چاپخانەی پاندا : Panda Printing House

چاپخانەی پاندا : Panda Printing House Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from چاپخانەی پاندا : Panda Printing House, Printing Service, سلێمانی - سەروو بەریدەکە, As Sulaymaniyah.

پەڕەی فەڕمی چاپخانەی پاندا

( بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، بە بەرزترین کواڵێتی و گونجاوترین نرخ )

سلێمانی - سەروو بەریدەکە - فەرعی دائیرەی زەمان

0750 691 2591 - 0774 821 6213

بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە بۆ کۆچی دوای کەسایەتی گەورە و نیشتیمانی  (نەوزاد قەفتان )، میژوویەکی پر لە شکۆت پیشکەشی کتێبخان...
16/07/2026

بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە بۆ کۆچی دوای کەسایەتی گەورە و نیشتیمانی (نەوزاد قەفتان )، میژوویەکی پر لە شکۆت پیشکەشی کتێبخانە و وشە و رۆشنبیریی نەتەوەکەت کر.
رۆحت شادبیت بەراستی خەسارەتیکی گەورەبوو بۆمان.

چاپکراوی نوێرۆمانی گەشتی هێشیم بەرەو نادیار نوسینی : زامۆ ساماڵ ساحیبقران چاپ :چاپخانەی پاندا-سلێمانی  سالی چاپ:٢٠٢٦
08/07/2026

چاپکراوی نوێ
رۆمانی گەشتی هێشیم بەرەو نادیار
نوسینی : زامۆ ساماڵ ساحیبقران
چاپ :چاپخانەی پاندا-سلێمانی
سالی چاپ:٢٠٢٦

چاپکراوی نوێگۆڤاری زمان و زار ژمارە٢٢ چاپی یەکەم :٢٠٢٦شوینی چاپ : چاپخانەی پاندا -سلێمانی
07/07/2026

چاپکراوی نوێ
گۆڤاری زمان و زار ژمارە٢٢
چاپی یەکەم :٢٠٢٦
شوینی چاپ : چاپخانەی پاندا -سلێمانی

چاپکراوی نوێگڕوکاڵی قەلەمیک نوسینی : ڕیاز کاکە چاپی یەکەم :٢٠٢٦شوینی چاپ : چاپخانەی پاندا -سلێمانی
05/07/2026

چاپکراوی نوێ
گڕوکاڵی قەلەمیک
نوسینی : ڕیاز کاکە
چاپی یەکەم :٢٠٢٦
شوینی چاپ : چاپخانەی پاندا -سلێمانی

چاپکراوەی نوێبۆ یەکەمینجار، کتێبێک دەربارەی «بەبەردبووەکان» وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی شیرینی کوردی.کتێبەکە لە نووسینی پڕۆف...
27/06/2026

چاپکراوەی نوێ
بۆ یەکەمینجار، کتێبێک دەربارەی «بەبەردبووەکان» وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی شیرینی کوردی.
کتێبەکە لە نووسینی پڕۆفیسۆری بواری بەبەردبووزانی « کیس تۆمسن»ـە و لە ئینگلیزییەوە «ڕاستی عەبدوڵڵا ڕەزا» وەرگێڕانی بۆ کردووە.

کتێبی «بەبەردبووەکان-پێشەکییەکی زۆر کورت» دەبێتە یەکەمین کتێب لە کتێبخانەی کوردیدا دەربارەی «بەبەردبووەکان» بوونی هەبێت. ئەم کتێبە مێژوویی سەرەتای هاتنەکایەی زیندەوەران تا مێژووی سەدەی ڕابردوو، دەربارەی «بەبەردبووەکان» و «زانستی بەبەردبووزانی» دەگێڕێتەوە، و تیشک دەخاتە سەر هەموو دۆزینەوەیەک و لێکۆڵینەوەکانی ئەو بوارە و بەرزی و نزمی پێشکەوتنی زانستەکەیش ڕوون دەکاتەوە. لە باسی زیندەوەرە وردبینییەکانەوە تا زەبەلاحەکانی زەریا و تا دایناسۆر و ئەو ئاژەڵانەی کە ئەمڕۆ تەنها پاشماوەکانیان لەبەردەستن، و لێکۆڵینەوە لە ئێسکەپەیکەرەکانی ئاژەڵان و تەنانەت زیندەوەرە هێڵییەکانیش، لە چوارچێوەی کتێبەکەدا باس کراون. باسێک لە مێژوویی پەرەسەندنی مرۆڤ و دۆزینەوە و لێکۆڵینەوەکانی ئەو بوارەیش کراوە. کتێبەکە هەم بە زمانێکی سادە و ڕەوانی کوردی نووسراوە، کە هەموو خوێنەرێک لێی تێ بگات، هەم بە وردی ناوی زانا و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و کاتی لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەکانی تێدا کراوە، کە دەتوانرێت وەک سەرچاوە بۆ توێژینەوە زانستییەکانی ئەم بوارە بەکاربهێنرێت. لە هەمووی گرنگتر خستنەڕوو و بە کوردی کردنی هەموو دەستەواژە زانستییەکان و پێشکەشکردنی بە فەرهەنگی زمانەکانی کوردی، کە زۆرینەی دەستەواژەکان بۆ یەکەمینجارە بەکاردەهێنرێت و لەوەوپێش هەمیشە دەستەواژە ئینگلیزی و عەرەبییەکان بۆ دەربڕینیان بەکارهاتووە.
ئەمە تەنها کتێبێکى ساده نییە، بەڵکو ئاوێنەیەکە کە زیاتر لە ٤٫٠٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠ (٤ ملیار) ساڵ تەمەنی زەوی تێدا باسکراوە...

کتێبەکە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای جەمال عیرفان ـە و چاپکراوی چاپخانەی پاندایە.

ناونیشان: (سلێمانی - سەروو بەریدەکە - فەرعی دائیرەی زەمان)
بۆ پەیوەندی کردن: (07506912591-07748216213)
وەتس ئەپ و تێلیگرام: ( 07506912591 )
تیکتۆک و ئینستەگرام: (pande_printing_house )

#ئیکسپێغ #چاپخانە #پاندا #کتێب #چاپ #بەرگ #کوالێتی #پەڕتووک
#پەڕتووک #ئیکسپێغ #چاپخانە #سلێمانی

چاپکراوی نوێ
20/06/2026

چاپکراوی نوێ

چوار بەرهەمی نووسەر (فازڵ قەرەداغی)چاپی کوردستانی چوار کتێب کە لەسەر ئەمازۆن هەن:١-شەڕی گەورەی خاچ و هیلالبەشی یەکەمی زن...
19/06/2026

چوار بەرهەمی نووسەر (فازڵ قەرەداغی)

چاپی کوردستانی چوار کتێب کە لەسەر ئەمازۆن هەن:
١-شەڕی گەورەی خاچ و هیلال
بەشی یەکەمی زنجیرەی (پێش قیامەت)
Cross and Crescent Great Battle
لەنيوان هەوڵی بەرپاکردنی شەڕی ئەرماگیددۆن بۆ رێخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی مەسیح و هێنانەدیی (مەلحەمە) ئەفسەرێکی موسڵمانی کورد و مەسیحییەکی ئایرلەندی هەوڵ دەدن بۆ رێگگەرتن لە جەنگێکی ويرانکەر لە سووریا لەنێوان لەشکرەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا و رووسیا لەلایەک و لەشکرەکانی چەند دەوڵەتێکی موسڵمان و خۆبەخشی جیهادی لەلاکەی تر.

٢-یەک پیاو پەنجا ئافرەتی ماتەم
بەشی دووەمی زنجیرەی (پێش قیامەت)
One Man Fifty Mourning Women
دوای کوشتنی زۆرێک لە جیهادییەکان و بۆ رێگری لە دروستبوونەوەیان رۆژئاوا ڤایرۆسێک بڵاو دەکاتەوە کە تەنها جینی مێینە لە تۆوی پیاوان دەهێڵێتەوە. بەڵام ڤایرۆسەکە بۆ خۆی و هەموو جیهان دەگەڕێتەوە و مرۆڤایەتی بەدەست کەمیی پیاوان دەناڵێنێت: یەک پیاو بۆ پەنجا ئافرەت. لە شارێک (سلێمانییە بەڵام ناوی نەبراوە) کۆمەڵێک ئافرەتی جیهادی پەیدا دەبن بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی میلیشیاکان کە خەڵکیان رەتاندووە و لەنێوان خۆیان شەڕ لەسەر پارە و دەسەڵات دەکەن.

٣-نیگارکێشی مەزن
نۆڤلێتێکی کورت
The Great Painter
دانا بۆی دەردەکەوێت ئەو پیاوەکە ئەو بەیانییە بە ماتۆڕەکەی کوشتی نیگارکێشێکی گەورە بوو کە تابلۆ رۆمانسییەکانی ئیلهامبەخشی سەدان لاو بوون. بۆ قەرەبووی تاوانەکەی بڕیار دەدات پێش خۆڕادەستکردنی فلمێک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی بڵاوبکاتەوە. بەڵام لە یەکەم ساتەوە کێشە دەکەوێتە کارەکەی چونکە نیگارکێشەکە بێ کەسوکار بوو و کەسێکی گۆشەگیر بوو بۆیە کەس لەبارەی ژیانییەوە شتی نەدەزانی. دانا بڕیار دەدات بەدزییەوە بچێتە خانووە چۆڵەکەی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری. خۆی و رامانی پوورزای دەچنە ناو خانووەکە، لەوێش راستییەکیان بۆ ئاشکرا دەبێت کە لە هەموو کەسێک شاردرابووەوە.

٤-ژنە رێکوپێکەکە
کورتە چیرۆک
The Tidy Wife
گێڕەرەوەی چیرۆکەکە پلەی لە کۆمپانیاکەی بەرز دەبێتەوە و هێشتا بیر لە بەرزتر دەکاتەوە هەتا ئەگەر پێ بنێ بە کەسانی تریشەوە. بەو خەیاڵەوە دەچێتە خانووە نوێکەی بەڵام لەو گەڕەکە ئەو ژنە دەناسێت کە هەموو ژیانی دەگۆڕێت و سروشتی مرۆڤانەی بۆ دەگەڕێنێتەوە.

چاپی کوردستان لە چاپخانەی (پاندا) ئەنجام دراوە. کتێبەکان لەگەڵ کتێبی ئینگلیزیی تری نووسەر کە کتێبخانەی (زانیار) لە شەقامی پیرەمێرد دەستدەکەون.

چاپکراوی نوێ  زنجیرەی چوارەم
10/06/2026

چاپکراوی نوێ زنجیرەی چوارەم

10/06/2026

چاپکراوی نوێ
زنجیرەی چوارەم

چاپکراوی نوێهۆنراوەی مندالان لە ئەدەبی کوردی دا لە نێوان سالانی(١٩٧٥-١٩٩٠) نوسینی : فاروق محمەد ڕەزا نەقشبەندی چاپ :چاپخ...
07/06/2026

چاپکراوی نوێ
هۆنراوەی مندالان لە ئەدەبی کوردی دا لە نێوان سالانی(١٩٧٥-١٩٩٠)
نوسینی : فاروق محمەد ڕەزا نەقشبەندی
چاپ :چاپخانەی پاندا-سلێمانی
سالی چاپ:٢٠٢٦

Address

سلێمانی - سەروو بەریدەکە
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when چاپخانەی پاندا : Panda Printing House posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share