02/07/2021
دوێنێ شەو وەشانی یەکەم بێتای iOS 15 نیشاندراو تایبەتمەندیەکانی باسی لێوەکران !
پێچەوانەی هەموو پێشبییەکان ئەپڵ وەشانی iOS 15 بەردەست دەکات بۆ هەموو ئایفۆنانەی کە پشتگیری وەشانی iOS14 ئەکرد، واتە ئایفۆنەکانی iPhone SE و iPhone 6s Plus و iPhone 6s هێشتا پشتگیری iOS 15 دەکەن.
بەهەمان شێوە پێچەوانەی پێشبینیەکان ئەپڵ بەهیچ شێوەیەک گۆڕانکاری لە Control Centerــدا نەکردووە.
زیادکراو و تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە ئەمانەن :
فەیس تایم : پشتگیری Spatial Audio ئەکات بۆ گروپ چات، واتە لە کاتی قسەکردن گوێت لە ئەزموونی گوێلێبوونی 3D کەسەکان دەبێت، واتە کەسێک کە لە لای راستی ڤیدیۆکەوەیە ئەوا کاتێ قسە ئەکات دەنگی لەلای راستەوە دێت. بەهەمان شێوە فەیس تایم لە وەشانە نوێیەکەدا پشتگیری تایبەتمەندی Portrait Mode ئەکات لەگەڵ ئەوەشدا تایبەتمەندیەکی زیادکردووە کە مایکرۆفۆنەکە فۆکێس تەنیا بخاتە دەنگی کەسە قسەکەرەکە و دەنگە لاوەکییەکانی تر بەلاوەبنێ.
وە لە فەیس تام دروستکردنی لینک بەردەست خراوە کاتێ بتەوێ کاتێک دابنێی بۆ کۆبوونەیەک و لینکەکە بۆ چەن هاوڕێیەکت بنێری تاوەکو هەموویان بەهۆی لینکەکەوە داخڵبن جا سیستەمی ویندۆز یان ئەندرۆید یان iOS بێت کاردەکات.
تایبەتمەندی Share Play زیادکراوە کە لەگەڵ
کەسێک یان چەن کەسێک سەیری فیلمێک یان مویزیکێک بگرن.
نۆتیفیکەیشن: شێوازی هاتنی ئاگادارییەکان لە وەشانی iOS 15ــدا گۆراوە و چوارلایەکانی زیاتر قەوس کراونەتەوە.
بەشی Do Not Disturb فراوانتر کراوە و فرمانی زیاتری بۆ زیادکراوە و ناوەکەی گۆراوە بۆ Focus کە تایبەتمەندی Do not disturb ئەکەوێتە ئەو بەشە نوێیەوە.
لە کردنەوەی ئەپی Settings فراوانی و پانی بەشەکان کەمکراوەتەوە و بۆشایی زیاتر دراوە بە لایەکانی راست و چەپ.
تایبەتمەندیەک بۆ ئەپی Photos زیادکراوە کە بەکارهێنەر دەتوانێ بزانێ وێنەیەکی گیراو بە چ کامێرایەک یان کات و شوێنێک گیراوە. وە ڕوونکردنەوەش لەسەر وێنەکە دەدات، بۆ
نموونە وێنەی سەگێکە ئەتوانی ڕوونکردنەوە وەربگری کە چ جۆرێکە و لە کوێ زۆرباوە ئەم جۆرە سەگە یان چی دەخوات. تایبەتمەنیەکە بۆ وێنەی کەسایەتی و شوێن و ئاژەڵ و کتێب و ڕووەک دەبێت.
تایبەتمەندی Copy in everywhere، بەکارهێنەر دەتوانی هەر تێکستێک ببینێ و سیلێکتی بکات و کۆپی بکات یان گەران بۆ ئەو تێکستە بکات یان وەریبگێڕێت بۆ زمانی تر، جا ئەگەر تێکستەکە لەسەر وێنەش بێت. قوتابیانی زانکۆ و قوتابخانە لە کوردستان لایەنی سوودمەندی یەکەمن لەم تایبەتمەندییە..
ئەپی Wallet : ئەپڵ ڕێگەدەدات کە کاردی تریش زیاد بکەی و کاری پێبکەی، وە دەتوانی کۆپیەک لە ناسنامە یان مۆڵەتی شۆفێری لە Walletــدا هەڵبگریت،
ویدجێتی زیاتر: ئەپڵ چەن ویدجێتیێکی زیادکردووە بۆ بەشی ویدجێتەکان و هۆم سکرین وەک : موزیک، خەوتن، گەیم، ئیمەیڵ، find my و ئەپستۆر و کاتژمێری نوێ و زیاتر..
کەش و هەوا: تایبەتمەندی زیاتر دراوە بە ئەپەکە بە زیادکردنی نەخشەی کەش و هەوا و ئاو و هەوا، ڕەنگکردنی شوینەکان بە گوێرەی ڕەنگی کەش و هەوای سارد و گەرم و شێدار.
نەخشە: بەهەمان شێوە تایبەتمەندی زیاتر دراوە بە ئەپی Apple Maps کە چەن جۆرە نەخشەیەکی تێدایە تایبەت بە شۆفێر یان گەڕان یان هۆکارەکانی گواستنەوە، یان سەتەلایت واتە نیشاندێکی راستی.
سێری: سێری خێراتر و زیرەکتر کراوە و وڵامی پرسیاری زیاتر دەداتەوە.
تایبەتمەندی سێتینگ تەنیا بۆ ئەپێک یان چەن ئەپێک: واتە ئەپێک دەستنیشان ئەکەی چ ڕێکخستنێکت بووێ بۆی زیاد ئەکەیت، بۆ نموونە پێشتر ئەگەر ویستبات قەبارەی فۆنت گەورە بکەی ئەوا هەموو تێکستەکانی ئایفۆن لە هەموو ئەپەکان گەورە ئەبوون، بەڵام ئێستا دەتوانی وابکەیت کە کاریگەری بەشێکی سێتینگ تەنیا بۆ ئەپێک یان چەن ئەپێک بێت.
لەگەڵ بەردەستبوونی ئایفۆنی نوێ لە مانگی ٩ یان ١١ وەشانەکە بەردەست ئەبێت..