18/05/2026
سوپاس نامەی - قوتابیەکی پەیمانگەکەمان بۆ مامۆستاکانی .....
«بۆ پێشەنگ و مامۆستای پێگەیاندنم،
سڵاوێکی لێوانلێو لە ئەدەب و پێزانین...
لەم ڕۆژە پڕشنگدارەدا کە تێیدا بەرهەمی هەوڵەکانم دەبینمەوە، لە ناخی دڵمەوە سەری ڕێز بۆ گەورەیی و دڵسۆزیتان دادەنەوێنم.
ڕێگای گەیشتنی من بەم شوێنە، لایەک بە فەزڵ و یارەمەتیی خودای میهرەبان ڕووناک بووەوە، و لایەکەی تریش بە هیممەت، هاوکاری و ماندووبوونی بێوچانی ئێوەی ئازیز. من بۆ هەمیشە خۆم بە قەرزاری دڵسۆزییە پاکەکەتان دەزانم.
لە خودای مەزن دەپاڕێمەوە، وەک چۆن ئێوە بە دڵ و بە گیان یارمەتی منتان دا بۆ دروستکردنی داهاتووم، ئاواش هەمیشە هاوکار و پشتیوانتان بێت، لە هەموو دەرد و بەڵایەک بتانپارێزێت و سێبەری گەورەییتان بە تەندروستییەکی باشەوە بەسەرمانەوە بهێڵێتەوە، مامۆستا گیان.
ڕێزی بێپایانم قبووڵ بفەرموون.
قوتابی هەمیشە وەفادارتان: إسماعيل وەلی»