18/07/2024
ئەم بابەتە بخوێنەوە بۆ تۆ زۆر گرنگە مادام بەکارهێنەری سۆشیال میدیای
هەر یەکێک لە ئێمە روژانە چەندین لینک و وێبسایت دەکەینەوە بە بێ ئاگا لەوەی کە چ کارێک لەگەل زانیاریەکان مان دەکرێت و ئێمە روژانە بە چەندین هەرەشەدا تێدەپەرین و چەندین جار هاک کراوین.
با بزانین هاک چیە؟
هاک: بەشیوەیەکی گشتی ئەوەیە کە بە بێ رەزامەندی کەسی دەستگەیشتن بە زانیاریەکان یاخود بتوانرێت بەشێک یان هەممو سیستەمەکە کونترول بکرێت. زور بەی جاران هاک ئەنجام دەدرێت بو ئەوەی بەدەست هێنانی زانیاریەکانی ناو سیستەم یان شێواندنی زانیاریەکانی ناو سیستەمە.
مێژوەکەی هاک زوور کونە : لە روی تەکنیکیەوە یەکەم هێرشی هاک کردن لە ساڵی ١٨٣٤ لە فرەنسا لەسەر سیستەمی تەلەگراف ئەنجامدرا.
بەلام وەک وشەی هاککەر بو یەکەم جار لە سالی ١٩٦٢ بەکار هینراو ناسێندرا. هاککەر واتە ئەو کەسەی کە هاکەکە ئەنجام دەدات.
جورەکانی هاککردن :
١. هاککردنی وێبسایت.
٢. هاککردنی نێتورک.
٣. هاککردنی ئیمێل.
٤. هاککردنی یاسایی.
٥. هاککردنی وشەی تێپەر (پاسورد).
٦. هاککردنی کومپیوتەر و ئوپێرێتینگ سیستەمەکانی تر.
هاککردن چۆن ڕوودەدات؟
بەزۆری هاکەرەکان بە دوو شێوە هێرش دەکەنە سەر سیستەمی بەکارهێنەر و ژێرخانی پەیوەندییەکان:
1- نەخشێکی جێگیر و ناسراو: هاکەرێک بەرنامەی زیانبەخش بەرهەم دەهێنن و بەرنامەی زیانبەخش دەخاتە ناو سیستەمی قوربانییەکە بە شێوازی جۆراوجۆر، وەک دەرزی لێدانی کۆد SQLinjaction، هاوپێچی ئیمەیڵی تووشبوو Phishing، یان ماڵپەڕی زیانبەخش XSS. بەم شێوەیە بەرنامەی زیانبەخش دەچێتە ناو سیستەمی قوربانییەکە و بەشە جیاوازەکانی سیستەمەکە تووش دەکات و زیان بە سیستەمەکان دەگەیەنێت. بو ئەوەی کاریگەری ئەم جورە هاککردنە نەمێنێت پێویستە ڤێرژنی نوێی بەردەست بخرێت.
2- نەخشێکی گۆڕاو و نەرمییەکی زیاتر بۆ هاکەرەکان دابین دەکات، بەجۆرێک هاکەرەکان ژێرخانێک ئامادە دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە جیاوازەکان بە بەکار هێنانی هەزاران یاخود سەدان هەزار کۆمپیوتەری تووشبوو و کاتێک بارودۆخەکە گونجاو بێت، ئەم ژێرخانە لامەرکەزییە بەکاردەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر ماڵپەڕەکان یان کۆمپانیا گەورەکان. پێی دەڵێن (DDoS) attack.
مەبەست لە هاککردن چییە؟
وەک باس کرا هاککردن بە ئامانجی جوراوجور دەکرێت. هۆکارەکانی هاککردنی خەڵک بەم شێوەیەن:
کات بەسەربردن
خۆ نمایشکردن
زانیاری گرنگ بدزن
جۆرەکانی هاکەر بە پشت بەستن بە ئامانجی هاکەرەکە
١- هاکەری کڵاوی سپی
٢- هاکەری کڵاوی ڕەش
٣- هاکەری کڵاوی خۆڵەمێشی
Hiwakurdy
خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە پاراستنی زانیاری.
کام بابەت لاتان جێگای سەرەن