Pawan.Krd

Pawan.Krd Pawan.Krd is a tech company offering a broad spectrum of services designed to propel businesses into the digital age.

Elevating Your Business and Projects with Cutting-Edge AI Solutions
پێشخستنی کار و پڕۆژەکانت بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد
الارتقاء بأعمالك ومشاريعك باستخدام حلول الذكاء الاصطناعي المتطورة Our expertise spans:

- AI Services: Including Large Language Models via RESTful APIs.
- API Solutions: Translation, TTS, ASR, and OCR services.
- Cloud Hosting: VPS, dedicated servers, and more.
- D

DoS Protection: Ensuring uninterrupted digital operations.
- Game Servers: High-performance servers for a superior gaming experience.
- GPU Servers: Cost-effective, on-demand computing power. At Pawan.Krd, we're dedicated to delivering cutting-edge technology solutions with a focus on reliability, security, and excellence, helping businesses thrive in a connected world.

مۆدێلێکی کراوە کە زمانی کوردیش بەباشی ئەزانێ😀!گووگڵ وەشانێکی نوێی لە زنجیرەی Gemma بڵاوکردەوە کە مۆدێلەکە کراوەیە لەژێر ...
05/04/2026

مۆدێلێکی کراوە کە زمانی کوردیش بەباشی ئەزانێ😀!

گووگڵ وەشانێکی نوێی لە زنجیرەی Gemma بڵاوکردەوە کە مۆدێلەکە کراوەیە لەژێر مۆڵەتی Apache 2.0 و هەموو کەس دەتوانێت بەکاریبهێنێت و هۆستی بکات و ڕاهێنانی زیاتری پێ بکات

مۆدێلەکە لە ئێستادا باشترین مۆدێلە بۆ زمانی کوردی کە کراوە بێت و لەژێر مۆڵەتێکی سەرچاوەکراوەدا بەردەست بێت

ئەم مۆدێلە دەتوانرێ بەکاربێت لە چەندین بواری جیاوازدا لە کوردستان وەک وەڵامدانەوەی کڕیار خۆکارانە بەتایبەت بە زمانی کوردی، چارەسەرکددنی کێشەکانی کڕیار، ئەنجامدانی ئەرکێک بۆ کڕیار چونکە پشتگیری لە Tool Calling دەکات، تۆمارکرنی داواکاریەکانی کڕیار و چەندین کاری تر کە پێشتر بەهۆی ئەوەی مۆدێلێک نەبوو پشتگیری باشی زمانی کوردی بکات نەدەتوانرا مۆدێلە کراوەکان بەکاربێن

دەتوانن لەڕێگەی پلاتفۆڕمەکەمانەوە ئەی پی ئای ئەم مۆدێلە بە خۆڕایی بەدەست بێنن سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن بۆ زانیاری زیاتر

https://pawan.krd/models/google/gemma-4-26B-A4B-it

سەرکەوتوو بوو! چۆن؟ ئێستا وێبسایتیشمان هەیە😎چۆن پڕۆژەیەکم گەیاندە ١٠٠,٠٠٠ بەکارهێنەر لە سەرتاسەری جیهانەوە بەبێ ئەوەی تە...
31/03/2026

سەرکەوتوو بوو! چۆن؟ ئێستا وێبسایتیشمان هەیە😎
چۆن پڕۆژەیەکم گەیاندە ١٠٠,٠٠٠ بەکارهێنەر لە سەرتاسەری جیهانەوە بەبێ ئەوەی تەنانەت وێبسایتیشم هەبێت؟ 🤔

لە ساڵی ٢٠٢٢ کە ChatGPT تازە هاتبوو، من یەکەم کەس بووم کە دەستەواژەی Reverse Proxyم بۆ ئەی پی ئای مۆدێلە زمانییەکان بەکارهێنا و یەکەمین Reverse Proxyـم بە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەران بەردەست کرد. بەهۆی ئەوەی یەکەم کەس بووم و بە شێوەیەکی بێبەرامبەر پێشکەشم کرد، پڕۆژەکە تەقییەوە! گەیشتینە قۆناغێک ڕۆژانە ٤,٠٠٠ کەسی نوێ لە سەرتاسەری جیهانەوە دەهاتنە ناو سێرڤەری دیسکۆردەکەم.

هۆکاری سەرەکی ئەم سەرکەوتنە دوو شت بوون:
💡 دەستپێشخەری و خێرایی: چاوەڕێی وێبسایت و کامڵ بوونی پڕۆژەکەم نەکرد، یەکسەر خستمە کار.
💡 مەبەست خزمەت بوو، نەک پارە: خەڵک دەزانێت کەی بەهایەکی ڕاستەقینەیان پێشکەش دەکەیت.

دوای زیاتر لە ٣ ساڵ لە خزمەتکردن لە ڕێگەی دیسکۆردەوە، ئێستا پلاتفۆڕمی Pawan.Krd بە فەرمی بووەتە خاوەنی وێبسایتی خۆی! 🚀

ئێمە ئێستا ڕۆژانە ٥,٠٠٠ بەکارهێنەری چالاکمان هەیە و چەندین مۆدێلی ژیریی دەستکرد (AI) بە شێوەی خۆڕایی و بەشداری مانگانە پێشکەش دەکەین (لە ئێستادا دوو مۆدێلی AI بە تەواوی بێبەرامبەرن).

هۆکاری سەرکەوتن و شکستی هەر پڕۆژەیەک جیاوازە، بەڵام هیوادارم ئەم ئەزموونەی من سوودی بۆ ئێوەش هەبێت. ئەگەر پێویستتان بە API مۆدێلە زمانییەکانە، دەتوانن سەردانی وێبسایتەکەمان بکەن! 👇

بەستەری پلاتفۆڕمەکەمان
https://pawan.krd

گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان ئاراستەی ئێوە و ئازیزانتان دەکەین. 🌷هیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشی بۆ هەمووان.
20/03/2026

گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان ئاراستەی ئێوە و ئازیزانتان دەکەین. 🌷

هیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشی بۆ هەمووان.

چۆن لە ماڵەوە دەستم دەگات بە کۆمپیوتەری ئۆفیسەکەم، ڕێک وەک ئەوەی لەوێ بم؟ 💻🏠لە کاتی ئامادەکردن و ڕێکخستنی سێرڤەرەکانی PK...
09/03/2026

چۆن لە ماڵەوە دەستم دەگات بە کۆمپیوتەری ئۆفیسەکەم، ڕێک وەک ئەوەی لەوێ بم؟ 💻🏠

لە کاتی ئامادەکردن و ڕێکخستنی سێرڤەرەکانی PKRD, LLC، پێویستم بە ئامرازێک بوو بۆ ئاسانکاری لە پرۆسەی فۆرواردکردنی پۆرتەکان (Port Forwarding) بۆ چەند کارێکی تایبەت لە سێرڤەرەکانمدا.

بۆیە هەستام بە پەرەپێدان و دروستکردنی ئامرازێکی سادەی تایبەت بە خۆم. ئەم ئامرازە چەند کارێک ئاسان دەکات، لەوانە:
✅ بەڕێوەبردنی ئایپی فۆرواردین (IP Forwarding) بە ئاسانی.
✅ کۆنترۆڵکردنی فایەروۆڵ (Firewall).
✅ بەڕێوەبردنی سێرڤەرەکانی وایەرگارد (WireGuard).
✅ بە ئاسانی پێدانی پەبلیک ئایپی جێگیر بە هەر ئامێرێکی ئۆفیسەکەم و گۆڕینی ئایپیەکە بە چەند کلیکێک لە کاتی پێویستدا (بێ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ پرۆڤایدەری ئینتەرنێتەکەمان 😎).

بەهۆی ئەمەوە توانیم کۆنێکشنێکی زۆر جێگیر و پارێزراو لە نێوان ڕاوتەری ئۆفیس و ڕاوتەری سێرڤەرەکەم دروست بکەم. ئێستا لە هەر کوێیەک بم، تەنها بە هەبوونی ئینتەرنێت، دەتوانم ئاماژەیەک بنێرم (Wake-on-LAN) بۆ داگیرساندنی کۆمپیوتەرەکەی ئۆفیس، و ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی RDP بچمە ناوی و کارەکانم بکەم. 🚀

ئەوە ماوی چەند مانگێکە زۆر بە جێگیری کاردەکات و لە هەر کاتێکدا پێویستم بە کۆمپیوتەرەکەی ئۆفیسم بێت وەک ئەوەی لەوێ بم دەتوانم ڕاستەوخۆ دەست بە کار بکەم!

ڕێگا و ئامڕاز زۆرە بۆ ئەم کارانە، بەڵام ئامڕازێکی دروستکراوی خۆت تام و چێژی خۆی هەیە😁😍

وەشانی نوێی هەڵەچنەکەمان!لەماوەی دوو مانگی ڕابردووی بەردەستخستنی هەڵەچنەکەمان بەکارهێنەرێکی بەرچاوی هەبووە و لەو ماوەیەد...
27/02/2026

وەشانی نوێی هەڵەچنەکەمان!

لەماوەی دوو مانگی ڕابردووی بەردەستخستنی هەڵەچنەکەمان بەکارهێنەرێکی بەرچاوی هەبووە و لەو ماوەیەدا ٤ هەزار دەق هەڵەچنینی بۆ کراوە!
سوپاس بۆ خوا کەمترین ڕەخنەی بۆ هاتووە و بە گشتی هەمووی پێشنیار و دەستخۆشی بووە، زۆر خۆشحاڵم کە بەو شێوەیە سوودی هەبووە 😁

ئێستا هەڵەچنەکەمان نوێکردۆتەوە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ کە گرنگترینیان هەڵبژاردەی "کوردی ڕەسەن"ـە کە دەقەکەت بەتەواوی دەگۆرێت بۆ کوردی ڕەسەن و بەدورت دەکات لە بەکارهێنانی هەر وشەیەکی بیانی (بەتایبەتی عەرەبی کە زۆر باوە لەناو زمانی کوردیدا)

بەڕەخنە و پێشنیارەکانتان پڕۆژەکە دەوڵەمەندتر دەکەن
لەم بەستەرەی خوارەوەدا دەتوانن بەکاریبهێنن و وەک هەمیشە بێ بەرامبەر!

ئەمە تەنیا لە کوردستان وایە!هێشتا کۆمپانیاکان نەگەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە بە ڕاستی گرنگی بدەن بە لایەنی پاراستنی ئەپل...
23/02/2026

ئەمە تەنیا لە کوردستان وایە!
هێشتا کۆمپانیاکان نەگەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە بە ڕاستی گرنگی بدەن بە لایەنی پاراستنی ئەپلیکەیشن و پلاتفۆرمەکانیان! لە هەموو جیهان پاراستنی ئەپلیکەیشنەکە لە پێش هەموو شتێکەوەیە!

من خۆم گەشەپێدەری باکئێندم، واتە بەگ هەنتەر و ئەم شتانە نیم بەس یەکێک لەو شتانەی لە کاتە بەتاڵەکانمدا دەیکەم سەیرکردنی ئەو ئەپلیکەیشنانەیە کە پێیان سەرسامم تا بزانم ئایا چۆن دروستکراون؟ چۆن کاردەکەن؟

لەم ڕۆژانەی پێشوودا سەیری ئەپلیکەیشنی یەکێک لە کۆمپانیا کۆن و بەناوبانگەکانی کوردستانم کرد کە ڕەنگە کەس نەبێت ناوی نەبیستبێت، بە کەمتر لە ٦ کاتژمێر نزیکەی ٥-٦ کێشەم لە ئەپلیکەیشنەکە دۆزییەوە کە چەند دانەیەکیان کەلێنی گەورە بوون کە بە ئاسانی دەبێتە کێشە بۆ ئەپلیکەیشن و کۆمپانیاکە!

دوای دۆزینەوەیان ڕاستەوخۆ ئیمەیڵم بۆ ناردن بە مەبەستی ئەوەی وەڵام بدەنەوە و کەسێکی بەرپرس لەو ئەپە بێتە سەر خەت تا ڕاپۆرت و وردەکاری کێشەکانی بۆ بنێرم، بەڵام ئەوە چەند ڕۆژە ئیمەیڵەکەم بۆ ناردوون و هێشتا وەڵامیان نییە! لەکاتێکدا شتەکە بە خۆبەخشی کراوە و لە قازانجی ئەوانە 😁

لێرەدا دەبینین کە لایەنی پاراستنی ئەپلیکەیشن لە کوردستان لە دوای هەموو شتێکەوەیە! کۆمپانیای هەر وڵاتێکی تر بوایە لە ماوەی یەک کاتژمێری دوای ئیمەیڵەکەم وەڵامم ئەدرایەوە😅

ناتوانم ناوی ئەپەکە بڵێم با خەڵک نەچێت کێشەکان بدۆزێتەوە 😂

وێنەکەش بە نانۆ بەنانە دروستکراوە 😁

شەش مانگ بوو دەستم بەم نموونەیە کردبوو، وتم با لەم پشووەدا تەواوی بکەم. خۆم زۆر چێژم لێ بینی وتم با نیشانی ئێوەشی بدەم. ...
03/01/2026

شەش مانگ بوو دەستم بەم نموونەیە کردبوو، وتم با لەم پشووەدا تەواوی بکەم. خۆم زۆر چێژم لێ بینی وتم با نیشانی ئێوەشی بدەم. 😁

ئەمە نموونەی یاریدەدەرێکی دەنگییە بە زمانی کوردی. پشت بە مۆدێلەکانی گووگڵ دەبەستێت بۆ وەڵامدانەوە، بەڵام بۆ قسەکردن و گوێگرتن (خوێندنەوەی نووسین و گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین) پشت بە مۆدێلەکانی خۆمان دەبەستێت.

بێگومان هێشتا دەنگەکە ١٠٠٪ سروشتی نییە، بەڵام کارەکە دەڕوات! گرنگییەکەی لەوەدایە کە دەکرێت ببێتە کارمەندێکی بزنسەکەت کە ٢٤ سەعات وەڵامی کڕیار دەداتەوە و کارەکانیان بۆ ڕایی دەکات ( بۆ نموونە ببەسترێتەوە بە وەتسئەپ بزنس و داواکاری کڕیارانت تۆمار بکات و چارەسەری کێشەکانیان پێ بڵێت).

تەنانەت ئەوەندە گوێڕایەڵە، ئەگەر پێی بڵێیت خوات لەگەڵ ئەویش خواحافیزیت لێدەکات و تەلەفۆنەکە دادەخاتەوە. 😂

تاقیی بکەنەوە، لە هەبوونی ڕەخنە و پێشنیار خۆشحاڵ دەبم خوێنەریان بم.

https://call.pkrd.ai

هەڵەچنی کوردی!😁لەگەڵ کارەکانی ترمان جار جار با شتێکیش بۆ زمانی کوردی بکەین😅هەڵەچنی ڕێزمانی کوردی، کە دەتوانێت هەڵەی ڕێنو...
10/12/2025

هەڵەچنی کوردی!😁

لەگەڵ کارەکانی ترمان جار جار با شتێکیش بۆ زمانی کوردی بکەین😅هەڵەچنی ڕێزمانی کوردی، کە دەتوانێت هەڵەی ڕێنووسی و ڕێزمانی و خاڵبەندی لە نووسینی کوردی سۆرانیدا بدۆزێتەوە و چارەسەر بکات (بێگومان وەک هەموو کات بێبەرامبەر).

تاقیی بکەنەوە، لە هەبوونی ڕەخنە و پێشنیار خۆشحاڵ دەبم خوێنەریان بم.

https://halachn.pkrd.ai

Demo: License Plate Recognition for Iraq & the Kurdistan Region vehicles.Check out the demo here: https://lp-demo.pkrd.a...
15/11/2025

Demo: License Plate Recognition for Iraq & the Kurdistan Region vehicles.

Check out the demo here: https://lp-demo.pkrd.ai

At PKRD, LLC, we offer a range of smart solutions designed to simplify your business operations.
Please feel free to contact us for a free consultation or to discuss custom solutions tailored to your needs.

مەترسییەکی نوێ: دروستکردنی ئەپلیکەیشن بە ژیریی دەستکرد بەبێ شارەزایی و ئەگەری هاک بوون و دزەکردنی زانیاری لە دواتردا!(با...
11/10/2025

مەترسییەکی نوێ: دروستکردنی ئەپلیکەیشن بە ژیریی دەستکرد بەبێ شارەزایی و ئەگەری هاک بوون و دزەکردنی زانیاری لە دواتردا!

(بابەتێکی گرنگ و درێژە، ئەگەر کاتت هەبێت، هیوادارم ببێتە هۆی ئەوەی خەڵک هۆشیاربێت لە دروستکردن و کڕینی ئەو جۆرە سیستەمانە)

ئاگاداری ئەم کێشە نوێیەیت؟ کارمەندت بۆچیە کە ژیری دەستکرد کۆدەکانت بۆ بنووسێ؟
ڕەنگە وێبسایتێک/ئەپلیکەیشنێک بکڕیت/دروست بکەیت و دوای ماوەیەک هاک بکرێیت بێ ئەوەی ئاگاداری هیچ شتێک بیت!
بابەتێکی مەترسیدار کە نەمویست هیچی لەسەر بلێم بەڵام ناکرێ! ڕەنگە بەهۆی ئەمەوە زۆر هاوڕێ دڵگران بن لێم بەڵام پێویستە بوترێ تا خەڵک وریای ئەم بابەتە بن!

بێگومان ئێمە لە بواری خۆماندا باس دەکەین ئەمە تا ئاستێکی زۆر راستە بۆ بوارەکانی تریش.

بەهۆی ژیری دەستکردەوە وای لێهاتووە هەر چەند مانگ جارێ کێشەیەکی نوێ دروست دەبێت، شتەکان لەوە خێراتر دەگۆڕێن کە چاوەرێ دەکرێن!

سەرەتا دەمەوێت ئەوە ڕوون بکەمەوە کە ئێمە لە بواری ژیریی دەستکرددا کار دەکەین، بەڵام کاری سەرەکیمان دروستکردنی ئەپلیکەیشن و وێبسایت نییە. بۆیە ئەم بابەتە لە ڕوانگەیەکی پیشەیی و بێلایەنانەوە نووسراوە و ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەیە، چونکە چەندین نموونەی زیندوومان لەم کێشەیە بینیوە.

کێشە نوێیەکە چییە؟
پێشتر وا باو بوو کە ژیریی دەستکرد جێگەی مرۆڤ دەگرێتەوە و خەڵک بێکار دەکات. بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا ئەوە بوو کە بابەتەکە بە شێوەیەکی مەترسیدارتر پێچەوانە بێتەوە.

ژیریی دەستکرد (AI) ئەوەندە پێشکەوتووە کە ئێستا دەتوانێت وەک تیمێکی گەشەپێدەر، کۆدت بۆ بنووسێت و لە سفرەوە ئەپلیکەیشنێکی پێشکەوتووت بۆ دروست بکات. ئەمە بێگومان هەنگاوێکی گەورەیە و کاتێکی زۆر بۆ گەشەپێدەران دەگەڕێنێتەوە.

بەڵام کێشەکە لێرەدایە: لەم ماوەیەدا، ژمارەیەکی زۆر خەڵک کە هیچ ئەزموون و شارەزاییەکیان لە کۆدنووسین و پڕۆگرامسازیدا نییە، دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ دروستکردنی ئەپلیکەیشن و سیستمی ئاڵۆز کە ڕاستەوخۆ دەیخەنە بازاڕەوە.

بۆچی ئەمە مەترسیدارە؟
بێگومان من لەگەڵ ئەوەدام کە هەمووان سوود لە تەکنەلۆژیای نوێ وەربگرن، بەڵام هەر کەسێک لە بواری پسپۆڕیی خۆیدا. کارکردن لە بوارێکدا کە زانیاریت لەسەری نەبێت، وەک بۆمبێکی کاتژمێری وایە کە ئەمڕۆ دایدەنێیت و نازانیت کەی دەتەقێتەوە و زیانی گەورەت پێ دەگەیەنێت.

ئەگەر ژیریی دەستکرد بەکاربهێنم، ئەگەری هاککردنم هەیە؟
وەڵامەکە پەیوەستە بەوەی کە تۆ چەندێک شارەزاییت لەو کارە هەیە کە داوا لە ژیریی دەستکرد دەکەیت بۆتی بکات.

کەی ژیری دەستکرد سوودی هەیە؟ کاتێک بۆ خێراکردنی کارێک بەکاریدەهێنیت کە خۆت لێی شارەزایت و دەتوانیت چاودێریی بکەیت و هەڵەکانی ڕاست بکەیتەوە.
کەی ژیری دەستکرد مەترسیدارە؟ کاتێک پشت بە ژیری دەستکرد دەبەستیت بۆ ئەنجامدانی کارێک کە تەواو لە دەرەوەی پسپۆڕیی خۆتە و هیچ ئەزموونێکت نیە لەسەری.

نموونەیەکی سادە:
کەسێک کە پزیشک نەبێت، ناتوانێت بۆ زانیاریی ورد و هەستیاری پزیشکی پشت بە ژیریی دەستکرد ببەستێت، چونکە توانای پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانی نییە. هەمان شت بۆ بواری پڕۆگرامسازیش ڕاستە.

ڕوونکردنەوەی مەترسییەکان:
ئەو کەسانەی بێ ئەزموون ئەپلیکەیشن دروست دەکەن، تەنها ڕووکەشە کاراکەی دەبینن، بەڵام ئاگاداری ئەو هەڵە و کەلێنە ئەمنییانە نین کە لە پشتی پەردەوە بوونیان هەیە. ئەمەش دەبێتە هۆی:

کەلێنی ئەمنی: کۆدەکانی ژیریی دەستکرد لەوانەیە کەلێنی ئەمنییان تێدابێت کە هاککەرەکان دەتوانن بۆ دزینی زانیاری و تێکدانی سیستەمەکەت بەکاریبهێنن.
هەڵەی لۆجیکی و ژمێریاری: بۆ نموونە ئەگەر سیستەمێکی ژمێریاری (حسابات) دروست بکەیت کە ئێستا خەڵکێکی زۆر ئەم کارە دەکەن، بچووکترین هەڵە دەتوانێت ببێتە هۆی تێکچوونی تەواوی حساباتی بزنسەکەت.
فەوتان و دزەپێکردنی داتا: ئەگەری لەدەستدانی زانیاریی بەکارهێنەران یان دزەپێکردنیان زۆرە، کە ئەمەش کێشەی یاسایی و دارایی گەورە دروست دەکات.

ئەی بۆچی ئێمەی پڕۆگرامساز بەکاریدەهێنین؟
ئێمە و زۆربەی گەشەپێدەران و پڕۆگرامسازان، ژیریی دەستکرد وەک یاریدەدەرێک بەکاردەهێنین نەک وەک جێگرەوەیەک. ئێمە بۆ خێراکردنی کارەکانمان سوودی لێ وەردەگرین، بەڵام هەموو کۆد و ئەنجامەکان کە ژیری دەستکرد دەینووسێت لەژێر چاودێری و پێداچوونەوەی ورددا دەبن. ئەمە جگە لەوەی تەنها بۆ بەشێکی کۆدەکان سوود لە ژیری دەستکرد دەبینرێت بەهۆی سنوورداریەکەی و ئەو هەڵانەی کە دەیکات، بۆیە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد بەبێ سەرپەرشتیی بۆ دروستکردنی ئەم جۆرە سیستەم و ئەپلیکەیشنانە و خستنە بازاڕیان مەترسییەکی گەورەیە.

دەرەنجام:
تکایە وریابن! لە داهاتوویەکی نزیکدا پێشبینی دەکرێت ڕێژەیەکی زۆری کێشەی وەک هاککردن، تێکچوونی سیستەم، فەوتانی داتا و دزەکردنی زانیاریی کەسی ڕووبەڕووی ئەو ئەپلیکەیشنانە ببێتەوە کە بەبێ سەرپەرشتیی پڕۆگرامساز و تەنها بە پشت بەستن بە ژیریی دەستکرد دروست کراون.

ئەگەر دەتەوێت وێبسایتێک یان ئەپلیکەیشنێک دروست بکەیت، دڵنیابە لەوەی کەسێکی شارەزا و پسپۆڕ سەرپەرشتیی پرۆژەکەت دەکات، تەنانەت ئەگەر بەشێکیشی بە ژیریی دەستکرد دروست کرابێت.

لە کۆتاییدا ئەم بابەتە وردەکاری زۆر زیاتری هەیە و ئەمە تەنها بە کورتی بوو
هەر کەس زانیاری زیاتری ویست دەتوانین ٣٠ خولەک ڕاوێژی بێ بەرامبەری پێبدەین لەسەر ئەم بابەتە تا هەموو لایەک هۆشیار و پارێزراو بێت

ئێمە وەک PKRD, LLC ئەزموونی زیاتر لە ١٠ ساڵمان هەیە لە بواری پڕۆگرامسازیدا و لە ئێستادا لە ژێر ناوی PKRD لە بواری ژیری دەستکرد کاردەکەین و چارەسەرە ژیری دەسکردەکانمان لە ئیستادا خزمەت بە زیاتر لە ١٠٠ هەزار بەکارهێنەر دەکات لە سەرتاسەری جیهاندا، وەک سەرەتاش ئاماژەم پێدا کاری سەرەکی ئێمە دروستکردنی ئەپلیکەیشن و ئەو بابەتانە نیە بۆیە ئەم پۆستە ئامانج لێی تەنیا هۆشیارکردنەوەیە!

ژیری دەستکرد تەنها وێنە و ڤیدیۆ نیە!بەداخەوە کە پێشکەوتنەکان هەمیشە لەلایەن کۆمەڵێک کەسی نابەرپرسیارەوە بەکاردێن بۆ کۆمە...
10/09/2025

ژیری دەستکرد تەنها وێنە و ڤیدیۆ نیە!
بەداخەوە کە پێشکەوتنەکان هەمیشە لەلایەن کۆمەڵێک کەسی نابەرپرسیارەوە بەکاردێن بۆ کۆمەڵێک لایەنی بێسوود! وەک ئەوەی ئێستا دەیبینین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەکرێت بەبەکارهێنانی ژیری دەستکرد!

ژیریی دەستکرد بۆ کات بەسەربردن نییە، بەڵکو کەرەستەیەکی گرنگە بۆ گەشەپێدانی بزنس و کۆمپانیاکەت.

بە پشت بەستن بە ئەزموونی چەندین ساڵەمان لە ئاستی نێودەوڵەتی و خزمەتکردنی زیاتر لە ١٠٠ هەزار بەکارهێنەر لە سەرتاسەری جیهاندا، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین باشترین سوود لە ژیریی دەستکرد وەربگریت.

ژیریی دەستکرد چۆن دەتوانێت یارمەتی کارەکەت بدات؟

١. بەرزکردنەوەی کارایی و ئۆتۆماتیککردنی ئەرکەکان:
تۆمارکردنی داتایەکی زۆر بە خێرایی: لەبری بەسەربردنی کاتێکی زۆر، سیستەمە زیرەکەکان داتاکانت بە خێرایی و وردییەکی بێوێنە تۆمار دەکەن.
ئەنجامدانی کارە ڕۆتینییەکان: هەموو ئەو ئەرکە دووبارانەی ڕۆژانە کە کاتت دەگرن، بە ئەڵگۆریزمە زیرەکەکانمان بسپێرە با بە خێرایی و وردییەوە بۆت تەواوی بکەن.

٢. باشترکردنی خزمەتگوزاریی کڕیاران:
وەڵامدانەوەی خێرای کڕیاران: سیستەمەکانمان دەتوانن ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتی کڕیارەکانت بن، لە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڵامی پرسیارەکانیان بدەنەوە و زانیاریی نوێیان لە وێبسایتەکەتەوە پێ بدەن.

٣. بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک و داتا:
پێداچوونەوەی زمانەوانی: پێش بڵاوکردنەوە، پێداچوونەوە بە ناوەڕۆک و بابەتەکانتدا دەکات و هەڵە ڕێزمانی و زمانەوانییەکان ڕاست دەکاتەوە؛ نایابە بۆ دەزگاکانی میدیا و هەواڵ.
گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین (و بەپێچەوانەوە): بە ئاسانی تۆمارە دەنگییەکانت بکە بە نووسین، یان نووسینەکانت بکە بە تۆمارێکی دەنگیی.
ڕێگریکردن لە نووسین و بابەتی نەشیاو: دتەوانیت زۆر بە ئاسانی ڕێگری بکەیت لە هەر کۆمێنت، نووسین ،وێنە و هەر بابەتێک کە شیاو نەبێت بۆ پێگەکەت و سیستەمەکەمان دەتوانێت ڕێگریان لێ بکات.

٤. پاراستن و چاودێریی زیرەک:
چاودێریی پێشکەوتوو: بە بەستنی سیستەمەکانمان بە کامێرای چاودێرییەوە، دەتوانیت لە کاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، یان هەر جووڵەیەکی گوماناوی، ڕاستەوخۆ ئاگادارکردنەوەت بۆ بێت و بەشێوەیەکی خۆکار گرتەی ئەو کاتە تۆمار بکرێت و وردەکاریت بدرێتێ.
بەدواداچوونی زیرەک: سیستەمەکە دەتوانێت چاودێریی گۆڕانکاریی نرخ، بوونی کاڵایەک، یان هەر بابەتێکی تر بکات و لە کاتی پێویستدا ئاگادارت بکاتەوە.

ئەمانە و دەیان بەکارهێنانی دیکە، یارمەتیت دەدەن کارەکانی دامەزراوەکەت خێراتر، باشتر، و پارێزراوتر بەڕێوە ببەیت و ئەرکی سەرشانی کارمەندەکانت کەم بکەیتەوە.

ئامادەیت کۆمپانیا و کارەکەت بەرەو قۆناغێکی نوێ ببەیت؟

بۆ زانیاری زیاتر و ڕاوێژی بێ بەرامبەر سەردانمان بکەن یاخود پەیوەندی بکەن

ناونیشان : سلێمانی، شەقامی سالم، تەلاری عەلی نەمەڵی، نهۆمی دووەم، ئۆفیسی ژمارە ٢٥
وەتسئەپ: wa.me/pawan
ئیمەیڵ: [email protected]

بۆ ئەوانەی بە زمانی php وێب ئەپلیکەیشن دروست دەکەن، ئیوە چۆن سۆرس کۆدەکانتان دەپارێزن لە کۆپی کردن؟ئەوانەی کە کۆدی پڕۆژە...
16/05/2025

بۆ ئەوانەی بە زمانی php وێب ئەپلیکەیشن دروست دەکەن، ئیوە چۆن سۆرس کۆدەکانتان دەپارێزن لە کۆپی کردن؟

ئەوانەی کە کۆدی پڕۆژەکانیان بە تووڵی phpBolt ئینکریپت دەکەن بۆ پاراستنی لە کۆپیکردن و بڵاوبوونەوە، هەوڵبەن ڕێگەیەکی باشتر بدۆزنەوە 😅

شایەنی باسە ئەو تووڵە بێ بەرامبەرە بۆیە خەڵکێکی زۆر بەکاریدەهێنێت بۆ پاراستنی سۆرس کۆدەکانیان، و چەند کۆمپانیایەکی کوردستانیش هەن کە سیستەمی زۆر گەورە و گرانبەها هەر بەم تووڵە دەپارێزن

دوای ئەوەی هاوڕێم کاک Bilal نموونەی پڕۆژەیەکی ئینکریپت کراوی پێدام کە بەو تووڵە ئینکریپت کرابوو دوای چەند کاتژمێرێک هەوڵدان توانیم تووڵێک دروست بکەم کە دەتوانێت بە خێرای دیکریپتی سۆرس کۆدەکە بکاتەوە و سۆرس کۆدەکە وەک خۆی بگەڕێنێتەوە

ئەم لینکەی خوارەوە وێبسایتێکی بچوکە دروستم کردووە کە دەتوانێت کۆدی php ئینکریپت کراو بەو تووڵە دیکریپت بکاتەوە و سۆرس کۆدەکە بگەڕێنێتەوە (تەنها بۆ فێربوون دروست کراوە)
وێبسایتەکە توانای هەیە یەک فایل یاخود پڕۆژەیەکی زیپ کراو دیکریپت بکاتەوە
https://bolt.pawan.krd

و ئەگەر ویستتان تاقی بکەنەوە، دەتوانن لەم لینکە نموونەی کۆدی php ئینکریپت کراو بەم تووڵە بەدەست بێنن ( بێگومان ئەگەر خۆتان هیچ نموونەیەکتان لانەبوو)
https://github.com/arshidkv12/phpBolt/blob/master/fun/crack-it.php

Address

Office No. 25, Ali Namali Building, Salim Street
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 18:00
Tuesday 09:00 - 18:00
Wednesday 09:00 - 18:00
Thursday 09:00 - 18:00
Saturday 09:00 - 18:00
Sunday 09:00 - 18:00

Telephone

+9647501784583

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Pawan.Krd posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Pawan.Krd:

Share