07/10/2026
قۆناغێکی نوێی ژیری دەستکرد Ai Agent 🤖
ئەیجێنتەکانی زیرەکی دەستکرد یان AI Agent جۆرێکی پێشکەوتووی زیرەکی دەستکردن کە تەنها وەڵامی پرسیارەکان نادەنەوە، بەڵکو دەتوانن خۆیان پلان دابنێن و چەند هەنگاوێک جێبەجێ بکەن بۆ ئەنجامدانی کارێک.
بۆ نموونە، دەتوانیت داوای لێبکەیت بەرهەمێکت بۆ بدۆزێتەوە. ئەیجێنتەکە دەتوانێت لە چەند ماڵپەڕێک بگەڕێت، نرخەکان بەراورد بکات، زانیارییە گرنگەکان کۆبکاتەوە و ئەنجامەکە بۆت ئامادە بکات، لە قۆناغی داهاتوودا ئەم سیستەمانە دەتوانن کارەکانی وەک حجزکردن، کڕین، پڕکردنەوەی فۆڕم و بەڕێوەبردنی هەندێک کاری ڕۆژانەش ئەنجام بدەن.
بەڵام ئەم توانایانە هەموو کۆمپانیاکان خۆشحاڵ ناکات. هەندێک ماڵپەڕ دەستیان کردووە بە ڕێگری لە AI Agent ـەکان، چونکە ئەم سیستەمانە دەتوانن بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە ماڵپەڕەکاندا کار بکەن.
ئەمەش پرسیارێکی گرنگ دروست دەکات: لە داهاتوودا AI تەنها یارمەتیدەرمان دەبێت، یان خۆی کارەکانمان بە تەواوی ئەنجام دەدات؟ 🤔