Hawber Qadir - پێی ئەگەیت

Hawber Qadir - پێی ئەگەیت مادام هەر ئەبێ بمرم، جا بۆ نەژیم ؟

06/06/2026

٨ ڕێسا بۆ ئەوەی خەیاڵت ئاسوودە بێت:
١/ خەفەت لە ڕابردوو مەخۆ
٢/ ڕقت لە كەس نەبێت و داخ لە دڵ مەبە
٣/ بەختەوەریت بە كەسەوە مەبەستەوە
٤/ هەوڵ مەیە خەڵكت پێت سەرسام بێت
٥/ زیاد لەحەد بیر لە داهاتوو مەكەرەوە
٦/ هەوڵی گۆڕینی شتێك مەدە كە ناتوانی بیگۆڕیت
٧/ خۆت چۆنیت ئاوا هەڵسوكەوت بكە و شەرم لە خۆت مەكە
٨/ زۆر ناسك و شل مەبە

💙

هەموو پەیوەندیەك پێویستی بەوە هەیە یەكێك قوربانی دەربێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتای هێنان بە شەڕ و دەمە قاڵێییەكان، ...
03/06/2026

هەموو پەیوەندیەك پێویستی بەوە هەیە یەكێك قوربانی دەربێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتای هێنان بە شەڕ و دەمە قاڵێییەكان، بوونی كەسێكی دڵسۆز و كەسێكی ڕق لە دڵ مانای وانیە ئەم پەیوەندییە درێژە ئەكێشێ نا، هەندێ كات مرۆڤ تەحەمولی لەیەك چاو تروكانێك ئەپچڕێ، بە بینینی خیانەتێك، بە هەستكردن بە ئیهمالی، بە بێنرخی خۆی لای بەرامبەر، بە بوونی درۆ، ناكرێ زۆر جار بەردەوام بیت لەسەر پەیوەندیەك كە هەمیشە قەلەقی و هەستكردنت بە ترس هەیە، ئەسڵەن كاتێك بەرامبەر بە خۆشەویستی و قەدری مانەوەتی نەزانی بڕۆ، تۆ بڵێی شوێنێكی شیاوتر بۆتۆ نەبێ كە قەدرت بزاندرێ ؟

❤️💞❤️

جەژنتان پیرۆزبێت و هەمیشە لە خۆشی و جەژندا خۆتان ببینەوە 💙تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال
27/05/2026

جەژنتان پیرۆزبێت و هەمیشە لە خۆشی و جەژندا خۆتان ببینەوە 💙
تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال

24/05/2026

ئەگەر كەسێكی جدی بیت ئەڵێن كەسێكی بێزاركەرە، ئەگەر گاڵتە یان قسەی خۆش بكەیت ئەڵێن پێنەگەیشتووە، ئەگەر گرنگی بەخۆت بدەی ئەڵێن لوت بەرزە، گرنگی بەخۆشت نەدەی ئەڵێن تەمەڵە، خەونی گەورە ببینی ئەڵێن خەیاڵ پڵاوە، خەونی بچووكیش ببینی ئەڵێن بێ تەماحە، كەواتە خەڵك بەردەوامە لە قسەكردن لە هەموو شتێكی تۆ كەواتە تۆ ئەوە بكە كە پێویستە و گوێ بە كەس مەیە

💙

20/05/2026

نەكەی بیری كەسێك بكەیت كە تۆی لەبیر نیە، گرنگی بە كەسێك بدەی كە گرنگیت پێ نایەت، دەستبەرداری كەسێك بیت كە خۆشتدەوێت، بگریت بۆ كەسێك كە خۆی ڕۆیشتنی هەڵبژاردووە، قسە بۆ كەسێك بكەیت كە گوێت بۆ ناگرێ، نەكەی دەستبەرداری شتێك بیت كە خۆشت دەوێت، هەرگیز نەكەیت بە قسەیەكی ناشرین هەموو جوانیەكان لەبیر بكەیت

💙

16/05/2026

لەسەر سفرە بەدەنگی نزم قسەبكە و نان بخۆ، پێش خاوەن ماڵ هەڵمەسە لەسەر سفرە، كە بانگ كرایت هاوار مەكە و لەسەر خۆبە،وەڵامی پرسیاری كەسانی تر مەیەرەوە كە لەتۆ نەكراوە، خۆت لە كار و باری كەس هەڵمەقورتێنە، بە عەیبەی كەس پێ مەكەنە، خێزانت پشت گوێ مەخە، بۆ بانگ كردن دەست ڕامەكێشە و لە شان و شەوكەتی كەس كەم مەكەرەوە

💙

09/05/2026

ئەگەر کەسێک دەستپێشخەری نەکردووە تا نامەیەکت بۆ بنێرێت یان کاتی بۆ تەرخان نەکردوویت ئەوا قبووڵی بکە ، سەرنجەکانت ئاراستەی ئەو کەسانە بکە کە نرخت دەزانن و لە پێش هەموویان دایان ناویت، ئەمە وا ئەكات باش و خراپەكانت بۆ جیابكاتەوە ، دڵخۆشی خۆت لە پێش هەموو شتێك دابنێ و کات بۆ ئەو کەسانە تەرخان بکە کە بەڕاستی نرخت دەزانن و گرنگیت پێ دەدەن…

💙

27/04/2026

لە ماڵی كەس زۆر نان مەخۆ تەنها ئەوەنە بخۆ كە ئەوانیش لە ماڵی تۆ ئەیخۆن خۆت ماندوو مەكە بۆ كەسانێك كە هیچ گرنگیەكت پێ نایەن، سەردانی ئەو كەسانە كەم بكەرەوە كە سەردانت ناكەن، هەندێك جار دوور بە تا نرخت بزانن، لە شوێنێك بانگیان كردی زۆر مەمێنەرەوە، هەر كەسێك چۆن هەڵسوكەوتی لەگەل كردی وەك خۆی لەگەلی بدوێ بەڵام مەچۆرە ئاستی ئەو، كات و پارە بۆخۆت تەرخان بكە چوونكە نە دێنەوە نە ئەیان كڕیت

💙

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hawber Qadir - پێی ئەگەیت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share