03/06/2026
درووستکردنی بێڵ ماوسەکەی دوکان
کاتێک ئێواران بەلای بەنداو و بێڵ ماوسەکەدا تێپەڕدەبم ، دەررونم ئارام دەبێتەوە بابەتێک دێتە خەیاڵم تا باسی بکەم .
(جیوفری مۆرس بێنی) ئەو ئەندازیارە بەریتانیە بوو کە لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابوردودا دیزاینی بەنداو و بێڵ ماوسەکەی کردووە و دواتر ناردویەتی بۆ (ئیمپیریاڵ کۆلیجی لەندەن) تا پیاچوونەوەی بۆ بکەن و ڕازی بن لەسەری و دواتر کۆمپانیا فەڕەنسیەکان دروستیان کردووە و ئەویش لە ساڵی ١٩٨٨ دا کە یەکەم جار سەرڕێژی کردووە سەردانی دوکانی کردووە و زۆر دڵخۆش بووە بە بینینی دامەزراوەکە .
کاتێک (بێنی) دیزاینی بێڵ ماوسەکەی کرد نەیزانی ڕۆژێک دێت ئەو کارە ئەندازیاریە جوانەی دەبێتە جێگای سەرنجی هەموو هاوڵاتیان و شەو و ڕۆژ خەون بە سەر ڕێژبوونیەوە دەبینن. ڕووحی ئەو و هەموو ئەوانەش شاد بێت کە بەشداریان کردووە لە بنیادنانی ئەو دامەزراوە مەزنەدا.