17/02/2026
بەخێرهاتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ✨🌙
الحمدلله جارێکی تر خودای گەورە بە خێر و سەلامەتی ئێمەی گەیاند بە مانگی ڕەحمەت، مانگی خۆشەویستی و لێخۆشبون، مانگی قورئان و پاکبوونەوەی دڵەکان.
با ڕەمەزان ببێت بە دەستپێکی گۆڕان…
دەستپێکی نزیکبوونەوەی ڕاستەقینە لە خودا،
مانگی ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ خودا بۆ دەستگرتنی هەژاران بە دڵێکی پڕ لە ڕەحمەت،
و بۆ پێکەوەبوون لەسەر بنەمای خۆشەویستی و برایەتی.
لە خوا دەپاڕێین ئەم مانگە بکاتە مانگی قبوڵبوونی عیبادەتمان،ئارامی و ئاسودەیی،گۆڕانکارییەکی باش لە ژیانماندا،نزیکبوونەوە لە قورئان.