Kiwi technology

Kiwi technology this page about computer and mobile for all information

11/10/2022
کیوی تەکنەلۆجی بە ستافێکی ئەندازیاری کۆمپیوتەری شارەزا هەڵدەستێت بە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین بە باشترین شێوە و گونجاو...
21/09/2022

کیوی تەکنەلۆجی بە ستافێکی ئەندازیاری کۆمپیوتەری شارەزا هەڵدەستێت بە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین بە باشترین شێوە و گونجاو ترین نرخ.
پاش ڕەچاو کردنی دۆخی خوێندکاران ئێمە فۆڕمی زانکۆ لاین و پارالێل و ئێواران پڕ دەکەینەوە بەم شێوەیە
1- ڕیزبەندی کردن و پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین تەنها بە ١٥٠٠٠ دینار.
2- ئەگەر خۆشت ڕیزبەندیەکەت کردووە ئێمە فۆڕمەکەت بۆ پڕ دەکەینەوە تەنها بە ٣٠٠٠ دینار
ناونیشان:
سلێمانی – شەقامی سالم – بەرامبەر سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی – تەنیشت ئوتێل ئۆسکار – کیوی تەکنەلۆجی

ژمارە مۆبایل
07701506459 – 07709143031

دەتوانن سەردانی خزمەتگوزاری e12 بکەن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە کە یارمەتیت ئەیات پێشبینی وەرگرتنت بکەی بە پێی کۆنمرەی ساڵانی پێشتر

kiwitechnology.co/e12

kiwitechnology.co/e12
19/09/2022

kiwitechnology.co/e12

خوێندکاری پۆلی ١٢ ؟ نمرەت وەرگرتووە و نازانی لە کوێ وەردەگیرێیت؟ سەردانی ئەم وێبسایتە بکە و پێشبینی وەرگرتنت بکە بەپێی ک...
15/09/2022

خوێندکاری پۆلی ١٢ ؟ نمرەت وەرگرتووە و نازانی لە کوێ وەردەگیرێیت؟ سەردانی ئەم وێبسایتە بکە و پێشبینی وەرگرتنت بکە بەپێی کۆنمرەی ساڵانی پێشتر

kiwitechnology.co/e12

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین لەلایەن ستافی شارەزاوە
سەردانی کیوی تەکنەلۆجی بکە

ناونیشان : سلێمانی – شەقامی سالم – بەرامبەر سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی – تەنیشت ئوتێل ئۆسکار

14/09/2022

وه‌زاره‌ت سه‌رپه‌رشتی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له‌ هەرێمی كوردستان ده‌كات، پلان و به‌رنامه‌ی ستراتیجی بۆ کێشە و پرۆسه‌ی خوێندن و فێربوون و پەر....

پێدانی باشترین سیسته‌م کە بۆ یەکەم جارە هەڵساین بە دروستکردنی وێبسایتێکی بەسود و تایبەت بە پێشبینی وەرگرتنی خوێندکارانی ...
14/09/2022

پێدانی باشترین سیسته‌م کە بۆ یەکەم جارە هەڵساین بە دروستکردنی وێبسایتێکی بەسود و تایبەت بە پێشبینی وەرگرتنی خوێندکارانی
پۆلی ١٢ بەپێی نمرەی ساڵانی پێشوو بۆ بەرچاوڕونکردنیان لە ئەنجامی زانکۆلاینی ساڵانی پێشوو کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە
http://kiwitechnology.co/e12

کاریگەرە ئەرێنییەکان و نەرێنییەکانی  تەکنەلۆجیا لەسەر کۆمەڵگاو ژێنگە ؛-کاریگەرییە ئەرێنییەکان تەکنەلۆژیا لەسەر کۆمەڵگا و...
25/07/2022

کاریگەرە ئەرێنییەکان و نەرێنییەکانی تەکنەلۆجیا لەسەر کۆمەڵگاو ژێنگە ؛-

کاریگەرییە ئەرێنییەکان تەکنەلۆژیا لەسەر کۆمەڵگا و ژینگە:

تەکنەلۆژیا پڕۆسەی کشتوکاڵی بە ئامێر کردووە: تەکنەلۆژیا پڕۆسەی کشتوکاڵی بە ئامێر کردووە، کە کشتوکاڵی مۆدێرن بە تەکنەلۆژیا پێویستی بە خەڵکێکی کەم هەیە بۆ گەشەسەندن لە چەندێتیی بەرهەمهێنانی خۆراک لە ماوەیەکی زۆر کەم، ئەمە ئەنجامی سەرمایەیەکی بەرز دەبێت، بەهۆی یارمەتییەکانی هەر حکومەتێک، جوتیارێکی کەم یان ناوەند لە ڕێژەدا دەتوانن بەڕێوەبەرایەتیی تۆوکردن و جووتکردن و ئاودان لە کێڵگەکان بکەن، هەروەها بتوانن بە ئامێرەکان گەشەسەندن بکەن. بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە کشتوکاڵدا دووبارە ئاسانکارییەکی گەورە بووە، چونکە لە بڕین یان دروێنە کاتێکی زۆر دەگەڕێنێتەوە و بە خێرایی ئەم کارە بە ئەنجام دەگەیەنێت، وە دەبێتە هۆکاری بەرگریی زۆرێک دەغڵ و دان و بەرگریکردینیان لە نەخۆشیی. هەروەها جووتیارەکانیش بە ئامێرە دەست کردەکان دەتوانن بڕێک لە ئەنجامە ڕێژەییەکانی تەکنەلۆژیا زیاتر بکەن. هەندێک لە جووتیارەکان لە شوێنێک کە وشکە بۆ کشتووکاڵ جێگیر دەبن، بە هەمان شێوە لەم کاتەشدا تەکنەلۆژیا کاری خۆی دەکات بەوەی ئەم جووتیارانە دەتوانن پەمپی زیرەکیی ئاو بۆ ئاودان و باشتر کردنی خاکەکە بە کاربێنن، کە ئەم پەمپانە لە توانایاندایە لە ڕووبارەکان ئاو بۆ کێڵگەکان بگوازنەوە. هەموو ئەم چالاکییانە دەتوانن کاتێکی زۆر بۆ پڕۆسەی کشتواڵ بگەڕێننەوە، باشترین نموونە وڵاتی میسڕە کە ئەم وڵاتە خاکێکی تا ڕادەیەک وشکە و بیاباناوییە و بارانێکی کەمی تێدا دەبارێت، بەڵام جووتیارەکانی ئەم وڵاتە بۆ کێڵگەکان ئاوڕشێنە ئۆتۆماتییەکەکان بەکاردێنن. میسڕ ڕێژەیەکی زۆر لە برنج بەرهەم دێنێت و سەرچاوەی ئاوی ئەم برنجە بە هۆی ئەم پەمپانەوە لە ڕووبارەکانەوەیە.

تەکنەلۆژیا گەشەی بە گواستنەوە داوە: گواستنەوە بۆ تەکنەلۆژیا بوارێکی گەورەیە و بۆ هەردوو ئاستەکانی کۆمەڵگا و بازرگانیی بە هۆی شێوازی نوێی گواستنەوە بووەتە مایەی چاکە، گواستنەوە دەتوانێت توانای جووڵانی گەورە بە خەڵک بدات. تەکنەلۆژیای گواستنەوە، دەتوانرێت وەک هەموو تەکنەلۆژیاکانی تر وەک سیستەم سەیر بکرێت، چونکە ئەڵقەیەکە لەو زنجیرەیەی کە بەهۆی تەکنەلۆژیاوە چارەسەری تێدایە. هەموو ئەم بەشانە لەم زنجیرەیە بۆ بە دەستهێنانی ئامانجەکانە کەواتە ئەمانە یەک شێوە سیستەمن. گواستنەوە ئۆتۆمبێل – شەمەندەفەر – فڕۆکە – پاسکیل – وزە و زانیاری هتد… بە کار دێنێت. هەموو ئەم پێداویستییانە کە لێرە ناویان براوە بە یەکەوە بۆ جوڵاندنی خەڵک کار دەکەن، تەکنەلۆژیا لەم ٤ جۆرەی گواستنەوە بۆ گواستنەوە یارمەتییدەر بووە کە ئەمانەن ۱. گواستنەوە لە شەقامەکان لە لایەن ئۆتۆمبێلەوە. ۲. گواستنەوەی هەوایی بە هۆی فڕۆکەکانەوە. ۳. گواستنەوەی ئاویی بە هۆی کەشتی و بەلەمە خێراکانەوە. ٤. گواستنەوە لە بۆشایی ئاسمان بۆ چوونە سەر مانگ. زۆرترین بەکارهێنراوەکان لەم ٤ جۆرەی گواستنەوەدا بریتییە لە شەقامەکان کە هۆکاری گەورەی گواستنەوەی خەڵکە، بە هۆی هۆکارەکانی ئۆتۆمبێل و پاسەکان.

تەکنەلۆژیا گەشەی بە پەیوەندیی و گەیاندنەکان داوە: پەیوەندییەکان بۆ چەند مەبەستێک دەکرێن. گرووپەکان و کۆمەڵگا هەردووکیان بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی پشت بە بواری گەیاندن دەبەستن. بە هەمان شێوە خەڵک بۆ پەیوەندییکردن تەکنەلۆژیا بە کار دێنن. ڕاگەیاندنە ئەلکترۆنییەکان وەک ڕادیۆ و تەلەفزیۆن ئینتەرنێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێمەی گەورە کرد، وا تا دێت بیرۆکەی زیاتر دروست دەکات بۆ گەشەسەندی تۆڕی کۆمەڵایەتییمان. لە زۆرینەی وڵاتان تەلەفزیۆن و ڕادیۆ بۆ دەنگی کۆمەڵگا بە کار هێنراوە، ئەوان مەیدانی سەرهێڵیی دروست دەکەن، ئەو شوێنەی کە خەڵک لە چوارچێوەی پەیوەندییەکان بە هۆی مۆبایلەکانەوە دەتوانن هاوبەشیی لە بیرۆکە بکەن یان گفتوگۆی سیاسیی بکەن، هەر وەک تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر. جگە لەمە سەرۆک و بەرپرسە باڵاکان ئینتەرنێت و تەلەفزیۆن و ڕادیۆ بە کار دێنن، بە مەبەستی گەیشتنی دەنگ و خزمەتگوزارییەکانیان بە زۆرترین خەڵک. باشترین نموونە سەرۆک باراک ئۆباما بوو، کە پشتی بە تەکنەلۆژیاکانی پەیوەندیی و گەیاندن بەستبوو بۆ بۆ ناردن و گەیاندنی دەنگ و گەشەپێدانەکانی ئەمریکا.

تەکنەلۆژیا گەشەی بە پڕۆسەی پەروەرده و فێرکردن داوە: بێگوومان بواری پەروەردە و فێرکردن بڕبڕەی پشتی ئابووریین. خەڵک پێویستی بە ژێرخانێکە لە پەروەردە و زانین کە بە هۆیەوە زانیارییەکان لێک دەدەنەوە. زۆرێک لە قوتابخانەکان ڕێکخستنی پەروەردەی تەکنەلۆژیی دەکەن، ‌بە هاوسەنگییەکی باش بۆ باشترکردنی ئەو ڕێگایەی کە قوتابییەکان تێیدا فێر دەبن. تەکنەلۆژیاکانی ئایپاد و مۆبایل و بۆردی ئەلکترۆنیی کە لە ژووری وانەکان هەن بۆ باشترکردنی ڕەوشتی قوتابیە بۆ فێربوونی خێراتر و باشتر. پەروەردە و فێرکردن بە شێوەی بینین بەناوبانگ دەبێت و سەلمێنراوە کە باشترین جۆری وانەوتنەوەیە بۆ وانەکانی بیرکاریی – زیندەزانیی – فیزیا – جوگرافیا و ئابووری چەندی تر. کۆمەڵگەی بازرگانان بە حکومەتەوە، پارەیان لە جۆرەها تەکنەلۆژیا بەخشیوە بۆ قونابخانەکان، کە دەتوانرێن لە لایەن هەردوو چینی قوتابیی و مامۆستا بە کار بهێنرێن. بۆ نموونە لە ئایتیونسی خزمەتگوزاریی کۆمپانیای ئەپڵ، زۆرێک لەو ئەپانەی کە تایبەتن بە وانەکان یان فێرکردن دەدۆزیتەوە، کە قوتابییەکان دەتوانن زانیارییە ئەکادیمییەکان لە هەر کاتێکدا بێت فێر ببن و بیخوێننەوە. هەروەها پڕۆگرامەکانی وەک فێربوونی درێژ و زۆر، یان خوێندنەوەی زانستەکان لە سکۆڵارەکانەوە وەک سکۆڵاری گووگڵ.

کاریگەرییە نەرێنییەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر کۆمەڵگا و ژینگە:

نەهێشتنی سەرچاوە و سامانەکان: بە هۆی پێداویستییەکان بۆ تەکنەلۆژیای نوێ ئێمە زۆرتر پەستان دەخەینە سەر ئەو سەرچاوە و سامانە سروشتیانەی زەویی. سەرنج لە ژمارەی دروست کردنی مۆبایلەکان و کۆمپیوتەرەکان بدەن، ڕۆژانە دانیشتووانی زەوی لە زۆربوونە و بە دڵنیایی کڕیاڕان پشت بە مۆبایل و کۆمپیوتەرەکان دەبەستن لە ئۆفیس و ماڵەکانیان. ئەمە هەواڵێکی خۆشە بۆ کۆمپانیاکانی وەک ئەپڵ و سامسۆنگ، پشتبەستن بە بەرهەمەکانیان لە ئاستێکی بەرز خۆی دەبینێتەوە، ئەوان پێویستە لەسەریان دایکی سروشت بچەوسێننەوە بە بەکارهێنانی ئەلەمنیۆم و هتد… کاتێک ئەم کانزایانە بەکارهێنران، بە هیچ شێوەیەک دروست نابنەوە چونکە دروست بوونی ئەم کانزایانە چەندین ملیار ساڵی پێویستە. ئەمە مانای ئەوەیە کاتێک دێت کە ئێمە لە نەبوون و نەمانی ئەم سەرچاوە و کانزایانە بمێنینەوە کە لە داهاتوودا دەبێتە کێشەی بەرهەمهێنان و دروست کردن و هەروەها کێشەی ژێرخانی ئابووریی.

زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان: تەکنەلۆژیا ئاسانکاریی تەندروستیی گەشە پێداوە و بۆ لێکۆڵینەوەکان بۆ چارەسەری کێشەی تەندروستی کە کاریگەریی هەیە بۆ مرۆڤ یارمەتییدەر بووە. ئەمە بۆ وڵاتە پێنەگەیشتووەکان یان تازە پێگەیشتووەکان هەواڵێکی خراپە، ئەو وڵاتانەی کە هێشتا هەل و مەرجی ئەوەیان بۆ نەڕەخساوە کە تەکنەلۆژیای تەواو پێشکەوتوو بۆ سوودی تەندروستیی بە کار بهێنن. بەڵام بۆ وڵاتە پێگەیشتووەکان بە پێچەوانەوەیە. لە وڵاتە پێشکەوتووەکان گەشەکردن و لە دایک بوون سنوردار کراوە، ئەمە یارمەتییداون کە هاوسەنگیی ژمارەی دانیشتووانی خۆیان بپارێزن و پەیوەندی هاوسەنگییان هەبێت لەگەڵ سامان و سەرچاوە سروشتییەکان. بەڵام لە وڵاتە پێنەگەیشتووەکان بەو شێوەیە نییە، ڕێژەی لە دایکبوون زۆرە، مردنی خەڵکی زۆرە، چاودێریی تەندروستیی لاوازە.

تەکنەلۆژیا پیسکردنی ژینگەی زۆرتر کردووە: پیسکردن کارییگەریی خستووەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونمان، یان ئەو ئاوەی دەیخۆین و ئەو هەوایەی هەڵیدەمژین. زیادبوونی پشتبەستنی تەکنەلۆژیا نوێیەکان بووەتە هۆی زۆربوونی دروستکردن و بەرهەمێنان. ئەوان بە قورسی کار بۆ دروستکردنی باشترین تەکنەلۆژیا بۆ بازرگانیی و کۆمەڵگا. لەگەڵ ئەمەشدا گاز و کیمیایی زیانبەخش بڵاو دەکەنەوە، ئەمە بە دڵنیایی زیانی گەورەی بە ژینگە گەیاندووە و بوەتە هۆی ئەوەی ئاگاداریی نێودەوڵەیی بدرێت. کەواتە تەکنەلۆژیای زیاتر کە چێژی لێ وەردەگرین، دەبێتە هۆی ئازاردانی زیاتری ژینگەمان. شارەزایان هەوڵ دەدەن ڕێگەی جیاواز بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە بدۆزنەوە کە کاریگەریی خراپی تەکنەلۆژیا بۆ ژینگە کەم بکەنەوە، باشترین بیرۆکەشیان دروست کردنی زۆرترین ناوچەی سەوزە له وڵاتەکان.

(Don’t Touch My Phone) ئەم ئەپە بە مانای خاوەنداریەتی دێت بۆ بەھێز کردنی مۆبایلەکەت   یاخوود بۆ پاراستن لە دزین و بردن ب...
02/07/2022

(Don’t Touch My Phone) ئەم ئەپە بە مانای خاوەنداریەتی دێت بۆ بەھێز کردنی مۆبایلەکەت یاخوود بۆ پاراستن لە دزین و بردن بەمەش لەکاتی بردنی مۆبایلەکەت لە لایەن کەسێکەوە ئەپەکە بەربەستی (Pin) بۆ مۆبایلەکەت دادەنێت بۆ ئەوەی زانیارییەکانی نێو مۆبایلەکەت نەبردرێت ھەروەھا ئەپەکە بە شێوەیەکی نھێنی وێنەی سێڵفی کەسەکە دەگرێت ھەروەھا زەنگی ئاگادارکەرەوەشی ھەیە

ڕاوته‌ر :- ئه‌و ئامێره‌یه‌ که‌ له‌ هێڵی ئنته‌رنێت ده‌به‌سترێت چ له‌ ماڵ یان شوێنی کار تاوه‌کو به‌ شێوه‌یه‌کی بێ ته‌لی ئن...
02/07/2022

ڕاوته‌ر :- ئه‌و ئامێره‌یه‌ که‌ له‌ هێڵی ئنته‌رنێت ده‌به‌سترێت چ له‌ ماڵ یان شوێنی کار تاوه‌کو به‌ شێوه‌یه‌کی بێ ته‌لی ئنته‌رنێت به‌ لاپـتۆپ و مۆبایل و ئامێره‌کانی دیکه‌ بدات. زۆر گرنگه‌ ئه‌م ئامێره‌ وشه‌ی نهێنی (Password) له‌سه‌ربێت. بۆچی؟

* ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری نه‌بێت، شیانی هه‌یه‌ خه‌ڵکی دیکه‌ به‌کاریبهێنن و به‌وه‌ش ئنته‌رنێته‌که‌ت خاو ده‌بێته‌وه‌.
* ڕه‌نگه‌ تاوانی پـێبکرێت و خاوه‌ن ئنته‌رنێت و ڕاوته‌ره‌که‌ش تووشی کێشه‌ ببێت، چونکه‌ هه‌موو هێڵێـکی ئنته‌رنێت ژماره‌ی خۆی هه‌یه‌ که‌ به‌ ip address ناسراوه‌، واته‌ وه‌کو چۆن ئۆتۆمبیل ژماره‌ی هه‌یه‌ وه‌هاش ئنته‌رنێتی هه‌ر شوێنێـک ژماره‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر سه‌رپـێچی پـێبکرێت ڕه‌نگه‌ خاوه‌نه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی لێپـێـچینه‌وه‌ی یاسایی ببێت ئه‌گه‌ر‌ که‌سه‌ تاوانکاره‌که‌ به‌ ماک ئه‌درێسی MAC address ئامێره‌که‌ی ئاشکرا نه‌کرێت، چونکه‌ هه‌موو کۆمپـیوته‌رێـک و مۆبایلێـک ماک ئه‌درێسی خۆی هه‌یه‌ و کاتێـک له‌ ڕێگه‌ی ڕاوته‌رێکه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئنته‌رنێت ده‌کات ژماره‌ی ماک ئه‌درێسه‌که‌ی له‌ ناو ڕاوته‌رکه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژ و کاتی په‌یوه‌ندیـیه‌که‌ی.
بوار به‌ هاککردن ده‌دات. ئه‌و کۆمپـیوته‌ر و مۆبایلانه‌ی له‌ نێو تۆڕی ڕاوته‌رێـکدا کارده‌که‌ن بوار ده‌بێت له‌ ڕێگه‌ی ڕاوته‌ره‌که‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کتر بکه‌ن و ده‌توانن فایل له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ئاڵوگۆڕبکه‌ن.
بۆیه‌ باشتره‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ‌ که‌سانی شاره‌زا بکرێت بۆ دانانی ڕاوته‌ر و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وشه‌ نهێنیـیه‌که‌ هه‌ر به‌ نهێنی بهێڵرێته‌وه‌.

وشه‌ی نهێنی (Password)

گرنگه‌ له‌ په‌راوێزی ئه‌م بابه‌ته‌ باسی وشه‌ی نهێنیش بکه‌ین، چونکه‌ زۆر که‌س هه‌ن وشه‌ی نهێنی ئاسان داده‌نێن تاوه‌کو له‌ بیریان نه‌چێته‌وه‌، بۆ نمونه‌ ده‌چن ژماره‌ ته‌له‌فون یان ناوی منداڵه‌کانیان ده‌که‌ن به‌ وشه‌ی نهێنی، ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات زۆر به‌ ئاسانی له‌ لایه‌ن خه‌ڵـکیـیه‌وه‌ بدۆزرێته‌وه‌، بۆیه‌ باشتره‌ وشه‌ی نهێنی له‌ چه‌ند پـیتێک و ژماره‌یه‌ک و هێمایه‌ک پـێـکبهێنرێت، بۆ نمونه‌ (QHtb9401@_&).

پـرسیاری نهێنی

زۆر له‌و کۆمپانیایانه‌ی خزمه‌تگوزاری ئیمه‌یڵیان هه‌یه‌ وه‌کو یاهو و جی‌مه‌یڵ، له‌ کاتی دانانی وشه‌ی نهێنی کۆمه‌ڵێـک پـرسیار ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێت حسابێـکی ئیمه‌یڵ بکاته‌وه‌ و ده‌ڵێت دووانیان هه‌ڵبژێره‌ و وه‌ڵامیان بده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژێـک وشه‌ نهێنیه‌که‌ی له‌بیرچۆوه‌ هه‌مان ئه‌و پـرسیارانه‌ی لێ بکات، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌کانی ڕاستبوون، ئه‌وا ئیمه‌یڵه‌که‌ی بۆ ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت وشه‌یه‌کی نهێنی نوێ دابنێ. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی هه‌یه‌ به‌ ئاسانی له‌ لایه‌ن که‌سانی ناسیاوه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌و پـرسیارانه‌ بدۆزرێنه‌وه‌، بۆ نمونه‌ یه‌ک له‌ پـرسیاره‌کان ده‌ڵێت یه‌که‌م کارت چی بوو؟ یان خوێندنی ئاماده‌ییت له‌ کوێ ته‌واو کردووه‌؟، وه‌ڵامی ئه‌م پـرسیارانه‌ زۆر که‌س ده‌یزانن به‌ تایبه‌تی له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا. بۆ ئه‌مه‌ش‌ باشتر وایه‌ جۆره‌ پـرسیارێـک هه‌ڵبـبژێردرێن که‌ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌که‌ی له‌ لایه‌ن که‌سانی دیکه‌وه‌ قورس بێت.

ڤایرۆسی کۆمپـیوته‌ر یه‌کێـکه‌ له‌و فایله‌ زیان به‌خشانه‌ی که‌ ڕۆژانه‌ کێشه‌ بۆ به‌کارهێنه‌رانی کۆمپـیوته‌ر دروسـتده‌کات ...
02/07/2022

ڤایرۆسی کۆمپـیوته‌ر یه‌کێـکه‌ له‌و فایله‌ زیان به‌خشانه‌ی که‌ ڕۆژانه‌ کێشه‌ بۆ به‌کارهێنه‌رانی کۆمپـیوته‌ر دروسـتده‌کات و به‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی شاره‌زایـیه‌کی باشیان له‌ بواری کۆمپـیوته‌ردا نیـیه‌.

بیست سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر که‌ هێشتا تۆڕی ئنته‌رنێت نه‌گه‌یشتبووه‌ زۆر شوێنی ئه‌م جیهانه‌، ڤایرۆسه‌کان زیاتر له‌ ڕێگه‌ی فلۆپی دیسک و سی‌دیـیه‌وه‌ بڵاو ده‌بوونه‌وه‌‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئنته‌رنێت بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی نه‌ک ته‌نها ڤایرۆس، به‌ڵـکو وۆرم و ترۆجان و ڕووتکیت‌ که‌ ئه‌مانه‌ هه‌ر هه‌موویان به‌ جۆرێـک زیان به‌ کۆمپـیوته‌ر و زانیاریـیه‌ تایبه‌ته‌کانی خه‌ڵکی ده‌گه‌یه‌نن. بۆیه‌ ده‌بێت ئیمه‌ش لای خۆمانه‌وه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌مێـک زانیاریـیه‌کی سه‌ره‌تایـیمان له‌سه‌ر ئه‌م فایله‌ زیان به‌خشانه‌ هه‌بێت و بزانین چۆن کۆمپـیوته‌ر لێـیان پارێزراو ده‌بێت.

شاره‌زایان کۆکن له‌سه‌ر گرنگی بوونی دژه‌ ڤایرۆس له‌ کۆمپـیوته‌ره‌کانماندا و به‌رده‌وام نوێ بکرێنه‌وه‌، چونکه‌ ڕۆژانه‌ فایلی زیان به‌خشی نوێ دێته‌ نێو تۆڕی ئنته‌رنێته‌وه‌.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێن به‌ بوونی دژه‌ ڤایرۆس و نوێکردنه‌وه‌ی مانای ئه‌وه‌ نیـیه‌ ئیتر کۆمپـیوته‌ره‌کانمان 100% له‌و فایله‌ زیان به‌خشانه‌ پارێزراو ده‌بن، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ده‌بێت وریا بین کاتێـک ئنته‌رنێت به‌کارده‌هێنین، له‌وانه‌:

١- کلیکی لینکێک نه‌که‌ین که‌ له‌ سه‌رچاوه‌که‌ی دڵنیا نه‌بین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ ئیمه‌یڵی ناسیاوێکیشمان هاتبێت.

٢- هه‌ر له‌ خۆمانه‌وه‌ به‌رنامه‌ یان هه‌ر فایلێک له‌سه‌ر ئنته‌رنێت دانه‌به‌زێنین، بۆ نمونه‌ له‌ ماڵپه‌ڕێـکی نه‌ناسراو نووسراوه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بۆ چاککردنی وێنه‌ زۆر باشه‌، به‌ڵام کاتێـک دایده‌بزێنیته‌ نێو کۆمپـیوته‌ره‌که‌ت ڤایرۆس ده‌رده‌چێت.
٣- ئه‌گه‌ر فه‌یسبوکت هه‌یه‌ و که‌سێـک داوایکرد وه‌کو هاوڕێ په‌سه‌ندی بکه‌یت، نه‌یکه‌یت هه‌تا دڵنیا ئه‌بیت ئه‌و که‌سه‌ ساخته‌ نیـیه‌، چونکه‌ زۆر جار به‌ ناو و وێنه‌ی که‌سانی ناسراو هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی فایلی زیان به‌خش ده‌درێت.

* پاراستنی کۆمپـیوته‌ر له‌ هاککردن

به‌شێـک له‌و فایله‌ زیان به‌خشانه‌ بۆ هاککردنی کۆمپـیوته‌ر به‌کارده‌هێنرێن، واته‌ که‌سێـک له‌ ڕێگه‌ی هێڵی ئنته‌رنێته‌که‌ته‌وه‌ زانیاری له‌ کۆمپـیوته‌ره‌که‌ت ده‌بات. بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ هاککردن به‌رنامه‌کانی دیواری ئاگرین (FireWall) به‌کارده‌هێنرێن. ئه‌م به‌رنامانه‌ وه‌کو خاڵێـکی پشـکنین له‌ کۆمپـیوته‌ردا کارده‌کات. داتای دۆست و دوژمن له‌ یه‌ک جیاده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م به‌رنامانه‌ش وه‌کو دژه‌ ڤایرۆس وان 100% کۆمپـیوته‌ر ناپارێزن. بۆیه‌ باشتر وایه‌ ئه‌گه‌ر کۆمپـیوته‌رێـک زانیاری زۆر گرنگی تێدابێت هێڵی ئنته‌رنێت لێ نه‌به‌سـترێت یان نه‌خرێته‌ نێو تۆڕێـکی کۆمپـیوته‌ره‌وه‌.

02/07/2022

پرۆگرامێكی گرنگ بۆ پاراستنی كۆمپیوتەر

ئەنتی ڤایرۆس و دیوارە ئاگرینەكان واتە فایرواڵ بۆ كۆمپیوتەر گرنگن، بەڵام ئەنتی ڤایرۆسەكان بە زۆری ڤایرۆس دەسڕنەوە و زۆر كێشەی دیكەی تایبەت بە كۆمپیوتەر وەك خۆی دەهێڵنەوە.. كێشەكانی كۆمپیوتەر تەنیا ڤایرۆس و ترۆجان نییە..
پرۆگرامی TweakBit fixMPC یەكێك لە پرۆگرامە گرنگەكانە بۆ چارەسەری كێشەكانی كۆمپیوتەر.. ئەم پرۆگرامە لە بواری سڕینەوە پرۆگرامە تێكدەرەكان و نەهێشتنی كێشە و بردنە سەڕی خێرایی و كارایی ویندۆزە. بەخێرایی كێشەكان دەدۆزێتەوە و چارەسەریان دەكات، بەم هۆیەش خێرایی لێكدەرەوەی ناوەندی و رام، خێرایی دابەزاندن و كوژاندنەوەی سیستەمی ویندۆز. بردنە سەری خێرایی پرۆگرامەكان بەشێكن لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە.. جگە لەوەش بەكارهێنەر بە ئاسانی دەتوانێت بەكاری بهێنێ.

Address

ناونیشان : سلێمانی – شەقامی سالم – بەرامبەر سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی – تەنیشت ئوتێل ئۆسکار
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647709143031

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kiwi technology posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share