:
1ـ مناڵەکەت درۆ دەکات!
چارەسەر: با لێت نەترسێت ... مناڵ لە ترسا نەبێت درۆناکات ئەمانی بدەرێ و لەگەڵ هەڵەکردنەکانی.. ڕاستگۆیی تێدا بچێنە.
2_ ئینکارە!
چارەسەر: ئینکاری مەکە لەگەڵیدا کاتێک ئەو ئینکاری دەکات چونکە ئەو ئەوە دەچەسپێنێت کە دەیبینێت تەنها کەمێک باوەش و خۆشەویستی بدەرێ چاک دەبێت.
3_ مناڵەکەت زۆر دەجوڵێت!
چارەسەر: دەبێت خۆت سەرقاڵی بکەیت بە کارێکی کە پێی ماندووبێت کەمێک بەر پرسیارێتی بدەرێ.
4_ مناڵەکەت لە خوشک و برابچوکەکانی دەدات!
چارەسەر: دادپەروەربە لەخۆشویستنیان مەیشکێنەرەوە بەئەوانی تر.
6_ خووگرتن بە یاری ئەلکترۆنیەوە!
چارەسەر: نەتەوێت لێی قەدەغەبکەیت ئەوە زیاتر حەزی بۆ دروست دەکات بەڵکو کاتی بۆ دانێ بابەپێی کات یاری بکات.
7_ مناڵەکەت نوێژ ناکات!
چارەسەر: فێری خۆشویستنی خودای گەورەی بکە، هەرچیەکت بۆکرد پێی بڵێ سوپاس بۆ خۆدا کە ئەمەی پێ بەخشین، هەموو ئەو پارەو یاری و شیرینیانە هەموو لەلایەن خودای گەورەوە پێمان بەخشراوە. الحمد لله

ئەگەر داوای كۆمێنت یان لایك دەكەین تاكە ئامانجم ـ گەیاندنی زانیارییە بە زۆرترین كەس ..

ناردنی. مینا شەوكەت
- وەرگیراوە بەسوپاسەوە
پەیجی عادل شاسواری

Address

Hawler
Irbil
126587

Telephone

+9647507338910

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when The world of science-جيهانى زانست posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share