iphone 4 kurd

iphone 4 kurd گشت زانیاریەکانی ئایفۆن و ئایپاد و بەرهەمەکانی تری ئەپڵ لای ئێمە بەدەست بخە !!! بۆ زانیاری ئامێرەکانی ئەپڵ
Apple inc.
(524)

قەرارە لە ١ی٩ی٢٠٢٦ بەدواوە ئەم بەڕێزە جێگای تیم کۆک بگرێتەوە
21/04/2026

قەرارە لە ١ی٩ی٢٠٢٦ بەدواوە
ئەم بەڕێزە جێگای تیم کۆک بگرێتەوە

ئاگادارتان ئەکەینەوە لەوەی هەندێک کۆمپانیا و شوێن ئەپلیکەیشنیان دروست کردووە و بۆ بڵاوبونەوە و ڕیکلامی خۆیان یاریەکی پرس...
07/04/2026

ئاگادارتان ئەکەینەوە لەوەی هەندێک کۆمپانیا و شوێن ئەپلیکەیشنیان دروست کردووە و بۆ بڵاوبونەوە و ڕیکلامی خۆیان یاریەکی پرسیار و وەڵامیان بۆ زیاد کردوە کە لە ئەنجامدا کۆتا کەس خەڵات ئەکرێت بە بڕێک پارە
خۆشحاڵین پێتان ڕاگەیەنین کە زۆرینەیان درۆئەکەن و بە شێوەی تایبەتی خۆیان فێڵت لێ ئەکەن و تاکە مەبەستیشیان ڕیکلامە بەناوی بەخشینی پارەوە

هیوادارین نەخەڵەتێن و کاتەکانتان بەفیڕۆنەدەن و ئەپلیکەیشنەکانیان بسڕنەوە

جەنگ و تەکنەلۆجیا سوپای ئێران ئاگاداری کۆمپانیا ئەمریکی و ئیسڕائیلیەکان دەکاتەوە لەناوچەکە کە بەزوترین کات چۆڵی بکەن چون...
31/03/2026

جەنگ و تەکنەلۆجیا

سوپای ئێران ئاگاداری کۆمپانیا ئەمریکی و ئیسڕائیلیەکان دەکاتەوە لە
ناوچەکە کە بەزوترین کات چۆڵی بکەن چونکە هێرش ئەکاتە سەریان

لیستی کۆمپانیاکانی هەڕەشەکە ئەیانگرێتەوە

1. (Cisco)
2. (HP)
3. (Intel)
4. (Oracle)
5. (Microsoft)
6. (Apple)
7. (Google)
8. (Meta)
9. (IBM)
10. (Dell)
11. (Palantir)
12. (Nvidia)
13. (J.P. Morgan)
14. (Tesla)
15.(GE)
16.(Spire Solutions)
17.(G42)
18. (Boeing

بەو هیوایەی بە زوترین کات بگەنە ئاگربەست
بەڕاستی کوردستان هێندەی ئەوان زەرەرمەندە

خوایە نیشتیمانمان بپارێزی

وێنەی دزەپێکراوی زنجیرەی ئایفۆن ١٨ کە تیایدا گۆڕانکاری بەرچاو لە دورگەکەیدا ئەبینرێت بەراورد بە نەوەکانی پێش خۆی
31/03/2026

وێنەی دزەپێکراوی زنجیرەی ئایفۆن ١٨
کە تیایدا گۆڕانکاری بەرچاو لە دورگەکەیدا ئەبینرێت بەراورد بە نەوەکانی پێش خۆی

ئەپڵ بە فەڕمی وەشانی ٢٦.٤ ی بڵاو کردەوە
24/03/2026

ئەپڵ بە فەڕمی وەشانی ٢٦.٤ ی بڵاو کردەوە

WWDC 26کۆنگرەی ئەپڵ بۆ نمایشی سیستەمە کارپێکەرەکان لە ٨ی٦ی٢٠٢٦ ئەنجام ئەدرێتتیایدا سیستەمەکانی ئای ئۆ ئێس ٢٧ و ئەپڵ وۆچ ...
23/03/2026

WWDC 26

کۆنگرەی ئەپڵ بۆ نمایشی سیستەمە کارپێکەرەکان لە ٨ی٦ی٢٠٢٦ ئەنجام ئەدرێت

تیایدا سیستەمەکانی ئای ئۆ ئێس ٢٧ و ئەپڵ وۆچ و ئایپاد ئح ئێس ٢٧ … نمایش دەکرێت

جەژنی کوردان، جەژنی نەورۆزتان پیرۆز._____ئایفۆن بۆ کورد، بەهاری ٢٧٢٦‏
20/03/2026

جەژنی کوردان، جەژنی نەورۆزتان پیرۆز.

_____
ئایفۆن بۆ کورد، بەهاری ٢٧٢٦

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِالسلام عليكم و ڕەحمەتی خوای گەورەتان لێبێتمزگێنی بۆ سەرجەم موسڵمانان! بە خۆشحاڵییەو...
05/03/2026

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

السلام عليكم و ڕەحمەتی خوای گەورەتان لێبێت
مزگێنی بۆ سەرجەم موسڵمانان!

بە خۆشحاڵییەوە ئەپڵیکەیشنی (مزگەوتی پێغەمبەر ﷺ) مان بڵاوکردەوە، کە دەبێتە باشترین هاوڕێی ڕۆژانەی هەر موسڵمانێک لە هەر کوێیەکی ئەم جیهانە بێت. 🌍

ئەم ئەپە بە جۆرێک دروستکراوە کە پێویستت بە هیچ ئەپێکی تر نەبێت بۆ بابەتە ئاینییەکان. هەموو ئەوەی بۆ دینەکەت پێویستتە لە یەک جێگادا کۆکراوەتەوە:

📖 قورئانی پیرۆز: (گرنگترین بەشی ئەپەکە) تایبەتە بە خوێندنەوە و فێربوونی قورئان، لەگەڵ تایبەتمەندی بیرهێنەرەوەی ڕۆژانە بۆ ئەوەی قورئان خوێندن نەفەوتێنیت.

🕌 کاتەکانی بانگ و نوێژ: بۆ هەر شار و وڵاتێک بیت لە سەرتاسەری جیهان کاتەکانت بە دروستی پێدەدات (ئەپەکە بۆ ١٧٢ وڵات بەردەستە و پشتگیری چەندین شار دەکات).

⏰ بیرخستنەوەکان: بیرخستنەوەی کاتی نوێژەکان و زیکرەکان بۆ ئەوەی هەمیشە دڵت بە یادی خواوە پەیوەست بێت.

📿 زیکر و تەزبیحات: تەزبیحاتی ئەلیکترۆنی و سەرجەم زیکرەکان

📚 کتێبخانە و فەرموودە: کۆمەڵێک کتێبی بەسوود و حەدیسە دروستەکانی پێغەمبەر (ﷺ).

🎙️ وتاری ئاینی: گوێگرتن لە وتاری مامۆستایان.

🕋 قیبلەنما: دیاریکردنی ئاراستەی قیبلە بە دروستی.

👶 ناوی منداڵان: تایبەتمەندییەکی جوان بۆ هەڵبژاردنی ناوی
ئیسلامی بۆ منداڵەکانتان.

خێرێکی گەورە بکە و ئێستا ئەپەکە دابەزێنە، وە بۆ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانیشتی بنێرە با ببێتە سەدەقەی جاریە بۆ هەموومان. 🤲

📥 لینکەکانی دابەزاندن:

📱 بۆ سیستەمی ئەندرۆید (Google Play):
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.masjidnaby&pcampaignid=web_share

🍏 بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس (App Store):
https://apps.apple.com/iq/app/masjid-naby-%D9%85%D8%B2%DA%AF%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D9%BE%DB%8E%D8%BA%DB%95%D9%85%D8%A8%DB%95%D8%B1/id6758342080

باشترین ئەپی قورئان خوێندنەوەیەکێک لە باشترین ئەپەکانی قورئان خوێندنەوە ،، وە تایبەت بەوانەی کە کێشەی تەجویدیان هەیە لە ...
02/03/2026

باشترین ئەپی قورئان خوێندنەوە

یەکێک لە باشترین ئەپەکانی قورئان خوێندنەوە ،، وە تایبەت بەوانەی کە کێشەی تەجویدیان هەیە لە خوێندنەوەی قورئان
وە دەتوانن بە دەنگی خۆتان قورئان بخوێنن و لە کاتی هەبوونی هەر هەڵەیەک راستەوخۆ هەڵەکەت بۆ ڕاستەکاتەوە و شێوازە راستەکەش دەخوێنێتەوە بە چەندین دەنگی قورئان خوێنە جیهانیەکان بەردەستە

https://apps.apple.com/app/id543646326

ئەوەی لە کۆنگرەکەی سامسونگ نە بینیوە لێرە هەموو بخوێنەوە لە ٢٥ مانگ سامسونگ کۆنگرەیەکی خۆی بەس بۆ نمایش کردنی نوێترین زن...
27/02/2026

ئەوەی لە کۆنگرەکەی سامسونگ نە بینیوە لێرە هەموو بخوێنەوە

لە ٢٥ مانگ سامسونگ کۆنگرەیەکی خۆی بەس بۆ نمایش کردنی نوێترین زنجیرە مۆبایلی S26 لەگەل چەند بەرهەمێکی تری خۆی

سەرەتا بە نمایش کردنی تایبەتمەندی Galaxy AI کرد کە چەندین ژیری دەست کردی بۆ زیاد کردووە وەک ناسینەوە ژامرە مۆبایل داوا کردنی خوارد وەرگێرانی گۆرانی چەندین ژیری دەستکردی تر کە هەموو بەهێز کراوە لەلایەن گۆگل جیمینای !

پاشان باسی چیپسێتەکەی کرا نوێترین نەوەی سناپ دراگۆنی لە سەرە کە SD 8 elite 5 بە هێزێکی یەکجار نایاب NPU بە رێژەی ٪٣٩ بەهێزتر کراوە لە چاو نەوەی پێشووتر وە CPU بە رێژەی ٪١٩ بەهێزتر کراوە لە چاو نەوەی پێشوتر وە GPU بە رێژەی ٪٢٤ بەهێزتر کراوە لە چاوەنەوەی پێشوتر وە مۆدی Ray Tracing بە رێژەی ٪١٧ بەرزتر کراوە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کاتی یاری کردن

پاشان باسی پاتری مۆبایل کرا پاتریەکەی بە 5,000mAh وەک نەوەی پێشوو خۆی (دەبوو پاتری گەورەتر کرد با) بەلام خێرای بارگاوی کردنەوەی لە کردووە بە ٦٠ وات بە ٣٠ خۆلەک مۆبایلەکە دەبێتە ٪٧٥

پاشان باسی شاشەی کراو وە جۆری شاشەکەی Dynamic LTPO Amoled 2X توانای نوێبونەوە ١٢٠ هێرتزە HDR10 پلاسی توانای ئاستی رووناکی ٢٦٠٠ نیتسە بەلام تایبەتمەندیە هەرە گرینگەکە پێکسلەکانی شاشەکە گۆریوە کردووە بە Narrow Pixel لە رێگەی سۆفتوێرە دەتوانی کۆنترۆلی بکەی شاشەکە بکەی پریڤایسی (تاریک) ئەمەش بە هۆی پێکسلەکانەوە جۆری نارۆو پێکسل کە وا دەکات رووناکی پێکسلەکان بلاوە نەکات تەنیا روو لە تۆ بێت بەمەش کەس لای تۆ ناتوانی شاشەکە ببینێت تاریک بێت
ئەم کردەرە دەتوانی کۆستۆمایز بکەی واتا خۆکارانە لە هەندێک بەرنامە کار بکات لە هەندێک کار نەکات وە دەتوانی لە کۆنترۆل سەنتەر بەشی پرایڤسی چالاک بکەی دایم کارا بێت !

پاشان باسی کامێراکانی کرا

کامێرای سەرەکی ٢٠٠ مێگا پێکسلە بە رێژەی ٪٤٩ رەنگەکان جوانتر نیشان دەدات بەراورد بە نەوەی پێشوو خۆی وە دوو کامێرای تایبەت بە زووم کردن دانەیەک بە ١٠ مێگا پێکسل 3X ئۆپتیکال زووم دانەی دووەم ٥٠ مێگا پێکسلە 5X ئپتیکال زووم هەیە وە کامێرا گۆشە فراوانی ٥٠ مێگا پێکسلە وە چەندین تایبەتمەندی ناوازی بۆ زیاد کردووە لە کامێراکانی لە کاتی وێنە گرتن و ڤیدۆ تۆمار کردن سودیان زۆر دەبێت

پاشان باسی جۆری بیستۆکی نوێ کرد بە ناوی Galaxy Buds 4 Pro بە دیزاینی نوێ تایبەتمەندی باس بەهێز کپ کردنی دەنگی دەرەکی لە کاتی پەیوەندیەکان یان گوێ گرتن لە گۆرانی لەگەل چەندین تایبەت مەندی تر

ئەوەی جێگای شۆک بوو نرخەکەی بوو بەراستی ئێستا لە کاتی داوا کردنی پێشوەختە نرخەکان بەم شێوەیە

بیرگەو رام
12/512
‎2,300,000 هەزار دینارە

16/1T
2,710,000

ئەم نرخانە لە سایتی سامسونگ هێناومانە !

ئایە ئامادەی S26 Ultra بکریت بەم نرخە ؟

iPhone 4 Kurd
زستانی ٢٠٢٦

ئەپڵ لە ٤ی مانگی داهاتوو کۆنگرەیەک سازدەکات بۆ نمایشی بەرهەمی نوێ
16/02/2026

ئەپڵ لە ٤ی مانگی داهاتوو کۆنگرەیەک سازدەکات بۆ نمایشی بەرهەمی نوێ

چەند سایتێکی ناوازە رۆژانە کارمان پێیان دەبێت !بۆ هاورێکانتان بنێرێن با ئەوانیش سودمەندبن
11/02/2026

چەند سایتێکی ناوازە رۆژانە کارمان پێیان دەبێت !

بۆ هاورێکانتان بنێرێن با ئەوانیش سودمەندبن

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when iphone 4 kurd posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to iphone 4 kurd:

Share