13/04/2026
بەرنامەی کارتی خۆراك ( البطاقة التموینية ) نوێکردنەوەی بۆ هات
1- خزمەتگوزاری جیاکردنەوەی خێزان ( شطر ) بۆ بەرنامەکە زیاد کراوە لە نزیکترین کات بۆ پارێزگایەك بەردەست دەبێت و تێست دەکرێت دواتر بۆ پارێزگاکانی تر بەردەست دەبێت .
2- بەشی گۆڕینی ژمارە مۆبایلی هەژمار بەردەست بووە لە ڕێگای ژمارەی نوێی کارتی خۆراك ( 0000003257963 ) و کارتی نیشتمانی ئەندامێکی خێزانەکە دەتوانن ژمارە مۆبایلێکی تازە دابنێن بۆ هەژمارەکانتان ( کار ئاسانییە بۆ ئەوانەی سیمکارتیان سووتاوە یان ون بووە یان نازانن لەسەر چ ژمارە مۆبایلێك دایان ناوە )
3- خزمەتگوزاری دروستکردنی هەژمار بۆ ئەو خێزانانە زیادکراوە کە پێشتر کارتی خۆراکیان نەبووبێت. ( جارێ لە هیچ پارێزگایەك بەردەست نەبووە )
4- ناو و ژمارەی بنکە و بریکاری خۆراك و ئارد زیادکراوە( هەندێك هەلەی تەکنیکی هەیە لە داهاتوو چاك دەکرێتەوە )