19/05/2023
ماددەیەکی نوێی زیرەک بۆی هەیە ببێتە مێشکێکی کوانتەمی
زاناکان ماددەیەکی زیرەکیان دروست کردوە کە وەک مێشک ڕەفتار دەکات بەوەی کاتێک فێردەبێت شێوەی خۆی دەگۆڕێت. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو نەوەیەکی تازەی کۆمپیوتەرەکان کە بەشێوەیەکی بەرچاو توانای شیکاریی کردنیان بەرز دەبێتەوە لە کاتێکدا وزەیەکی کەمتر بەکاردەبەن.
زیرەکیی دەستکرد لاسای زیرەکیی مرۆڤ دەکاتەوە لە رێی ناسینەوەی شێوەکان و فێربوونی شتگەلی نوێوە. لە ئێستادا، لەسەر پرۆگرامی مەشین لیەرنین (فێربوونی ئامێر) کار دەکات. بەڵام هەتا کۆمپیوتەرەکان زیرەکتر بن ئەوا وزەی زیاتریان دەوێت بۆ شیاکاریی کردن. ئەمەش دەبێتە هۆی سەرکێشانی بۆ بەکاربردنی وزەیەکی گەورە، لە کاتێکدا لەوانەیە کۆمپیوتەرەکە ناجێگیر بکات.
بە پێی راپۆرتەکانی ناوەندی ماساچوستس بۆ تەکنەلۆژیا ، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا، بەکارهێنانی کۆمپیوتەر زیادی کردووە بەرێژەی ٣٠٠،٠٠٠ قات، لە ساڵی ٢٠١٢ وە، بڕی وزەی شیکاریی کردن بۆ ڕاهێنانی گەورەترین مۆدیڵەکانی زیرەکی دەستکرد دوو ئەوەندە بووەتەوە لە هەر ٣.٤ مانگێکدا. وە ئەم هەڵکشانی تێچووانەی دیپ لیەرنین لەهەمان کاتدا کاریگەریش دەکاتە سەر ژینگە. توێژەرەکان لە زانکۆی ماساچوستس، ئامەرست، ئەوەی دۆزیوەتەوە کە مۆدیلە هاوشێوە گەورەکانی زیرەکیی دەستکرد زیاتر لە ٦٢٦ هەزار پاوەند لە دوانە ئۆکسیدی کاربۆن فڕێدەدەنە ژینگەوە لە تەمەنیاندا، بە نزیکەی ٥ ئەوەندەی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی ئەمەریکی.
ئەمە ڕوونە کە دەبێت ستراتیجێکی نوێ بدۆزینەوە بۆ هەڵگرتن و شیکاری کردنی زانیاری بە رێگەیەکی چوستی وزە. پرۆفیسۆر ئەلیکساندەر خاجێتوریانس لە زانکۆی ڕادباود وای وت.
خاجێتوریانس و گروپەکەی لە فیزیازانان لە زانکۆی ڕادباود لە وڵاتی هۆڵەندا بۆ هاردوەیرێکی تایبەت دەگەڕێن کە بتوانێت بگاتە هەمان ئاستی زیرەکی بەبێ پێوستی پرۆگرامێکی بەکاربەری لە ڕادەبەدەری وزە.
لە پەڕاوێکدا کە لە نەیچە نانۆ تەکنەلۆجی بڵاو کراوەتەوە، گرووپەکە ئەوەیان پیشان داوە کە دەتوانن هاردوەیرێک دروست بکەن لە کۆمەڵێک ئەتۆمی پێکەوە بەستراوی کۆباڵت لەسەر فۆسفۆری ڕەش. ئەم تؤڕی ئەتۆمانە ماددەیەکی زیرەک دروست دەکەن کە دەتوانن شێوە بگرن و وەک سیناپسەکانی مێشکی مرۆڤ پێکەوە ببەسترێنەوە، کە رێگە دەدات فێر ببن بەبێ هیچ پرۆگرامێکی زیرەکی دەستکرد.
چۆن کار دەکات
نیورۆنەکان لە مێشکماندا ئاماژە دەنێرن بۆ دروستکردنی شیکاریی، گۆڕینی داتای وەرگیراو بۆ کردار. ماددەی گروپەکە دیزاین کراوە بۆ لاسای کردنەوەی ئەم بایەلۆجییە، کە رێگەی دەدات زانیاری هەڵبگرێت و شیکاری بکات.
ئەتۆمەکانی کۆباڵت دۆخێکی خولانەوەی تایبەت و جیاکەرەوەیان هەیە، گرووپەکە ئەوەیان پیشان داوە کە دەتوانن زانیاری بچێنن لەناو ئەم دۆخانەی خولانەوەی ئەتۆمەکاندا، پاشان لەرێگەی لێدانی ڤۆڵتییەوە دەتوانن هاوشێوەی دۆخی نیورۆنێک کاتێک دەگۆڕێت دووبارە بکەنەوە.
ئەم نیورۆنانە پێویستیان بەوە نییە کە زانیاری ئاڵۆزیان لەبیر بمێنێت وەک ئەوەی چۆن ئەو فیلانەی مەترسییان لەسەرە دەستنیشان بکەن لە بۆشایی ئاسمانەوە یان ئەو دەنگە شاراوانەی گەردوون لە چی دەچن. لەبری ئەوە یەک ئەرکیان هەیە، زانیاری باینەرییان لە بیر بێت لەسەر شێوەی سفر و یەک.
کاتێک کە نیورۆنەکان لە پڕ دەست دەکەن بە گۆڕان، ئەتۆمەکان لە نێوان سفر و یەک دا خۆیان دەگۆڕن. کاتێک کە توێژەرەکان بۆ کاتێکی درێژ ڤۆڵتییەیان خستە سەر، ماددەکە رەفتاری خۆی گونجان بە پێێ کات. فێربوو کە فیزیکییەن خۆی بگۆڕێت. کاتێک ماددەکە هێڵرایەوە لە هەمان چالاکیدا بە بەکار هێنانی هەمان ڤۆڵتییە بۆ کاتێکی زیاتر، زۆر سەرمان سوڕما کاتێک بینیمان کە سیناپسەکان لە راستیدا گۆڕان. ماددەکە رەفتاری خۆی گۆڕی لەسەر بنەمای ئەو چالاکییە دەرەکییەی وەری گرتبوو. لەرێگەی خۆیەوە فێربوو. خاجێتوریانس وای وت.
ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو گەیشتن بە "مێشکێکی کوانتەمی" کە وەک کارکردنی مێشک خۆی وێنا دەکات لە رێی جوڵەو بەرخودی تەنۆلکە ئەتۆمییەکانەوە.
هەنگاوەکانی تواتر
پێش ئەوەی کۆمپیوتەرێکی تەواو بنیاد بنێن بە ماددی زیرەک، خاجێتوریانس دەڵی پێش هەموو شتێک پێویستە لەوە تێبگەن کە چۆن کار دەکات بۆیە ئەوکات دەتوانن دەستکاری رەفتاری بکەن بۆ باشتر. هەنگاوی دواتریان ئەوەیە کە بتوانن ئەو ماددەیە بە قەبارەی گەورەتر، کۆمەڵە ئەتۆمی گەورەتر بنیاد بنێن، وە پیشانی بدەن کە سیستمەکە تەنها لە پارچەی بچوکدا کار ناکات بەڵکو بە تەواوی. لە داهاتوودا، ئەگەر توانیان کۆمپیوتەرێکی تەواو دروست بکەن لەم ماددە زیرەکە، ئامێری خۆ-فێر بچوکتر دەبنەوەو وزەی کەمتر بەکار دەبەن لەم کۆمپیوتەرانەی ئێستا و هەمان تواناشیان دەبێت.
سەرچاوە: فری ثینک
وێنەی بەکارهاتوو: فری پیک