Cyber-KRD

Cyber-KRD ئێمە نوێترین ترێند و رێنمایی و هەواڵەکانی جیهانی ئاسایشی ئەلیکترۆنیتان پێشکەش دەکەین

کۆمپانیای ڤۆدافۆنی بەریتانی بۆ پەیوەندییەکان مۆڵەتی کارپێکردنی تۆڕی نەوەی پێنجەمی لەسەرتاسەری عێراقدا بەدەستهێنا، بەشێوە...
26/11/2024

کۆمپانیای ڤۆدافۆنی بەریتانی بۆ پەیوەندییەکان مۆڵەتی کارپێکردنی تۆڕی نەوەی پێنجەمی لەسەرتاسەری عێراقدا بەدەستهێنا، بەشێوەیە کۆمپانیایەکی دیکە لە پاڵ ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم و زەین زیادبوو.
#ڤۆدافۆن

(ئێف بی ئای) سەرەتا نەیتوانیوە وشەی نهێنی سەر ئامێری مۆبایلی تەقەکەرەکەی دۆناڵد ترەمپ بشکێنێتبەپێی هەواڵێکی ئاژانسی بلوم...
19/07/2024

(ئێف بی ئای) سەرەتا نەیتوانیوە وشەی نهێنی سەر ئامێری مۆبایلی تەقەکەرەکەی دۆناڵد ترەمپ بشکێنێت

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ ئاژانسی لێکۆڵینەوە فیدرالیەکان FBI لە رۆژی یەکەمی لێکۆڵینەوەکانیاندا نەیانتوانیوە وشەی نهێنی سەر ئامێری مۆبایلی جۆری سامسونگی تەقەکەرەکە بشکێنن.
لە رۆژی دووەمدا لە رێگەی نەرمەکاڵایەکی نوێی کۆمپانیای سەلەبرایتەوە کە هێشتا نەخراوەتە بازاڕەوە لەماوەی ٣٠ خولەکدا وشە نهێنی سەر مۆبایلەکە شکێنراوە.

سەرچاوە:
https://www.bloomberg.com/news/articles/2024-07-18/fbi-used-new-cellebrite-software-to-access-trump-shooter-s-phone?cmpid==socialflow-twitter-tech

کراود سترایک لەسەرانسەری جیهاندا کێشەی هەیە، سکرینی BSOD هاتووەتە سەر ئەو ئامێری بەکارهێنەرانەی کە ئەیجنتی کراودسترایکیا...
19/07/2024

کراود سترایک لەسەرانسەری جیهاندا کێشەی هەیە، سکرینی BSOD هاتووەتە سەر ئەو ئامێری بەکارهێنەرانەی کە ئەیجنتی کراودسترایکیان داناوە، لە وەڵامدا کۆمپانیاکە تا ئێستا تەنها وتوویەتی ئاگادارین، نازانرێت هێرشی ئەلیکترۆنییە یاخود نا.

تاوانکارە ئەلیکترۆنییەکان لە عیراق پاکێجی زیانبەخشی پایثۆنیان دروستکردووە و لە رێگەی بۆتی تەلەگرامەوە بڵاویان کردووەتەوە...
17/07/2024

تاوانکارە ئەلیکترۆنییەکان لە عیراق پاکێجی زیانبەخشی پایثۆنیان دروستکردووە و لە رێگەی بۆتی تەلەگرامەوە بڵاویان کردووەتەوە

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی چێکمارکس کە تایبەتە بە خزمەتگوزارییەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی، رایگەیاندووە کە دەستیان گەیشتووە بە چەند پاکێجێکی زیانبەخشی پایثۆن کە لە لایەن هاککەرە تاوانکارە عیراقییەکانەوە دروستکراوە و لە بۆتەکانی تەلەگرامدا بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەو بۆتانە بۆ فرۆشتنی زیادکردنی ڤیو لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی ئینستاگرام و فەیسبووک و فرۆشتنی ئەکاونتی هاککراوی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەکارهاتووە.

بەپێی چێکمارکس پێدەچێت ئەم بۆتی تەلەگرامە بەشێکی بچووک بێت لەو تۆری تاوانکارە ئەلیکترۆنییانەی کە لە عیراقدا بڵاوبوونەتەوە.

سەرچاوە:
https://checkmarx.com/blog/malicious-python-packages-reveal-extensive-cybercriminal-operation-based-in-iraq/

حکومەتی ئەمریکا فرۆشتنی سەرجەم بەرهەمەکانی کاسپەرسکای لە وڵاتەکەیدا قەدەغەکرد و بڕیارەکە لە 20ی تەمووزی ئەمساڵەوە کاری پ...
21/06/2024

حکومەتی ئەمریکا فرۆشتنی سەرجەم بەرهەمەکانی کاسپەرسکای لە وڵاتەکەیدا قەدەغەکرد و بڕیارەکە لە 20ی تەمووزی ئەمساڵەوە کاری پێدەکرێت.

بڕیارەکە بەهۆی نیگەرانییەکانی ئەمریکایە لە کاریگەری و کۆنترۆڵی حکومەتی روسیا بەسەر کۆمپانیای کاسپەرسکای و دەستگەیشتن بە زانیارییەکانی بەکارهێنەرەکانی.

The new rule will be coupled with another move to add the company to a trade restriction list, according to two other sources, dealing a blow to the firm's reputation that could hammer its overseas sales.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی کەلێنێکی هەستیار لە تەلەگرامدا، لە ئێستادا هەژمارێک لە یەکێک لە فۆرومەکانی هاککردن بانگەشەی دۆزین...
19/04/2024

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی کەلێنێکی هەستیار لە تەلەگرامدا، لە ئێستادا هەژمارێک لە یەکێک لە فۆرومەکانی هاککردن بانگەشەی دۆزینەوەی کەلێنێکی دەستبەسەرداگرتنی تەواوی زانیارییەکانی هەژمارەکانی واتسئەپ دەکات لە رێگەی تەنها وێنەیەکەوە، ئیکسپلۆیتەکە لەسەر تەلەگرام دەفرۆشێت.

کەلێنێکی زیرۆ کلیک، زیرۆ دەی تەلەگرام لە فۆرومێکی هاککەران دانراوە بۆ فرۆشتن.
13/04/2024

کەلێنێکی زیرۆ کلیک، زیرۆ دەی تەلەگرام لە فۆرومێکی هاککەران دانراوە بۆ فرۆشتن.

پێشبڕکێی pwn2ownی ڤانکوڤەر لە کەنەدا کۆتایهات، رێکخەرانی پێشبرکێکە کە لەلایەن ترێند مایکرۆوە سەرپەرشتی ئەکرا زیاتر لە یە...
23/03/2024

پێشبڕکێی pwn2ownی ڤانکوڤەر لە کەنەدا کۆتایهات، رێکخەرانی پێشبرکێکە کە لەلایەن ترێند مایکرۆوە سەرپەرشتی ئەکرا زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاریان پاداشتی براوەکان کرد، 28 کەلێنی زیرۆ دەی دۆزرانەوە ، سیستەمی ئوبونتو، ماک ئۆئێس، ویندۆز 11، ئۆتۆمبێلی تێسلا، فایەرفۆکس، کرۆم، چەندینی دیکە هاککران و زیرۆدەیان لەسەر دۆزرانەوە.

ئایا ئێوە ئامادەن بۆ سەردەمی ژیری دەستکرد؟هەرچەندە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە دۆزینەوەی تاوانکارە ئەلیکترۆنییەکانا هاند...
15/03/2024

ئایا ئێوە ئامادەن بۆ سەردەمی ژیری دەستکرد؟
هەرچەندە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە دۆزینەوەی تاوانکارە ئەلیکترۆنییەکانا هاندەرێکی باش بووە، بەڵام هەر ژیری دەستکرد بووەتە هەرەشەیەکی نوێ و ئامرازێکی نوێ بۆ خراپ بەکارهێنان لەلایەن تاوانکارانی دیجیتاڵییەوە.
پێدەچێت لەمەودوا رووبەرووی زۆرترین فێڵ و ساختەکارییەکان ببینەوە کە ژیری دەستکردی تێدا بەکارهاتووە.
لێرەدا یەکێک لە باشترین راوکەرانی تاوانی ئەلیکترۆنی پێشبینییە کانی خۆیمان بۆ دەخاتە روو:

“Which little piggy are you? The piggy that lives in the straw house, in the wooden house, or are you going to build your organisation up so it’s as strong a...

سەرەرای بانگەشەکانی سیسکۆ بۆ پارێزراوی پەیوەندییەکان لەسەر پلاتفۆرمی وێبێکس، بەڵام روسیا توانیویەتی بۆ ماوەی ٣٠ خولەک چا...
02/03/2024

سەرەرای بانگەشەکانی سیسکۆ بۆ پارێزراوی پەیوەندییەکان لەسەر پلاتفۆرمی وێبێکس، بەڵام روسیا توانیویەتی بۆ ماوەی ٣٠ خولەک چاودێری پەیوەندییەکی نهێنی بەرپرسێکی سەربازی ئەڵمانیا بکات تایبەت بە یارمەتی سەربازی ئۆکرانیا لەسەر پلاتفۆرمەکە.

Chancellor Olaf Scholz pledged a quick probe into a Russian leak of secret talks about the Ukraine war. The German military confirmed the talks were real, but couldn't rule out that the recording had been edited.

دادگایەکی ئەمریکا داوا لە کۆمپانیای دروستکەری پێگاسۆس دەکات کۆدی نەرمەکاڵاکە رادەستی کۆمپانیای واتسئەپ بکات، بەهۆی ئەوەی...
02/03/2024

دادگایەکی ئەمریکا داوا لە کۆمپانیای دروستکەری پێگاسۆس دەکات کۆدی نەرمەکاڵاکە رادەستی کۆمپانیای واتسئەپ بکات، بەهۆی ئەوەی تەنها لە یەک هەفتەدا چاودێری بەسەر زیاتر لە هەزار بەکارهێنەری تۆرەکە کراوە.

A U.S. court has ordered Israeli spyware company NSO Group to disclose the source code and functionality details of its Pegasus spyware to Meta.

ئەگەر هەیە بەهۆی ململانێکانی دەریای سوورەوە چەند کێبڵێکی فایبەر ئۆپتیک لە دەریای سووردا لە لایەن حوسییەکانەوە قرتێنرابێت...
26/02/2024

ئەگەر هەیە بەهۆی ململانێکانی دەریای سوورەوە چەند کێبڵێکی فایبەر ئۆپتیک لە دەریای سووردا لە لایەن حوسییەکانەوە قرتێنرابێت.

Address

Baghdad

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Cyber-KRD posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share