29/10/2021
پێیان ووتم جوانترن کەس کێیە بە لاتەوە ؟؟...
ووتم هاورێکەم
پێیان ووتم حەز ئەکەی گوێ لە ووشەی کێ بگری ؟؟؟
ووتم هاورێکەم
پێیان ووتم لەگەڵ کێیا ئارامیت؟؟
ووتم هاورێکەم
پێیان ووتم متمانەت بە کێیەو کێ مامۆستاتە ؟؟
وتم هاورێکەم
وتیان ئەم هاورێیەت کێیە وا هێندە هۆگری بووی ؟؟
دەستم کرد بە گریان و شیعرەکانم پێ نیشاندان کە نوسیبووی
هاورێکەم خۆشم ئەوێی تۆ بە هیچ نا دۆرێنم
هەرگیز ئەگەر خەمباریش من ناتوانم تۆ بتگرێنم
ئەگەر رۆژێک من وون بوم و وا دەرکەوتم کە من دۆرام .....
لێم زوریبە کە ناتوانم هەنگاو بنێم چونکە ئەوکاتە لە گۆرام