03/05/2026
سۆفتوێری باش تەنها پەیوەندی بە کۆدەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەو ستراتیژییەوە هەیە کە لە پشتییەوەیەتی. لێرەدا ئەو ٥ یاسا زێڕینە دەخەینە ڕوو کە سولی سۆفت پەیڕەوی دەکات لە کاتی گەشەپێدانی سۆفتوێردا بۆ بزنسەکان:
١. بەرەوپێشبردنی بزنسەکە لە پێشینەیە: پێویستە کێشەیەکی ڕاستەقینە چارەسەر بکات، کارتی بەفیڕۆچوو کەم بکاتەوە، یان ببێتە هۆی زیادبوونی داهات.
٢. پێویستە ئاسان و سادە بێت بۆ بەکارهێنان: تایبەتمەندییە ئاڵۆزەکان بێسوودن ئەگەر تیمەکەت نەزانن چۆن بەکاریان بهێنن.
٣. بۆ داهاتوو دروستی دەکەین: سیستەمەکە وا دادەڕێژین کە لە داهاتوودا بتوانیت بەپێی پێویستی بزنسەکە ژمارەی بەکارهێنەران زیادبکەیت و لە کاتی فراواندبوونی زیاتری بزنسەکە کێشەی بۆ دروست نەبێت
٤. خێرایی: سیستەمێکی خاو بەکارهێنەران بێزار دەکات و دەبێتە هۆی لەدەستدانی کاتێکی زۆر. پێویستە سۆفتوێری تایبەت بە بزنسەکەت خێرا و چالاک بێت و خاو نەبێتەوە.
٥. دیزاین گرنگە: ڕووکارێکی سادە، خاوێن و ڕێکخراو یارمەتی بەکارهێنەر دەدات خێراتر کار بکات و هەڵەی کەمتر بکات.