10/09/2026
ئایفۆن ١٨ پرۆ و ئایفۆن ١٨ پرۆ ماکس بە فەرمی ناسێنران، و لەم نەوە نوێیەدا چەند گۆڕانکارییەکی گرنگ کراوە.
یەکێک لە گرنگترین گۆڕانکارییەکان چیپی نوێی A20 Pro ـە، کە خێراتر و بەهێزترە و بۆ یاری و کارە قورسەکان کارایی باشتر دەدات.
ئایفۆن ١٨ پرۆ ماکس شاشەی ٦.٩ ئینچی Super Retina XDR OLED ـی هەیە، لەگەڵ ProMotion تا ١٢٠ هێرتز، کە وێنە و جوڵەکان زۆر نەرم و ڕوون پیشان دەدات.
لە بەشی کامێراشدا سێ کامێرای پشتەوە هەیە:
کامێرای سەرەکی ٤٨ مێگاپیکسڵ،
کامێرای Ultra Wide ـیش ٤٨ مێگاپیکسڵ،
و کامێرای Telephoto ـیش ٤٨ مێگاپیکسڵە.
کامێرای پێشەوەش ١٨ مێگاپیکسڵە.
کامێرای سەرەکی Variable Aperture ـی هەیە، واتە دەتوانێت بە پێی ڕووناکی و جۆری وێنە کراوەیی کامێراکە بگۆڕێت، بۆیە لە شوێنی تاریکدا وێنەی باشتر و وردتر دەگرێت.
باتری ئایفۆن ١٨ پرۆ ماکس نزیکەی ٥٥٦٧ میلی ئەمپێرە و Apple باس لە ماوەی باتریی زۆر باشتر دەکات ، هەروەها شەحنکردن خێراتر بووە و دەتوانێت لە ماوەی نزیکەی ١٥ خولەکدا تا ٥٠٪ شەحن بێت.
سیستەمی ساردکردنەوەی V***r Chamber ـیش نوێ کراوەتەوە، بۆیە لە کاتی یاری، ڤیدیۆگرتن یان کارکردنی قورسدا گەرمی کەمتر دەبێت و کارایی مۆبایلەکە باشتر دەمێنێتەوە.
لە ڕووی زیرەکی دەستکردەوە، Siri AI و Apple Intelligence بەهێزتر کراون و مۆبایلەکە دەتوانێت لە کارە ڕۆژانەکاندا یارمەتیدەرتر بێت.
لە ڕووی دیزاینەوەش گۆڕانکاری هەیە، بەڵام نە بەو شێوەیەی بڵێین تەواو شێوەکە گۆڕاوە ، Dynamic Island بچووکتر کراوەتەوە و ڕەنگی نوێی Burgundy ـیش زیاد کراوە.
بە گشتی، لە ئایفۆن ١٨ پرۆ ماکسدا زیاتر کار لەسەر خێرایی، شاشە، کامێرا، باتری، ساردکردنەوە، زیرەکی دەستکرد کراوە.
ئێوە پێتان وایە ئەم گۆڕانکارییانە شایەنی ئەوەن کە لە ئایفۆن ١٧ پرۆ ماکس بگۆڕدرێت بۆ ئایفۆن ١٨ پرۆ ماکس؟