ناوەندی کارۆ

ناوەندی کارۆ Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ناوەندی کارۆ, Printing Service, سلێمانی ـ شەقامی مەولەوی, As Sulaymaniyah.

دوو ئایکۆنی گەورەی ئەدەبی کوردیهێمن و حوسێن عارف. یادیان بەخێر و نەمر.لە واڵی مامۆستا  (عبدولڕەحمان فەرهادی) ییەوە.    —...
15/08/2026

دوو ئایکۆنی گەورەی ئەدەبی کوردی
هێمن و حوسێن عارف.
یادیان بەخێر و نەمر.

لە واڵی مامۆستا (عبدولڕەحمان فەرهادی) ییەوە.




———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

سڵاو مامۆستا حسێن عارفی خۆشەویستلێرەدا بە ناوی لیژنەی پێنجەمین خەڵاتی کارۆ 2023 وە سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی خۆمانت پێدەگەێ...
13/08/2026

سڵاو مامۆستا حسێن عارفی خۆشەویست

لێرەدا بە ناوی لیژنەی پێنجەمین خەڵاتی کارۆ 2023 وە سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی خۆمانت پێدەگەێنین.

لە ساڵانی ڕابوردوودا ئەدەبیاتی ئێوە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کۆی ئەدەبیاتی گێڕانەوە و هونەری چیرۆکی کوردی هەبووە. هەوڵەکانی بەڕێزتان هونەری پەخشان و گێڕانەوەی کوردی لە سەردەمێکەوە گواستەوە بۆ سەردەمێکی دیکە.

کاریگەریی ئەدەبیاتی ئێوە لە پاڵ کارەکانی دیکەتاندا سەبارەت بە مێژووی ئەدەبیاتی مۆدێرنی کوردی، دەتانخاتە جێگایەکی ناوازەی ناو ئەم مێژووەوە. بە بڕوای ئێمە ئێوە وەک بەشی هەرە زۆری داهێنەرانی دیکەی کورد مافی خۆتان لە ڕێز و بایەخ وەرنەگرتووە.

ئێمە کە ئەم ساڵ لەلایەن برایانی چاپخانەی کارۆوە سەرپشک کراوین، بڕیار لەسەر براوەی پێنجەمین خەڵاتی کارۆ بدەین و کەسێک بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە دیاریبکەین، ئێوەمان بە شایستە زانی. دیارە خەڵاتە بچوکەکەی ئێمە بەرتەقای ماندووبوونی ئێوە نییە، بەڵام وەک نیشانەیەک بۆ خۆشەویستی ئێمە و پێزانینمان بۆ مێژووی دوورودرێژی ئەدەبیتان، قەبووڵی بکەن. بەوە هەم ئێمەی لیژنەی خەڵاتەکە و هەم برایانی چاپخانەی کارۆ کە لە پشت ئەم خەڵاتەوەن، گەورەدەکەیت.
برایانی چاپخانە تەواوی وردەکارییەکانی خەڵاتەکە بۆ ئێوەی ئازیز ڕووندەکەنەوە.

هیوای تەمەنی درێژ و تەندروستی باشت بۆ دەخوازین


لیژنەی خەڵاتی کارۆ


دەقی وتاری لیژنەی پێنجەمین -٢٠٢٣
خولی چیرۆکنووس (سەلام مەنمی)

لە ئەرشیفی خەڵاتی کارۆ ەوە.




———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

«داری بەرداری چیرۆک»دلاوەر قەرەداخیبۆ «م. حسێن عارف»🔹ئەم شیعرە ڕۆژی ٢٧ ی ئایاری ٢٠٢٣، لە ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی کارۆ بە...
13/08/2026

«داری بەرداری چیرۆک»

دلاوەر قەرەداخی

بۆ «م. حسێن عارف»

🔹ئەم شیعرە ڕۆژی ٢٧ ی ئایاری ٢٠٢٣، لە ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی کارۆ بە م. حسێن عارف و؛ بە ئامادەبوونی خۆی، لە هۆڵی سینەما سالم خوێنراوەتەوە.
_________

خەیاڵێک شارنشین
‎زۆر بیری کرد
کەوتە ڕێ بەرەو لای
‎ ،تا بەڵکو مامۆستای
‎بیکاتە کراسی چیرۆک و ئاودامان
بیدوورێ
بە باڵای.


خەیاڵی ڕەفیقمان
‎پەرۆش بوو
بکرێتە چیرۆکێک
گەنج و نوێ
قووڵ و ڕوون
‎چیرۆکێک
هاژەی بێ لە جیلوەی ئازادی
لە ژیان
چیرۆکێک
کتومت وەکو شیعری گۆران
بدرەوشێ لە بنی
جۆگەلەی دێڕیدا
مرواری پەیڤی جوان.

خەیاڵ ڕۆی
‎نا .... نەڕۆی
‎خۆی هەڵدایە سەر
ئەسپێکی باڵدار ‎
نا، نەخێر
نا، بەڵکو
ئەوەندە پەلەی بوو
‎لە حەژمەت دیداری
‎ئەو داری بەرداری چیرۆکە
‎بووە «با» و
بە گڤەی هەڵوەدای بینینی،
بەرەو لای مامۆستا
لە شەقەی باڵی دا و
هەڵفڕی.



خەیاڵ ڕۆی
خەیاڵی ئەدەب و ئازادی
‎سەرەڕۆ
نیگەران
تووڕە لە کۆت و لە بەند و کۆیلەیی
لە دابی باو
نا، نەڕۆی
نا، بەڵکو
هەڵفڕی
بێ یار و یاوەر و پەناوپشت
تامەزرۆ و بێهەدادان
‎دڵ لە مشت
‎سینگ
‎پڕ لە
پەیڤی قەدەغە و نەگوتراو
‎لە خورپە و لە چپە و
‎لە ڕازی نەدرکاو
چاو پڕ لە سێڵاوێک
لە ڕەنگی نەپژاو.


خەیاڵ ڕۆی
‎نا نەڕۆی
نا.... بەڵکو
‎لە شەقەی باڵی دا و
‎هەڵفڕی
‎هەر خۆی نا
‎کاتێ ئاوڕی دایەوە
‎ئای ... چی بینی
‎شار هەموو
‎بە کچ و کوڕییەوە
‎بە پیر و گەنجییەوە
‎بە مەل و ئاژەڵ و گوڵییەوە
‎بە هەور و هەتاو و تەمییەوە
‎بە شەوقی فڕین و
بە شکۆی چیرۆکی نوێیەوە
هەر هەموو
بۆ خواحافیزیی
هەتاکو قەراخ شار
هاتبوون لەگەڵی.


خەیاڵی جاحێڵ و
‎عاشق و
‎دڵ پڕ لە
ئارەزووی بینینی پیرەداری بەردار
‎خەیاڵی ڕێبواری
ڕێی هاتونەهاتی حەکایەت
‎لە نیوەی ڕێگەدا
گومانی نەگەیین
‎هەڵدێران
‎نغرۆبوون
زەندەقچوو لە ئەژنۆشکان و
خۆبەدەستەوەدان و
‎نووچدان و
کۆیلەبوون
بڕستی لێ بڕی
کتوپڕ
دێوەزمەی دوودڵیی
‎وەک بڵێی بە هەموو هێزی خۆی
چەنگاڵی ڕقی خۆی
داچەقاند لە گەرووی.

خەیاڵی ڕەفیقمان
بێ حەجمین
نزیک... دوور
وەکو قیبلەنوما
دەینۆڕی
خۆرهەڵات... خۆرئاوا
خواروو و ژوور
هەتا چاو هەتەر کا
هەر بەفر و
هەروەکو چووڕی شیر
سپی بوو
‎هەموو جێ
نە جووڵە...نە وژە
‎نە دەنگێ... نە ڕەنگێ... نە جێپێ
کوژاوە و سڕدراوە و
نەبینراو
هەموو ڕێ
‎خەیاڵی پڵاوی چیرۆکی نەنووسراو
‎بێهیوا و دۆشداماو
وای زانی
ئیتر تەواو
بەڵام نا... کتوپڕ
‎لەناکاو
‎وەک بڵێی سەرێ بۆ ترۆپکی نەدیو هەڵبڕێ
وەک بڵێی
گوڕێکی بە لرفەی وەک ئاگر تێ بڕژێ
وەک بڵێی
دەنگێکی گوێنەواز
میهرەبان
چیرۆکبێژ
لە گەرووی شەوەوە
لە گوێیدا پێی بڵێ
نا .. نا... نا
نەوەستێ
‎پێی دەڵێ
بگەڕێ.. بگەڕێ... بگەڕێ،
‎بەرەو لای مامۆستای
بەرەو لای ئەو داری بەرداری چیرۆکە
‎لە دیوی چیاوە
‎لاڕێگە بگرێ
پێی دەڵێ
‎بگەڕێ... بگەڕێ... بگەڕێ
‎سەرڕەفەی چیرۆکی،
‎نێو لۆچی زوبانی
قووڵایی ناو دێڕی ‎بگەڕێ
پێی دەڵێ
بگەڕێ... بگەڕێ... بگەڕێ
بەیازی بگەڕێ
پریاسکەی خەیاڵی،
سەرتاقی چیرۆکی،
باوڵی ڕۆمانی بگەڕێ
بە چپە پێی دەڵێ: بگەڕێ.. بگەڕێ
فەقیانەی زمانی کوردییەکەی بگەڕێ
چەکمەجەی پەیڤینی،
گەنجینەی هزرینی،
ئومێدی خەمگینی بگەڕێ.


خەیاڵی تەتەری چیرۆکمان
ئەرخەیان دەزانێ
ئەگەر هەر مامۆستای بیبینێ
ئەوا هەر لەدوورەوە
‎ دەگاتە پێشوازی و
توند توند لە ئامێزی ئەگرێ
‎پێی ئەڵێ خۆش هاتی
ئەی هاوڕێی دێرینم
خۆش هاتی!
ئەی دڵی پڕ ترپەی پەپوولەی چیڕۆکم
خۆش هاتی!
‎ئەمزانی ڕۆژێ دێی
‎ ئەمزانی بە لاڕێی چەپەک و
نەدیو و
کوژاوە
بۆ لام دێی
پێی ئەڵێ
خۆش هاتی ئەی جمکی ئازاد و
ئازا و نوێم
ئەی هاوڕێی تەتەرم
هەر ئەمشەو
بەدەم خواردنەوەی چایەکی شیرین و
بە تەڵی تریفە
جوانترین کراسی چیرۆکم
ئاودامان
بە باڵای دیدارت ئەدوورم.




———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

13/08/2026

لە ئەرشیفی خەڵاتی کارۆ ەوە

لێدوانی مامۆستا حسێن عارف و مامۆستا ڕەئووف بێگەرد،
سەبارەت بە بەربژێرکردنی مامۆستا بۆ پێنجەمین .




———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

🔶
‏‎‏‎‏‎‏https://www.facebook.com/karo.printing

‎🔴
‎‏‎‏‎‏‎https://t.me/karo_printing_service

بەداخەوە، ئەمشەو ٢٠٢٦/٨/١٢  نووسەر و ئەدیب و لێکۆڵەر و یاساناس و ڕووناکبیری نەتەوەکەمان، مامۆستا (حسێن عارف)  کۆچی دوایی...
12/08/2026

بەداخەوە، ئەمشەو ٢٠٢٦/٨/١٢ نووسەر و ئەدیب و لێکۆڵەر و یاساناس و ڕووناکبیری نەتەوەکەمان، مامۆستا (حسێن عارف) کۆچی دوایی کرد.

ماڵئاوا؛ مامۆستایی گێڕانەوە و ڕابەری چیرۆک و ڕۆمانی کوردی. چای شیرین، شار، گەلەگورگ، هێلانە، تێشووی سەفەرێکی سەخت، ئەندێشەی مرۆڤێک، کڵافەیەک ژانی توڕە… و لێکۆڵینەوەکانت، هەمیشە یاد و یادەوەریت لە دەروونماندا بە زیندووی دەهێڵێتەوە.

بەناوی ناوەندی چاپەمەنی و ڕۆشنبیریی کارۆ ەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و نووسەران و بنەماڵەی بەڕێزی مامۆستا دەکەین، گیانی مامۆستا بە بەهەشت شادبێت، سەبوری و ئارامی بۆ دڵ و دەروونی هاوڕێیانی و دۆستانی و خانەوادەکەی دەخوازین، کۆتا خەمی بنەماڵەکەیان بێت.

عەتا مەحموود
ناوەندی چاپەمەنی و ڕۆشنبیریی کارۆ

  #خاڵ🔹ژمارە (٥٣) ی گۆڤاری خاڵ، گۆڤارێکی تایبەتە بە بوارى هزر و کەلەپوور، ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزر و ڕۆشنبیری، ، ئەم ژمارەیە ...
12/08/2026



#خاڵ

🔹ژمارە (٥٣) ی گۆڤاری خاڵ، گۆڤارێکی تایبەتە بە بوارى هزر و کەلەپوور، ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزر و ڕۆشنبیری، ، ئەم ژمارەیە پاشکۆیەکی لەگەڵدا بە ناونیشانی «میژوو و ڕەچەڵەکی ساداتی بەرزنجه» گۆڤاری خاڵ بە سپۆنسەری سەنته‌ری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فکری دەریده‌کات، لە چاپخانەی کارۆ چاپ دەکرێت.

🔸خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەر: تۆفیق کەریم
بەڕێوەبەری نووسین: پ.ی.د.عادل صدیق
دیزاین: ڕەوشت محەمەد.
‏‎
🔹تەوەری خاڵ
میراتی ئیمپریالیزم لەناو کورددا
دیدێکی پاش داگیرکاریی

🔸دیاریی خاڵ
دیاری گۆڤاری خاڵ (٥)
میژوو و ڕەچەڵەکی ساداتی بەرزنجه
باباعەلی شێخ مەحموودی حەفید
وەڕگێرانی بۆ ئینگلیزیی و پەراوێزنووسین: سیسیل جۆن ئیدمۆندز
لێکۆڵینەوە و ساغکردنەوەی:
د. ڕەوەند سەباح
د. هێمن شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی





———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

  کۆمەڵێک نووسەر🔸بەدۆکیۆمێنتکردنی ئەنفال و کیمیاباران و تاوانە نێودەوڵەتییەکانی تر، کە ڕژێمی بەعس لە عێراقدا دەرهەق بەخە...
12/08/2026





کۆمەڵێک نووسەر

🔸بەدۆکیۆمێنتکردنی ئەنفال و کیمیاباران و تاوانە نێودەوڵەتییەکانی تر، کە ڕژێمی بەعس لە عێراقدا دەرهەق بەخەڵکی کوردستان ئەنجامی داوە، پڕۆسەیەکی دوورودرێخایەنە. ئەرکێکە لە ئەستۆ و ئۆباڵ و ئەستۆی هەموو کەسێکی خاوەن دۆزە. لەناو تاوانەکانی ئەنفالدا ناوو شوێنی جیاجیا بەڕگوێ دەکەون لەناویاندا (قەڵای نوگرە سەلمان و سەگە ڕەش و گوڕی بەکۆمەڵ و عەجاج).

🔹عەجاج لەناو ڕووداوەکانی ئەنفالدا وەک یەکێک لە جەلادەکانی ئەو تاوانانە دەناسرێت. بەتایبەتی لەو شوێنەی کە ئەنفالکراوانی لێ گواستراونەتەوە بۆ باشووری عێراق لە قەڵای نوگرە سەلمان نزیک قەزای سەلمان سەر بە پارێزگای سەماوە. عەجاج ئەفسەرێکی سوپای عێراق و بەڕێوەبەری ئەمنی و سەرپەرشتیاری قەڵای نوگرەسەلمان بووە.

🔸وەک هەر جەلادێکی بەعسی، چێژی لە ئازاردانی گیراوان بینیوە، ئەم جەلادە و تیمەکەی هەموو جۆرە ئەشکەنجەدانیان بەڕامبەر ئەنفالکراوان گرتۆتە بەر لە برسی کردن، تینووکردن، جۆرەکانی ئەشکەنجەدانی جەستەیی، دەروونی، دەستدرێژی سێکسی، کوشتن و، ڕەفتاری نائامۆڕفانەی تر، تا مردن.

🔹هەوڵی (دەستە جەمعی) نوسەرانی بواری جێنۆسایدی کوردستان ئەزمونێکی نوێی نوسینە. ئەم پڕۆژەیە ئەرکێکە لە چەندین ویستگەدا دەوڵەمەندکردنی ئەوێ و کاری هاوبەش و بیرکردنەوەی هاوبەش و تەکبیری وردی هاوبەشی گەرەکە.

ناوی نووسەران:















- ٢٠٢٦




———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

🔶 کارۆm/karo.printing

‎🔴
‎‏‎‏‎‏‎https://t.me/karo_printing_service

نوسەری باش کێیە ؟هۆمەر محەمەدئەگەر لێم بپرسن نوسەری باش کێیە؟ دەڵێم :نووسەری باش تەنها ئەو کەسە نییە کە قسەزانە یاخود شا...
12/08/2026

نوسەری باش کێیە ؟
هۆمەر محەمەد

ئەگەر لێم بپرسن نوسەری باش کێیە؟ دەڵێم :نووسەری باش تەنها ئەو کەسە نییە کە قسەزانە یاخود شارەزای زمان و ڕێزمان و جوانکارییەکانی زمانە، ئەمە تەنها دیوێکی شوناسێتی، دیوەکەی تری کۆمەڵێک خەسڵەتن کە دەبێت هەبن، ئەمە حوکمی من نین بەڵکو پێداویستین. کەم نین ئەو نوسەرانەی توانیویانەو دەتوانێت ڕایەڵێک لە نێوان خۆی و هەستی خوێنەردا دروست بکات. بەڵام نەیتوانیوە بەرهەمهێنەری مەعریفە بێت.

پێوەرەکانی نووسەری سەرکەوتوو (بەدیدی من).

جیاوازی نێوان کەسایەتی و داهێنان. مەرج نییە هەموو کەسێکی باش نووسەرێکی باش بێت، بەڵام بۆ ئەوەی نووسەرێک ببێتە خاوەن کاریگەرییەکی درێژخایەن، باشترە کەسایەتییەکی بەهێزی هەبێت. لەڕووی ئەخلاقییەوە دامەزراوبێت زمان شیرین و ئەمین بێت تۆمەتی ناڕەوا ناخاتە پاڵ کەس، بڕوای بەمافی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا هەبێت مافی ئەوانیدی بپارێزێت پەیرەوی (کۆپی ڕایت) ئامانەتی زانستی (دەسپاک)ی بکات. بەکورتی دزی لەم و لەونەکات.
تەنها قسەزانێکی باش بێت مەرجی نوسەری باش نییە بەڵکو قووڵی فیکری و تێرامان، وردبینی مەرجی نوسەری باشن. چونکە نووسین پڕۆسەیەکە پێویستی بە دابڕان و بیرکردنەوەی قووڵ هەیە، کە ئەمە لە ئاخاوتنی ئاساییدا نییە. نووسەری باش ئەو کەسەیە کە ئەخلاقی نووسین دەپارێزێت، واتە ڕاستییەکان بۆ بەرژەوەندی کەسی یان سیاسی ناشێوێنێت.

قووڵایی و ڕوونی

زۆر کەس وا دەزانن قووڵبوونەوە واتە ئاڵۆزکردنی دەق و بەکارهێنانی وشەی نامۆ. بەڵام نا، نوسەری باش ھەتا قووڵ ببێتەوە ڕوونتر دەدوێ جا بابەتەکەی فیکری، فەلسەفی، سیاسی بێت یان زانستی. نووسەری باش ئەو کەسەیە کە دەتوانێت ئاڵۆزترین چەمکە فەلسەفی و سیاسییەکان بە زمانێکی سادە و ڕەوان بخاتەڕوو، بەشێوەیەک کە هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگا لێی تێبگەن و لە هەمان کاتدا قووڵی مانا لەدەست نەدات.
درککردن بەوەی هەمووان نایبینن.

نووسەری باش هەستیارە، بە ئاگایە وەک ڕادار وایە. پێشبینیکارە، بەڵام بریاری پێشوەختە نادات. چونکە (پێشبینی و بڕیاری پێشوەختە) دووشتی لێکجیاوازن. مەرج نییە ئەوەی پێش هەمووان هەست بەگۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بکات نوسەربێت. چونکە کەسانی تریش پێشبینیان هەیە. هەرچەندە گرنگە نوسەر پێشبینی هەبێت بۆ ئەوانەی کە ڕوو دەدەن یان ئەگەری ڕوودانیان زیاترە.
کاتێک هەمووان بە دیاردەیەکی کاتییەوە سەرقاڵن، نووسەری باش دەچێتە سەر ڕەگ و ڕیشەی کێشەکە. ئەمەش دیدگای دووربینانەیە، هەر ئەو خاڵەش دەبێتە جیاکەرەوەی نووسەری باش لە نووسەری ڕووداوی کاتی.

بوێری و بەرپرسیارێتی

نووسەری ووردبین بە عەینەکە ڕەشەکەیدا ناناسرێتەوە، بەڵکو بەوەدا دەناسرێتەوە لە تاریکیدا توانای دۆزێنەوەی پەنهانی هەبێت. ئەو نهێنیانە ئاشکرا بکات کە هەمووان توانای ئاشکراکردنیان نییە.
نوسەری باش بۆ بەرژەوەندی گشتی دەنوسێ نەک بۆ ڕەزامەندی گشتی. نووسەری باش بوێری ئەوەی هەیە، بە پێچەوانەی ئاراستەی شەپۆلەکانەوە سەوڵ لێبدات و بەپێچەوانەی ڕای گشتییەوە دەنوسێت. مەرج نییە ناباو بێت بەڵکو دوای هەڵایەک ناکەون کە زۆرجار دەسەڵاتداران دەینێنەوە بۆ سەرقاڵکردنی عەوام . نوسەری باش بەرپرسیارێتی بەرانبەر بە مێژوو و نەوەکانی داهاتوو دەگرێتە ئەستۆ، ئەمە یەکێکە لە گرنگترین خەسڵەتەکانی نووسەری وردبین و بە ویژدان. ئەو نانووسێت بۆ ئەوەی تەنها لایەک یان زۆرینە ڕازی بکات، بەڵکو دەنووسێت چونکە ڕاستییەک هەیە و دەبێت بوترێت و زۆرینە پێچەوانەکەی دەبینن.

توانای گۆڕان و نوێ بوونەوە.

نووسەری سەرکەوتوو لە بازنەیەک یان لە چوارچێوەیەکی چەقبەستوودا خولناخوات یان نامێنێتەوە. هاوکات نوسەرێکی باش هاوکات خوێنەرێکی باشیشە و بەردەوام لە گەڕاندایە بۆ زانیاری و مێتۆدی نوێ. نووسەری باش تەنها زانیاری ناگوازێتەوە، ئەوە ئەرکی هەوڵنێرەکانە بەڵکو ئەو هەمیشە پرۆسەی بەرهەمهێنانی مەعریفەدایە.

سۆز و ڕاستگۆیی

خوێنەر بە ئاسانی هەست بە ڕاستگۆیی نووسەر دەکات. ئەگەر نووسەر باوەڕی بەو وشە و ڕستانە نەبێت کە دەیاننوسێت، ناتوانێت کاریگەری بەسەر خوێنەریشەوە هەبێت. خراپترین نوسەر ئەوانەن خۆیان لەخوێنەرەکانیان بەرزتر دەبینن. بۆیە ئەوە دەنوسێت کە بڕوای پێیەتی نەک ئەوەی لەبەر ڕای گشتی و بۆ ڕازی کردنی لایەنێک یان جەماوەر دەنوسێت.
بە کورتی، نووسەری سەرکەوتوو تێکەڵەیەکە لە وردبینیی فیکری، ویژدانی زیندوو، زمانی پاراو و بوێریی و هاوکات دەستێکی باڵای لە دەربڕین و وێناکردن و گوزارشتکردندا هەیە. خۆی خۆش دەوێ و خەڵکی خۆش دەوێت، ئەمە خەسڵەتی کەسایەتی دامەزراوە رێز لە کات و شکۆی خۆی و خوێنەرەکانی دەگرێت؛ بۆئەوەی کات بەهەدەر نەدات. ئەو وەک چۆن ڕێز لە کاتی خۆی دەگرێت، ڕێز بۆ کات و شکۆی خوێنەریش دادەنێ. هەر ئەم خەسڵەتانەن کە دەبنە هەوێنی مانەوەی نووسەر لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا، تەنانەت ئەگەر لە سەردەمی خۆیدا ڕووبەڕووی توندترین تۆمەت و دژایەتیش ببێتەوە.

تکایە پێوەری تۆ بۆ نوسەری باش چییە ؟




———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

🔶
‏‎‏‎‏‎‏https://www.facebook.com/karo.printing

‎🔴
‎‏‎‏‎‏‎https://t.me/karo_printing_service

  🔹 پەیامی بەرگریکارێک، نووسین و وتارەکانی نووسەر و ڕۆژنامەنووس « عەلی محەمەد ئەمین»ە. لە دوو بەرگی قەبارە گەورە پێکهاتو...
07/08/2026





🔹 پەیامی بەرگریکارێک، نووسین و وتارەکانی نووسەر و ڕۆژنامەنووس « عەلی محەمەد ئەمین»ە. لە دوو بەرگی قەبارە گەورە پێکهاتووە، نووسەر وتارەکانی دابەشکردووە بەسەر (٨) بەشدا، لە دوو توێیی (٨٨٠) لاپەڕەدا، لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاودەبێتەوە.

🔸 سالانێکی زۆره بەپێی توانا لە ڕیزی بەرگریکاراندام، ڕێزی ئەوانەی مل بۆ ستەم و زۆرداریی جۆراوجۆر کەچ ناکەن، تەنانەت ئەگەر بە خواستی خۆشم لەناو چوارچێوەیەکی سنوورداردا ژیابم، پێم باش نەبووه هەرگیز چاو لە بچووکترین ڕاستی بنووقێنم و ئاوریان لێ نەدمەوە، بە وتەیەکی تر، لە هەر شوێنێک ستەم و نادادیی و پێشێلکردنی ماف هەبووبێت، شانبەشانی هاوڕێیانم، لە بەرگریکردنی بەکردەوەدا بووم، بۆ بەرچاوڕووشنی خۆم و کەسانی تریش، لەمێژه بە تەنگ ئەوەوه بووم، کە دەبێت بەرگریکردن و تێکۆشان بە ئاراستەی ئامانجی دیاریکراودا بڕوات، واته بەرەو گۆڕان لە بارودۆخی باودا بەرەو کوردستانێکی ئارام و ئازاد، کە دادپەروەریی تیادا باڵادەست بێت.

🔹بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە، جگه لە بەشداریی بەکردەوە لە کار و چالاکییه بەرگریکارەکاندا، چەندم پێکراوه، پەیام و وتاری بەرگریکارانەم نووسیوه. ئەم کتێبەش بەشێکی زۆری ئەو پەیام و وتارانه لەخۆ دەگرێت، کە لە سالانی دوای ڕاپەڕینەوە بڵاوم کردوونەتەوە، جێگای نیگەرانییە کە ناوەڕۆکی زۆرینەی وتارەکانم بۆ ئێستاش هەر گونجاون و ئەو ڕەخنه و نیگەرانییانەی کە لە ڕابردوودا ئیمەومانان لەسەر بارودۆخ هەمانبووه، گۆڕانێکی ئەتۆیان بەسەردا نەهاتووه، بگره هەندێکیان هەر دەڵێی بۆ ئێستا نووسراون.




———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

🔶
‏‎‏‎‏‎‏https://www.facebook.com/karo.printing

‎🔴
‎‏‎‏‎‏‎https://t.me/karo_printing_service

   🔹کتێبی شین، مانیفیستۆی کۆماری گوڵەخانە، دوو دیداری ڕۆژنامەوانی (خەڵەف غەفور) ە، لە گەڵ (محەمەدی حاجی مەحمود)، لە چاپخ...
05/08/2026





🔹کتێبی شین، مانیفیستۆی کۆماری گوڵەخانە، دوو دیداری ڕۆژنامەوانی (خەڵەف غەفور) ە، لە گەڵ (محەمەدی حاجی مەحمود)، لە چاپخانەی کارۆ چاپێکی شایستەکراوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاەدەبێتەوە.

🔹کتێبی شین؛ دەروازه و دەرفەتێکی باشە بۆ زیاتر ناسینی محەمەدی حاجی مەحمود، لە ڕێگەی ئەم کتێبەوه زانیاریی ورد و گشتگیرت لەبارەی کات و شوێنی لەدایکبوونی، چۆنێتیی پەیوەندیکردنی بە شۆڕش، قۆناغەکانی ژیانی سیاسی، سەرده می شاخ و شار، دەستدەەکەوێ. کتێبی شین؛ ئاوێنەیەکی ڕاستگۆیانەیە بۆ ئاشنابوون بە محەمەدی حاجی مەحمود، لە هەموو لایەن و گۆشەنیگاکانییەوە.

🔹ئەم کتێبە، کۆکراوەی دوو چاوپێکەوتنی فراوانی نێوان من و بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمودە، ڕۆژمێژووی نێوان هەردوو چاوپێکەوتنەکە زۆرە، بەڵام بابەتەکانی هەردووکیان گەرم و گرنگن، هەروەها پەیوەندی هارمۆنیش لەنێوانیاندا هەیە. چاوپێکەوتنی یەکەمیان، ساڵی ۲۰۱۰ ئەنجامدراوە، ئەوەی دووەمیشیان ساڵی ۲۰۲٦، درووست لەنێوان هەردوو چاوپێکەوتنەکەدا، ١٦ ساڵ ماوە و مەودا هەیە.




———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

🔶
‏‎‏‎‏‎‏https://www.facebook.com/karo.printing

‎🔴
‎‏‎‏‎‏‎https://t.me/karo_printing_service

Address

سلێمانی ـ شەقامی مەولەوی
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 06:00
Tuesday 09:00 - 06:00
Wednesday 09:00 - 06:00
Thursday 09:00 - 18:00
Friday 09:00 - 06:00
Sunday 09:00 - 06:00

Telephone

+9647701561158

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ناوەندی کارۆ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ناوەندی کارۆ:

Shortcuts

Share