NeelTech

NeelTech نیل تەکنەلۆجی بۆ دیزاینکردن و پەرەپێدانی سیستەمی داتابەیس و وێب ئەپلیکەیشن و مۆبایل ئەپلیکەیشن.

Neeltech for IT solutions

نیل تیک بۆ تەکنەلۆجیای زانیاری
ئامادەین بۆ دروست کردنی وێب ئەپلیکەیشن و سیستەمی
داتابەیس و سیستەمی ژمێریاری بۆ فەرمانگە حکومی و کۆمپانیا و ... شوێنە بازرگانیەکان

17/12/2024
What is a Database?A database refers to a collection of logically related information organized so that it can be easily...
08/11/2024

What is a Database?

A database refers to a collection of logically related information organized so that it can be easily accessible, managed, and updated. Databases are generally accessed electronically from a computer system and are usually controlled by a database management system (DBMS). The database administrator (DBA) is the individual responsible for managing the databases, including database security, access control, backup, and disaster recovery.

• سیسته‌می داتابه‌یسی كۆمپانیا و پێشانگاکانی بواری کەوەنتەر ،کانتۆر،بالۆن پرێس و PVC• بەشێک لەتایبەتمەندیەکانی ئەم سیستە...
29/10/2024

• سیسته‌می داتابه‌یسی كۆمپانیا و پێشانگاکانی بواری کەوەنتەر ،کانتۆر،بالۆن پرێس و PVC

• بەشێک لەتایبەتمەندیەکانی ئەم سیستەمە لەم خاڵانەی لای خوارەوە دەخەینەڕوو:

• تۆماركردنی زانیاری سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیا و پێشانگا و وه‌ستایانه‌ی لامان شت ده‌كڕن...
• گواستنه‌وه‌ی قه‌رزی كۆن و ناو ده‌فته‌ری گشت كۆمپانیا و كڕیاره‌كانمان بۆ ناو سیسته‌م...
• تۆماركردنی مه‌وادی كردراو (بالۆن-PVC، كه‌وەنته‌ر،.....هتد) بۆ كۆمپانیا یان‌ بۆ هه‌ر كڕیاڕێكی دیاریكراو ..به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان قه‌رز.. وه‌زانینی بڕی پاره‌ی قه‌رزی ماوه‌ كه‌نه‌دراوه‌ به‌كۆمپانیاكان..
• تۆماركردنی پسوله(وصل)‌ی فرۆشتن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان بۆ هه‌ر كڕیارێك...له‌هه‌ر پسوله‌یه‌ك ده‌توانرێ به‌چه‌ندین نرخی جیاواز و سایزی جۆراو جۆر ئاماده‌بكرێت.. وه‌دیاریكردنی بڕی پێویستی (PVC) بۆ ئه‌و تاخمه‌..
• ئاماده‌كردنی پسووله‌ی‌ بێ نرخ بۆ وه‌ستای ناو كارگه‌..
• ئاماده‌كردنی له‌زگه‌ی به‌زانیاری (عدد،قیاس، ڕه‌نگ و نه‌خش) بۆ هه‌ر پارچه‌یه‌ك..
• تۆماركردنی خه‌رجیه‌كانی ڕۆژانه‌..
• تۆماركردنی كاره‌كانی ژمێریار(محاسب) له‌ڕاكێشانی پاره‌ له‌قاسه‌ یان خه‌رجكردنی هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌كی تر ..
• وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ی كڕیاره‌كان و دروست كردنی پسوله‌(وصل قبض) بۆ هه‌ر كڕیارێك له‌كاتی پاره‌دان، وه‌ پاره‌ی دراو ده‌توانرێ دیناری عێراقی یان به‌دۆلار بێت وه‌به‌پێی نرخی ڕۆژ..
• وه‌داشكاندنی هه‌ر بڕێك بۆ كڕیاره‌كان له‌كاتی پاره‌دان..
• وه‌ چه‌ندین ڕاپۆرت و ورده‌كاری تر ده‌توانرێ له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌ جێ به‌جێ بكرێت..
• تۆمارکردنی زانیاری ستافی کارگە(وەستا،کارمەند،شۆفێر،.....). هەر کارمەندێک ئەکاونتێکی تایبەت بەخۆی دەبێت کە زانیاری تەواوی ئەو کارمەندە لەخۆ دەگرێت.
• دیاریکردنی مووچەی کارمەندەکان بەشێوەی مانگانە یان ڕۆژانە.
• دەتوانرێ مووچەی کارمەندەکان بەدینار یان دۆلار بێت.
• ئەژمارکردنی کارکردنی زیادە (اضافی). کۆی پارەی کاتژمێرە زیادەکانی دەچێتە سەر مووچەی مانگەکە.
• ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی داهاتوو بەشێوەیەکی زۆر ئاسان و بە تەنها یەک کلیک کردن لیستی مووچە بەردەست دەبێت.



• ڕاپۆرته‌كان:
به‌شی فرۆشتن:
• ڕاپۆرتی ورده‌كاری كۆی فرۆشتنه‌كان (كۆی مه‌تر،نرخی،ژماره‌ی وصل،كۆمپانیا،...هتد) به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ یان هه‌ر به‌روارێكی دیاریكراو..
• ڕاپۆرتی حساباتی گشتی هه‌موو كریاره‌كان (كۆی مه‌تره‌كان،كۆی پاره‌،كۆی پاره‌ی دراو،پاره‌ی ماوه‌(باقی)،كۆی داشكاندن بۆ هه‌ر كڕیارێك)وه‌كۆی گشتی هه‌موو ئه‌م زانیاریانه. به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ یان هه‌ر به‌روارێكی دیاریكراو..
• ڕاپۆرتی حساباتی گشتی ته‌نها كریارێك (كۆی مه‌تره‌كان،كۆی پاره‌،كۆی پاره‌ی دراو،پاره‌ی ماوه‌(باقی)،كۆی داشكاندن). به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ یان هه‌ر به‌روارێكی دیاریكراو.یاخود ته‌نها به‌پێی ناوه‌كه‌ی..
• ڕاپۆرتی حساباتی پاره‌دانی گشت كریاره‌كان به‌پێی هه‌ر پسووله‌(وصل)ێك (قه‌رزی پێشووی،پاره‌ی دراو،پاره‌ی ماوه‌(باقی)،بڕی داشكاندراو،به‌رواری پاره‌دان،نرخی دۆلار له‌ڕۆژی پاره‌دان، ناوی پاره‌وه‌رگر). به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ یان هه‌ر به‌روارێكی دیاریكراو..
• ڕاپۆرتی حساباتی پاره‌دانی ته‌نها كریارێك به‌پێی هه‌ر پسووله‌(وصل)ێك (قه‌رزی پێشووی،پاره‌ی دراو،پاره‌ی ماوه‌(باقی)،بڕی داشكاندراو،به‌رواری پاره‌دان،نرخی دۆلار له‌ڕۆژی پاره‌دان، ناوی پاره‌وه‌رگر). به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ یان هه‌ر به‌روارێكی دیاریكراو..
• ڕاپۆرتی حساباتی قه‌رزی گشت كریاره‌كان (كۆی مه‌تره‌كان،كۆی پاره‌‌،كۆی پاره‌ی دراو،پاره‌ی ماوه‌(باقی)،كۆی داشكاندن،دوابه‌رواری پاره‌دان) به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ یان هه‌ر به‌روارێكی دیاریكراو. لێره‌دا ئه‌گه‌ر كاتێكی زۆر به‌سه‌ر كۆتاجاری پاره‌دان تێپه‌ری بووبێت به‌ڕه‌نگی سور ده‌نووسرێ وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ دواكه‌وتن له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌..
• ڕاپۆرتی حساباتی قاسه‌ (كۆی پاره‌ی وه‌رگیراو‌‌، كۆی پاره‌ی وه‌رگیراو‌‌ به‌دۆلار و دینار ، كۆی داشكاندن، ناوی پاره‌وه‌رگر) به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ یان هه‌ر به‌روارێكی دیاریكراو. وه‌هه‌روه‌ها ڕاپۆرتی قاسه‌ بۆ ته‌نها یه‌ك پاره‌وه‌رگر..
• ڕاپۆرتی لیستی مواده‌ ته‌واو بووه‌كان تاكو بزانرێ تاخمی چ كڕیارێك ته‌واو بووه‌..
• وه‌ زۆر ڕاپۆرت و ورده‌ كاری تر ..

• به‌شی كڕین:

• ڕاپۆرتی ورده‌كاری كۆی كڕینه‌كان (بابه‌ت،نرخی كڕین ، بڕی كڕین،ژماره‌ی وصل،كۆمپانیا،...هتد) به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ یان هه‌ر به‌روارێكی دیاریكراو..
• ڕاپۆرتی حساباتی گشتی هه‌موو كرینه‌كان (كۆی كڕینه‌كان،كۆی پاره‌ی دراو‌ ،پاره‌ی ماوه‌(باقی))وه‌كۆی گشتی هه‌موو ئه‌م زانیاریانه. به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ یان هه‌ر به‌روارێكی دیاریكراو..
• ڕاپۆرتی حساباتی گشتی كڕین ته‌نها له‌كۆمپانیایه‌كی دیاریكراو (كۆی كڕینه‌كان،كۆی پاره‌ی دراو‌ ،پاره‌ی ماوه‌(باقی))وه‌كۆی گشتی هه‌موو ئه‌م زانیاریانه. به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ یان هه‌ر به‌روارێكی دیاریكراو..
• ڕاپۆرتی حساباتی پاره‌دانی گشت كومپانیا‌كان به‌پێی هه‌ر پسووله‌(وصل)ێك (قه‌رزی پێشوو،پاره‌ی دراو،پاره‌ی ماوه‌(باقی) ،به‌رواری پاره‌دان،نرخی دۆلار له‌ڕۆژی پاره‌دان). به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ یان هه‌ر به‌روارێكی دیاریكراو..
• ڕاپۆرتی حساباتی پاره‌دانی ته‌نها یه‌ك كۆمپانیا به‌پێی هه‌ر پسووله‌(وصل)ێك (قه‌رزی پێشوو،پاره‌ی دراو،پاره‌ی ماوه‌(باقی)،بڕی داشكاندراو، نرخی دۆلار له‌ڕۆژی پاره‌دان). به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ یان هه‌ر به‌روارێكی دیاریكراو..
• ڕاپۆرتی حساباتی قه‌رزی گشت كۆمپانیاكان (كۆی پاره‌ی كڕین، كۆی پاره‌ی دراو،پاره‌ی ماوه‌(باقی)،كۆی داشكاندن،دوابه‌رواری پاره‌دان) به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ یان هه‌ر به‌روارێكی دیاریكراو..
• وه‌ چه‌ندین ڕاپۆرت و ورده‌ كاری تر ..

o به‌شی خه‌رجی ڕۆژانه‌ و ژمێریار" محاسب":

• ڕاپۆرتی حساباتی گشتی خه‌رجی ڕۆژانه‌ و كرێكاره‌كان و سه‌یاره‌ و به‌نزین و سه‌رجه‌م كرداره‌ ڕۆژانیه‌كانی ناو كۆمپانیا.به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ یان هه‌ر به‌روارێكی دیاریكراو..
• ڕاپۆرتی حساب كشفی كۆمپانیا..به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ یان هه‌ر به‌روارێكی دیاریكراو..
• ڕاپۆرتی ژمێریار كه‌ ورده‌كاری سه‌رجه‌م كاره‌كانی تایبه‌ت به‌محاسبی له‌خۆگرتووه‌ له‌وه‌رگرتن و خه‌رج كردنی پاره‌ و ڕاگرتنی حسابی قاسه‌..
• وه‌ چه‌ندین ڕاپۆرت و ورده‌كاری تر ده‌توانرێ له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌ جێ به‌جێ بكرێت..

o به‌شی مووچەی کارمەندەکان:
• ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لیستی مووچەی کارمەندەکان بۆهەر مانگێک.
• ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لیستی مووچەی کارمەندەکان بەدینار یان دۆلار.
• ئامادەکردنی ڕاپۆرتی مووچەی تەنها کارمەندێک.
• ڕاپۆرتی خەرجکردنی کۆی مووچە لەبەروارێکی دیاریکراودا.

• سیسته‌مه‌كه‌ ده‌توانرێ به‌شێوه‌ی دیسك تۆپ ئه‌پلیكه‌یشن (Desktop Application) واته‌ ته‌ها یه‌ك به‌كارهێنه‌ر كاری له‌سه‌ر بكات، یاخود به‌شێوه‌ی نێتۆرك ئه‌پلیكه‌یشن (شبكات) (Network Application) له‌یه‌ك كاتدا چه‌ندین به‌كارهێنه‌ر كاری له‌سه‌ر بكات.
• زانیاری ناو سیسته‌مه‌كه‌ پارێزراوه‌ له‌ڕووی ده‌ستكاری كردن و گۆڕین و شتی نه‌خوازراو له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ره‌كانه‌وه‌،چونكه‌ بۆ ئیش كردن له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه‌ پێویسته‌ به‌كارهێنه‌ر (User) له‌ڕێگه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر (User Name) و وشه‌ی نهێنی ( Password ) تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌توانن بچنه‌ ناو سیسته‌می داتابه‌یسه‌كه‌وه‌ و جگه‌ له‌و به‌كارهێنه‌ره‌ی ڕێگه‌مان پێداون به‌پێ ی ئاستی ڕێگه‌پێدانیان كه‌سی تر بۆی نیه‌ بچێته‌ ناو سیسته‌مه‌كه‌ یاخود كاری له‌سه‌ر بكات.
• ڕووكاری به‌رنامه‌كه‌ (Interface) به‌زمانی كوردیه‌ و ئاسانه‌ بۆ به‌كارهێنان له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌مه‌كه‌وه‌ .

Address

As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when NeelTech posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share