Trace Technology

Trace Technology We avail your needs in every concept including, Software solutions, Branding, and Digital Marketing.

نەخشەی دابەشکاری ئینتەرنێت لەنێوان کیشوەر و وڵاتان.فایبەر ئۆپتیک چییە؟زانستی ڕیشاڵە بیناییەکان زانستێکە دەکۆڵێتەوە لە گو...
29/09/2021

نەخشەی دابەشکاری ئینتەرنێت لەنێوان کیشوەر و وڵاتان.

فایبەر ئۆپتیک چییە؟
زانستی ڕیشاڵە بیناییەکان زانستێکە دەکۆڵێتەوە لە گواستنەوەی داتا و وێنە و دەنگ لە ڕێگەی بەکارهێنانی ڕووناکی بەناو ئەم ڕیشآڵە وردانەدا لە بواری پەیوەندییە ئەرزی و هەواییە جیاوازەکانەوە، هەروەها تەکنەلۆژیای فایبەر ئۆپتیک جێگای وایەرە مسییەکان یاخود کانزاییەکان دەگرێتەوە کە لە پێشوودا بەکار دەهێنران لە هێڵەکانی تەلەفۆن، ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە بەکار دەهێنرێت بۆ پەیوەستکردنی کۆمپیوتەر بۆ تۆڕگەلێک، ئەمە جگە لەو سوودە تەندروستییەی هەیەتی کە بۆ سەیرکردنی ناوەوەی لەش بەکار دێت.

ڕیشآڵە بیناییەکان لە زۆربەی کاتەکاندا پێک دێت لە شووشە کە ئەستوورییەکەی 125 مایکرۆنە، واتە نزیکەی 0.125 ملم، دروستکراوە لە چینێکی دابڕێنەری دەرەوە و لولەکێکی ناوەکیی گشتگیر بۆ ئەوەی تیشکەکە لە ناوەوە بڵاوبێتەوە بۆ دوورترین ماوە، لەگەڵ کەمترین کەموبونەوە لە چڕیی تیشکەکە بە پشت بەستن بە دووریی و درێژیی شەپۆلە ڕوناکییەکە و پێکهاتەی ڕیشآڵەکان.

ڕیشآڵە شووشەییەکان لە سەرەتاکانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو دەرکەوتن، بەکارهێنانیان تەنها لە بوارەکانی سەیرکردندا کورت ببوەوە، لە ساڵی 1966ـدا هەردوو ئەندازیار چارلز کاو و جۆرج کۆکنهام هەستان بە بەکارهێنانی ڕیشاڵەکان لە پەیوەندییەکاندا، ماددەی سلیکای زۆر ڕوونیان بەکار هێنا بۆ ئاسانکردنی گواستنەوەی ئاماژە تیشکییەکان بە تیشکی ژێر سوور بۆ ماوەی 100 کیلۆمەتر، هەروەها ڕیشآڵی پلاستیکی بەکارهێنرا لەبەر ئەوەی هەرزانتر بوو و نەرمتریش بوو لە ڕیشآڵە شووشەییەکان.

ئینتەرنێت لەڕێگەی کێبڵی بەهێزی ڕیشاڵی
کاربۆن fiber optic ـەوە کیشوەرەکان و هەموو وڵاتەکان پێکەوە دەبەستێتەوە، زۆربەی ئەم کێبڵانەش بەژێر دەریا و زەریاکاندا ڕاکێشراون.

دەتوانن بینەری تەواوی هێڵکاریەکە بن
https://www.submarinecablemap.com/

Address

Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Saturday 09:00 - 20:00
Sunday 09:00 - 20:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Trace Technology posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share