03/07/2025
https://www.facebook.com/share/1Av2L8qw4d/?mibextid=wwXIfr
چەند رێنماییەک بۆ دانانی سیستەمی سۆلەر لە لایەن لیژنەی سستمی سۆلار لە کارەبای سلێمانی:
1. هاووڵاتی بەپێی پێویستی خۆی سیستمێکی سۆلەر دادەنێت.
2. دوای ئیشپێکردنی سیستمەکە و دڵنیابوون لە گێڕانەوەی کارەبای زیادە بۆ ناو تۆڕی کارەبای نشتیمانی (حکومی).
3. هاوڵاتی لە ناو شاری سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ڕۆژھەڵات ئەکات ئەگەر شوێنەکەی ئەکەوتە ڕۆژهەڵاتی(جادەی فاملی مۆڵ بۆ جادەی کانی ئاسکان تا مەکتەبی کاژاو ) یان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی دابەشکردنی ڕۆژئاوا دەکات ئەگەر شوێنەکەی ئەکەوتە ڕۆژئاوای ئەو جادەیەوە .لە دەرەوەی شاریش دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی سنورەکانیان بکەن و سستمی سۆلاروکەیان تۆماربکەن .
4. پێویستە هاوڵاتی پسووڵەی کارەباکەی بهێنێت لەگەڵ زانیاری پێویست لەسەر سیستمی سۆلەرەکەی ) ئەتوانێت لە کۆمپانیای دامەزرێنەری سیستمی سۆلەرەکەی وەربگرێت).
5. هاوڵاتی ئەچێتە لای لیژنەی سۆلەر و زانیارییەکانی لێوەرئەگیرێت و فۆرمی سۆلەری بۆ تۆمار ئەکرێت لە داتابەیسی سۆلەر و چاپ ئەکرێت
6. هاوڵاتی (واژۆی خۆی) و (واژۆی بەشی یاسا) و (لێپرسراوی فرۆشتنی ووزە) و (بەڕێوەبەری دابەشکردن) تەواو ئەکات لە هەمان بەڕێوەبەرایەتی.
7. هاوڵاتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا ی سلێمانی ئەکات (کە ئەکەوێتە خوار سلێمانی پاڵاس) و سێ واژۆی فۆرمەکە لەوێ تەواو ئەکات لە بەشەکانی (ووزە نوێ بووەکان) , (فرۆشتنی ووزە), (پێوەری زیرەک).
8. هاووڵاتی ئەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا و لەوێ دوو کۆپی لە فۆرمەکە ئەگرێتەوە:-
• کۆپیەک بۆ خۆی هەڵدەگرێت
• کۆپیەک لە بەشی ئای تی (واتا بەشی کۆمپیوتەر) دائەنێت
• فۆرمە ئەصلیەکە ئەبات بۆ فرۆشتنی ووزە کە لەوێ لە دۆسیەکەیدا هەڵدەگیرێت
بە تەواو کردنی ئەو هەنگاوانە هاوڵاتی ئەم کارانەی بۆ جێبە جێ ئەکرێت:
• ئەو کارەبایەی لەخۆی زیاد ئەبێت و ئەگەڕێتەوە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانی لەڕێگای پێوەری زیرەکەکەیەوە تۆمار کراوە لەسەر پسووڵە بۆی ئەژمار ئەکرێت و لەو بڕە کارەبایە دەرئەکرێت کە سەرفی کردووە و ئەنجامەکەی:-
- ئەگەر موجەب بوو ئەکرێت بە پارە لەسەر پسووڵە
- ئەگەر سالب بوو و قەرزی لەسەر بوو لە قەرزەکەی کەم ئەکاتەوە.
- ئەگەر سالب بوو قەرزی لەسەر نەبوو ئەبێت بە باڵانس لەسەر پسووڵەکۆ ئەبێتەوە.
• ئەو سنوورەی بۆ ئەمپێری ڕاکێشراو دانراوە لەسەر پێوەری زیرەکەکەی لا ئەبرێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەپێی توانای سۆلەرەکەی کارەبا بگەڕێنێتەوە بۆ تۆڕی کارەبا.
• ئەگەر سیستمی پریپەید بێت ئەکرێتەوە بە پۆستپەید
ئەندازیار
چالاک عبدالکریم حسن
لیژنەی سستمی سۆلار